𝐏𝐚𝐫𝐭 / 27

412 48 369
                                    

°Enjoy it°

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

°Enjoy it°

Lisa's pov/

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە تەنها توانیم سەقفەکە ببینم کە بەخێرایی ئازارێکی تیژ لەسەرمدا دروست بوو وە وای کرد چاوەکانم دابخەم و دەستە لاوازەکەم بەسەرمەوە بگرم.

ئەمناڵاند بۆ ئەو ئازارەی سەرم، لە ئێستا تەنها ئازارە زۆرەکەی سەرم بوو کە هەستم پێدەکرد و هەموو سەرنجمی بردبوو، بەڵام بۆنێکی ناخۆش بەلووتمدا هات.

نەفرەت، من لەنەخۆشخانەم....ئەم بۆنە پیسە ئاھ ڕقم لێیەتی.

ڕووداوەکانم بیرکەوتەوە و زانیم چی ڕوویداوە و بۆچی لەنەخۆشخانەم، جیمین پاڵی پێوە نام و منیش شتێکی قورس بەر سەرم کەوت وە ئەمەش ئەنجامەکەی.

بەڵام هێشتا ئەمناڵاند بەدەست ئازارەکەی سەرمەوە، ئەو ئازارەی کە لەگەڵ کەوتنی شتەکان بەسەر سەرم هەستم پێکرد بەڵام لەبەر ئەوەی بێهۆش بووم زۆر نەمناڵاند بەدەستییەوە.

بەڵام وابزانم ئەو ئازارە نەفرەتییە هەروا بەردەوام ئەبێت و وازناهێنێت.

بەدەست لێدانی کەسێک چاوەکانم بەکزی کردەوە، پەرستارێکی جوانی ژیکەڵانەی قژ سوور بوو.

کەمێک دیقەتیم دا بەڵام نەمدەزانی چی دەکات بۆیە سەرم لار کردەوە و سەیری لایەکی ترم کرد دکتۆرێکی بەتەمەن بوو و قسەی دەکرد لەگەڵ قژ سووردا بەڵام نەمدەتوانی سەرنجم لەسەر قسەکانیان بێت و بزانم چی ئەڵێیت.

تەنها ئەوە ئەزانم کە ئازار شکێنێکم لێدرا.

دوای کەمێک هەستم بەباش بوون کرد کە دکتۆر و پەرستارەکە هێشتا لەژوورەوە بوون بەڵام سەرقاڵی چەند پەڕە و فایلێک بوون کە نەمدەتوانی بزانم چییە.

لیسا: دکتۆر....

بەهێواشی ناویم هێنا، هەرچەندە بڕواناکەم دەنگم دەرهاتبێت بەڵام سوپاسگوزاربووم کە گوێی لێبوو و ئاوڕی بۆم دایەوە.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمDonde viven las historias. Descúbrelo ahora