9/3/2023
دابەزیم لە سەیارەکم بەرەو دەروازەی گۆڕستانەکە هەنگاوم نا
هەر ئەونەی کە هەستم کرد لەو دیو دەروازەکەوەم موچڕکەیەک بە گیانمدا هات
ئەوم بیرهاتەوە، یادگاریەکانی ،چاوەکانی، وتەکانی ،هەموو شتێکی ،بیری هەموشتێکی ئەکەم تەنانت هەستکردن بە هەناسەکانیشی،
بەدەم بیرکردنەوە لەوەوە ،بەلای ئەو گۆڕانەیا ئەڕۆشتم کە داری وهای لەپاڵا چێنراوە کە بەقەد بیرکردنی من و محەبەتی من بۆ خۆشەویستەکەم بەرز بوون و لقیان دەرکردوە چووم لە نزیک گۆڕکەی دانیشتم و دەستم کرد بەباسکردنی ئەو شتانەی دڵم حەزی پێیەتی ،تۆبڵێی کاتی ئەوەی هەبێت گوێم لێڕاگرێت؟گەڕانەوە بۆ ساڵێک و دوو مانگ و بیست و حەوت ڕۆژ پێش ئەم ڕۆژە
20/12/2021لە کۆتایا هەمووشتێک ئامادەیە
لەسەر مێزەکە ئەوەی پێویست بوو دامنابوو ئەو خواردنانەی ئەو حەزی پێیەتی وە بێگومان ئەوەی کە خۆشم حەزم پێیەتی
لە مەدبەخێکی خنجیلەیا
لە ناوەڕاستا مێزێکی بازنەی بچووک هەیە کە تەنها دوو کورسی هەیە
وە ماڵێکی وردیلانەش وەک خۆم
دەنگی دەرگا هات
ئەو هەمیشە کلیلی پێیە بەڵام پێی خۆشە من دەرگاکە بکەمەوە
پێش ئەوەی بیکەمەوە لە ئاوێنەکەیا سەیری خۆم کرد بۆ ئەوەی بزانم زۆر تێک نەچووم
دەرگاکەم کردەوە هاتە ژورەوە بە دەموو چاوە گەشەکەیەوە هەر ناشڵێی ئەمڕۆ ئەو هەموو کارەی بەڕێ کردوەو ماندووە
ماچێکی ڕومەتی کردم
گوڵێکی دایە دەستم
:وای جەنگکووک ئەمەت لە باخەکە لێکردۆتەوە؟
_:لەباتی ئەوەی سپاسم بکەیت و ماچێکی شیرینم بەیتێ لۆمەم ئەکەیت؟
:دەی باشە دەستەکانت خۆشبێت
ماچێکی لێوە باریکەکانیم کرد و ڕۆشتم بەرەو مەدبەخەکە_:تۆ ئەتەوێ بم کوژی خۆشەویستم ئەو هەموو شتە خۆشە تۆ دروستت کردوەو ئەتەوێ من هەمووی بخۆم و دوای ئەوە بمنێژیت؟
:وای باسی مردن مەکە کووکیم من و تۆ جارێ شتی زۆرمان ماوە بەیەکەوە بیکەین
چاوێکم لێ داگرت
_:بەیبەکەی من پلانی تریشی داناوە بۆ ئەمشەو؟:لەوانیە،هەمووشتێک ئەگەری ڕودانی هەیە
پێکەنینم بە قسەکەی خۆم ئەهات ئەویش هەروا ،بینینی دڵخۆشی ئەو بۆ من هەموو شتێکە
دانیشتین و دەستمان کرد بە نانخواردن
ئەو لەکاتی نانەکەیا یەک دنیا قسەی خۆشی بۆ کردم
منیش هەنێ جار پشگیری قسەکانیم ئەکرد و هەنێ جاریش دژایەتی چونکە بیرکردنەوەکانمان تۆزێ لێک جیاوازە،
دوای نانخواردن شتەکانم کۆکردەوەو شیرینیەکم لە سەلاجەکە دەرهێناو خستمە سەر دوو قاپ و چووم بەرەو ژووری دانیشتنەکە
لەنزیکیەوە دانیشتم9:34pm
_:من پێم وتی تۆ بەتەمای بمکوژیت!
:وامەڵێێ
دەموچاوم مۆن کرد من بە خەیاڵیش نامەوێ بیر لەوە بکەمەوە بەبێ جەنگکووک بژیم
_:باشە گیانم
YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Historia Corta(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...