[ئەمەوێت هاوارکەم]ئەمەوێت هاوارکەم،پڕ بە قوڕگم ناوت بێنم بەڵام ناتوانم ناتوانم،بۆچی؟ بۆ لەجێگای خۆم چەقیوم و یەک هەنگاویشم پێنانرێ،یەک وشەشم پێ ناوترێ،ئاخر بۆچی من بەم ڕۆژی ڕوناکە بەبێ ئەوەی لە خەوا بم ئەم مۆتەکەیە چیە لەسەر سەرم کە ناتوانم بچوکترین دەنگیش دەرکەم ، هەستم کرد وردە وردە شڵقەی ئاوەکە کەم ئەبێتەوە فرمێسکیش وەک دڵۆپی ئەو ئاوانە یەنە خوارەوە کەلەکاتی شڵقە شڵقی ئاوەکەیا بەر گیانم ئەکەون،هیچ شتێکم پێناکرێ گیانم لەجێی خۆی وەستاوە،بۆ خاتری خوا من بۆ وام لێهاتوە؟،جەنگکووک جەنگکووک تۆ لە کوێی؟ لە چ دۆزەخێک بەجێ ماوی؟کچەکەم،کچەکەمان،ڕۆزاناکەم،وا گیان ئەدات وا ئەخنکێت،بۆنایەی ڕزگاری بکەی؟ وەک ئەوەی من لێرەیا سڕ بوومەو هیچم دەسەڵات نیە ئاخر تۆ لەکوێی؟وا کچەکەمان ئەمرێ ئەمرێ،شتێک سەر سنگ و قوڕگ و دەنگە ژێیەکانی گرتوم ناهێڵێ قسە بکەم،ناهێڵێ،ناهێڵێ
بۆ خاتری ئەو شتەی باوەڕت پێیەتی جەنگکووک وەرە،وەرەو کچکەم ڕزگارکە،وەرە....
لەکۆتایا هاتی جەنگکووک کچەکەمان...
کاتێ بە ڕاکردن بەرەولامان هات-:جیمین گیانەکەم چی بووە؟ کوا ڕۆزی؟
هیچم پێنەوترا قوڕگم گیراوە، بە فرمێسکەوە سەیری گۆمەکەم کرد،ئەو یەکسەر سەیری کرد تێگەیشت بەتەوای پەشۆکاوی دای گرتبوو،خۆی هەڵدایە ئاوەکەوەو،دوای کەمێک کچەکەمی دەرهێنایەوە،ڕۆزانا،گیانەکەم،چاوەکانت بکەرەوە هیچ نەبووە گیانی ئەپا ئەزانم هیچ نەبووە،ئەزانم تۆ زۆر باشی،تەنها وەک جاران گاڵتەمان لەگەڵ ئەکەیت،ئەزانم تۆ باشی،جەنگکووک بەهەردوو دەستی ڕۆزی هێنایە دەرەوەو لە قەراخ گۆمەکە ڕای کشاند بە پەلە هەردوو دەستی خستە سەر سنگە بچوکەکانی و پەستانی ئەخستە سەر هیچ سودێکی نەبوو،تەنانەت ئێستاش نەمەتوانی بجوڵێم و بچم بۆ لای هەر بەو شێوەی کە ڕاوەستابووم و لێیم ئەڕوانی لە خوا ئەپاڕامەوە کە تەنیا کچەکەم بۆ بگەڕێنێتەوە،بەڵێن بێت هیچ شتێکی ترم ناوێت لەم دنیایەدا بەڵێن بێت ،بەڵام نا ڕەنگی بەتەواوی تێک چووبوو بەرچاوەکانی سوور ببونەوە،جەنگکوک دەمی کردەوەو بە هەناسەی خۆی ویستی هەناسەدانی دەستکردی بۆ بکات بەڵام تازە زۆر درەنگ بوو زۆر،کار لە کار ترازا بوو ،لەکۆتایا دەست و قاچە نەفرەتیەکانم کرانەوەو توانیم بەهێواشی بەرەولایان بڕۆم لەپەنایەوە کەوتمە سەر چۆک فرمێسکەکانم نەئەوەستان سەیری جەنگکووکم کرد کە بە چ خەفەتباریەکەوە هەر بەردەوامە ژیان بۆ کچەکەمان بۆ بگەڕێنێتەوە فرمێسک لە چاوەکانی دێن،هەرگیز بە ژیانم هێندە پەشۆکاو نەمدیبوو
-:ڕۆزانا،ڕۆزی،چاوەکانت بکەرەوە،بۆ خاتری خوا کچەکەم،......یەکجار تەنها یەکجاری تر هەناسە بەرەوە.....تکایە لێتەپاڕێمەوە
وەک شێت بەردەوامبوو ئەوەی لەدەستی هات کردی بۆ ئەوەی کچەکەمان بگەڕێنێتەوە،بەڵام نا،تازە کچەکەی من خەوتوە،ئەو هەر وایە خەوی قوڵە،بەئاسانی هەڵناستێ،ئەبێ زۆر لەگەڵی خەریک بیت،جەنگکووک مەوەستە،مەوەستە تکایە،بەردەوامبە ئەو هەر هەڵەستێتەوە
YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Historia Corta(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...