جەیھۆپ : بیکەوە و لەسەر قەنەفەکە درێژی بکە ئەوەی وتی کردم و تـێیانگـ'ـم درێژ کرد دواتر چوومە لای جەیھۆپ دانیشتم
جـۆنگکووک : تێیانگ چیەتی !؟ بە زانیخوازەوە پرسیارم لێیکرد
ئەو ھەناسەیەکی ھەڵمژی و وتی
جەیھۆپ : ئەو ھێشتا پێتانی نەوتووە !؟ ھم ئەوە ئازار بەخشە
بۆ ئەوە ئەبووایە زووتر بھاتبایە لام ئەمڕۆ ، چوونکە ئەو پێویستی بە چارەسەری دەروونی ھەیە سەیری نێوو چاوەکانمی دەکرد منیش بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد و برۆکانمم گرژ کردجۆنگکووک : چارەسەریے دەروونی !؟
گاڵتەم لەگەڵدا ئەکەیت ھیۆنگ ؟جەیھۆپ : خۆزگە گاڵتە ئەبوو کووڕە بچووکەکە
بیرمە ھەر وەک و دووێنێکە کاتێک ھێنایان بۆ نەخۆشخانەی دەروونیے من سەرەتا گرینگیم پێنەدا بەڵام ڕۆژێک ئەو زۆر خراپ لە قیژەی دەدا و وڕێنەی ئەکرد ئەو بەھیچ پزیشکێک ڕانەدەوەستا ئەو مێشکی بەسەری زاڵ ببوو لە ناو ڕابردووی ئەژیا بێ ئاگا لەوەی چی ڕوودەدات و لە کوێیە و لە داھاتوو چیی ئەگووزەرێ ، کاتێک کە چووم پزیشکەکان ھەر بە سووجین بانگیان ئەکرد ئەوکاتە پزیشکێک عاڵەتەکەی ئەوی بۆ بەخێرای باس کردم
منیش بێ بیرکردنەوە دەرزی بێھۆشیم لێدا و بەرە بەرە بێھۆش ئەبوو وە من چووم قسەم لەگەل پزیشکیە تایبەتەکەی ئەوم کرد کە ئافرەتێک بوو
ئەو وتیە من ئەو کچە ناوی سووجینە وە ئەو تووشی شۆکی مێشک بووە ئەو لەنێوو بیرکردنەوەکانی ئەژی وە ئەو ھەندێک کات وەک و شێت ھاوار ئەکات و ھەوڵدەدات خۆی بکووژێ
وە مەترسی زۆری لەسەر ژیان ھەیە
منیش ئەو ڕووخسارەم لەلا نامۆ نەبوو بە پزیشکەکەم وت
" ئەتوانم من ببم بە پزیشکی تایبەتی و یارمەتی بدەم بۆ ئەوەی ئاسای بێتەوە " ئەویش زۆر بەقسەکەی من دڵخۆش بوو چوونکە کەس نەدەگوونجا لەگەڵ کەیسەکەی تـێیانگ
دوای ئەوە من چوومە ژووری تـێیانگ لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوو و قاچەکانی لەباوەش کردبوو
ئەو ھەمیشە دوو سێ ناوی ئەوت وەک و شێتێک وە ڕق و تووڕەی و خەم لە چاوەکانی دیار بوون
" سووبیناام ، خێزانە نەفرەتیەکەم ، مافیا شاراوەکە "
من زۆر قسەم دەکرد بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە بەڵام ھەر وەک و ئەوە وابوو قسە بۆ دیوارێک بکەم ، بەخۆمم دەوت ئەوە بەمشێوەیەیە ھەر بۆیەش پزیشکەکان حەز ناکەن ببنە پزیشکی
ھەرچەندە ئەو لە جوانی وەسف نەدەکرا بەڵام کەس بەرگەی بێدەنگی و گەمژایەتی ئەوی نەدەگرت ڕۆژەکان تێپەڕ ئەبوون نزیکە تا ساڵێک و نیوو ئەو ھەر بەمجۆرە بوو تاوەک و ڕۆژێک
کە ڕۆژێکی لەبیرنەکراو و نەفرەتیانەیە دوو پەرستار باسی تـێیانگـ'ـی کچی سەرۆکیان دەکرد لەگەڵ دەزگیرانە کۆنەکەی و ھاوسەرەکەی وە مافیای دژە گوولەکان کە تێیانگیان بردۆتە چ دۆزەخێک
کەس نەیئەزانی کە ئەوەی لە دانیشتووە و تووشی شۆکی مێشک بووە تـێیانگـ'ـە چوونکە ئەوان بە سووجین ناویان تۆمار کرابوو دواتریش کێ بڕوای ئەکرد کچیے سەرۆک لە چین بێت و بەمجۆرەش بێت
YOU ARE READING
HIDDEN MAFIA
Acciónھەموو شتێک پیلانێکـ'ـیے قێزەون بوو ژیانم زۆر خۆش نەبوو ئەویش زیاتر کردی بە دۆزەخ چارەنووس بەرەو کوێم ئەبا ؟! من ھیچ تاوانێکم نەبوو کەچی خێزانەکەم تاوەنباریان دەکردم بە مردنیی دایکم دوای ھەزار نەھامەتی و ئازار مافیایەکیش ھاتە نێوو ژیانم بۆ تۆڵە کردنە...