°Enjoy it°
Another's pov/
خ.پارک: لیسا بەڕاستی کێشە نییە؟؟
خاتوو پارک کە خۆی گۆڕی بوو لەلای دەرگاکە وەستا بوو دیسان هەمان پرسیاری لە لیسا کرد.
خاتوو پارک دوای نانی نیوەڕۆ پێویستبوو بڕوات بۆ پرسەی کەسێکی نزیکی کە بە ڕووداوێک مردبوو، وە کاتێک ئەم هەواڵەی زانی دوودڵ بوو کە بڕوات و لیسا بەجێبهێڵێت بەڵام لیسا ئاگاداری کردەوە کە کێشەی نییە.
لیسا هەر بەتەما بوو بۆ نانی ئێوارە لەکۆشک ئامادە بن و لەبوسان نەمێننەوە، بۆیە ئەمەش زیاتر خاتوو پارکی نیگەران کرد.
لەو کاتەی لیسا و جۆنگکووک گەشتوون خاتوو پارک بۆ ساتێک لیسای جێنەهێشتووە و هەر لەلای بووە، وە بەردەوامە لەوتنی " تۆ وام لێئەکەت خاتوونەکەم بیر بێتەوە" مەبەستی لە خاتوونەکەی یۆنگمی بوو.
لیسا: نەخێر....بەڕاستی کێشە نییە، گرنگ ئەوەیە تۆم بینی دوای ئەو هەموو کاتە.
بەمیهرەبانی و زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە، خاتوو پارک دەستێکی بەڕووخساری لیسادا هێنا و دوای کەمێک ڕۆشتە دەرەوە.
دەربارەی جۆنگکووکیش کە بەشەرمەوە لە شوێنێک دانیشتووە هەموو کاتەکە وە تەنها چاوەڕوانی نامەیەک، پەیوەندییەکە لە میاوە بەڵام هیچ نییە.
لیسا دوای ڕۆشتنی خاتوو پارک بەخێرایی بڕە پارە ئامادەکراوەکەی هێنا و ڕۆشتە لای هوسۆک و لە پێشی ڕایگرت.
وە هەتا لیسا و هوسۆک کەمێک لەسەر ئەو بابەتانە قسەیان کرد، ڕۆزێ مێزەکەی کۆکردەوە بەهێمنی، جۆنگکووکیش لەشوێنی خۆی هەڵسایەوە و یارمەتیدا لەکۆکردنەوەیان.
ڕۆزێ زەردەخەنەیەکی بۆ کرد لەکاتێکیش شەرمی لێئەکرد چونکە پێشت جۆنگکووکی هەر نەبینیبوو.
YOU ARE READING
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Adventure^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...