هەموو شتێ تێدەپەڕێ بەڵام لەیاد ناکرێ
وەک ئەو برینەی چاک دەبێتەوە بەڵام
شوێنەواری هەر ئەمێنێت 🖤✨🤍🍃
______________________
Pov:لە ماڵی دایکی احمد
ئێوارەسەهێڵ
کاتێک ئێمە گەیشتین مالیکو سەهێڵ لەوێ بوون نزیکەی بەتەمابوون دەست پێ بکەن زۆر تاخیر بووین لەبەر بۆڵە بۆڵ و غیرەی احمد بەجدی سەیرە بۆڵە بۆڵ ناکا تەنها سارد دەبێت بەرامبەرت ،
(منیش بە ساردی کەسی بەرامبەر تێک دەچم چ جای احمد!)
نوسەر
کاتێک ئەوان گەیشتن وتبویان کەمێک تاخیر دەبن بە بیانوی ڕێگا ،
ڕەهێڵ:ئۆ کاکم بۆ وا تاخیر بوون لەوەتەی سەهێڵ هاتۆتە لات دەبینم رقت بۆ تاخیر بوون نەماوە؟(بە چاو قوچاند)
مالیک:هاوسەرەکەم راست ئەکا بیرم دێ کاکە دەتکردە شەر ئەی بۆچی ئێستا خۆت تاخیر بوی؟
هەموو:هههه راست ئەکا وەڵا
سارا:دەی ڕۆڵە گیان دانیشن نان ئامادە کراوە(بە دڵخۆشیەوە کاتێک احمد و سەهێڵی بینی کە بە چ چاوێک سەیرییەک ئەکەن و هەردوک کەلە ڕەق دان بە خۆشەویستیان نانێن )
سەهێڵ:سڵاو دایکە گیان چۆنی زۆر بیرم دەکردی بە راستی (بە دڵخۆشیەوە ماچی کرد وەک ئەوەی دایکی خۆی بێ )
سارا:باشم زۆر باشتر بووم کە تۆم بینی،بۆچی درەنگ درەنگ دێی بۆ ماڵمان ها تورە دەبم لێت (بە پێکەنینەوە)
سەهێڵ:ئحم لە کوڕەکەت بپرسە دایکە گیان من هیچ تاوانم نیا (دەستی خۆی بەرزکردەوە بە قشتی)هەموان پێکەنینپاش ئەوە نانیان خواردو کەمێک قسەکردنو گەرانەوە ماڵەوە چونکە سەهێڵ دەبوایە ماڵ پاک بکاتەوە و کاراکان بکات چەندی تر ....
POv:لە دوای دوو مانگ
نیوەڕۆ۱:٠
نوسەر
ئێوارە ئەوان بانگێشت کرابون بۆ ئاهەنگی هاوڕێیەکی نزیکی احمد کە لە کارەکانیشیان زۆر هاوبەشیان دەکرد هاوسەرگیری دەکرد
احمد:سەهێڵ بانگێشتکراوین بۆ ئاهەنگێک دەبێت بچین ئێوارە خۆت ئامادەبکە باش(بە ئاسایی کاتێک سەهێڵ دەیخوێند لە هۆڵەکەو احمدیش سەیری تیڤی ئەکردلەوێ)
سەهێڵ:جوابی نادەمەوە ڕەزا قورسە بزانم چی دەکات(بە خوا ئەو کچە حەزی بە لێدانە )
احمد:سەهێڵ(بە هاوارەوە)
سەهێڵ:ها (کەمێک ترسا )
احمد:قسە دوبارە ناکەمەوە خۆت ئامادە بکە گوتم (بە فەرمانەوە)
سەهێڵ:ماڵی دایکتو ئەوان دێن؟(بە ئارامیەوە چونکە دەیزانیگوێڕایەڵ نەبێ دوای ئەوە چی ڕودەدا وە ئەو بەڵێنی بە خۆی داوە دەبێ احمد بکاتە داوی خۆی بەڵام نازانێ مێردەکەی غیرە لەو چاوە دەکا کە سەیری پێ دەکا )
احمد:نا پێیان ناکرێ کاتژمێر ٦:٠٠ ئامادە بە دەچین
سەهێڵ:باش (چۆن دەتوانم بە گوێی نەکەم لە کاتێکدا ئەو جوانترینە .کاتێک قسە دەکات برۆکانی وەک ئەوەی بە قەڵەم دروست کرابێ چاوە سەوزە کانی کە وای لێ دەکەن شێوەی لە کورد نەچی ئەو سینگە پانەی کە کەسێک ببینێ دەزانێ ئەوە کەسیێکە گرینگی بە خۆی دەدا وەک پیاو وایە کە شاخێکی گەورەی لە پشت بێ بێ منەتە رقی لە دەنگی بەرزە بەڵام کاتێک تورە دەبیت هێشتا جوانتردەبێ من بۆچی ئێستا بیر لەوانە دەکەموە )
سەهێڵ تاوەکو سەعات سێ خوێندی احمدیش ڕۆشتە دەرەوە بۆ ئەوە بچێتە لای هاورێکەی و یارمەتی بدات وە دەگەڕێتەوە ئێوارە بۆ هەڵگرتنی سەهێڵ
احمد:سەهێڵمن دەڕۆم دەرگا نەکەیتەوە پێم گوتی (بە توندیەوە)
سەهێڵ:ئۆکەی (بە بێزاری)
سەهێڵ:تاوەکو کاتژمێر سێ کەمێک خوێندم پاشان هەستام خۆم ئامادە بکەم بە جدی جلی کوردیەکی زۆر جوانم دەوێ یارا بۆی ناردبوم ئێستا داوای دەکەم بێ بۆم حەز بە و ڕەنگە دەکەم دڵنیام کچەکانی ئەوێ دوبارە بێزارم دەکەن بەوەی مێردەکەی زۆر قۆزەو نازانم چی (داڕزێن کچم ب ۆ خۆتان سووک ئەکەن)
YOU ARE READING
🍂🕊~{وەسیەت 𝐰𝐢𝐥𝐥𝐬}~🍂
Romanceچیرۆکێکی کوردیە کە باسی کچێکی کورد دەکات کەچۆن تەواوی ژیانی دەگۆرێ بەهۆی وەسیەتێکەوە کە ئەو کوڕەی هەرگیز پێشبینی ناکات خۆشیبوێت ئەو کوڕەی کە رقی لەو کچە دەبێتەوە (کچەکە خۆشی دەوێ بەڵام شەڕەفی هەرگیز ڕێگەی نادا سەری بۆ دانەوێنێ🍂) خۆت ئەزانی شا...