ھـاوسـەرگـیری

119 25 10
                                    


بەردەوام بووم لە سەرێکردنی ڕووخسارم بەڵام مێشک و خەیاڵم لەلای ھاوسەرەکەم بوو جیۆن جونکووک ..
ماوەی ھەفتەیەکە ھاوسەرگیریم لە گەڵیدا کردوە بەڵام لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا ئەو ھەرگیز سێری منی نەدەکرد بەردەوام چاوەکانی لەسەر خوشکەکەم بوو.

«خاتوو جیۆن تکایە وەرە خوارەوە بەڕێز جیۆن و خوشکەکەت چاوەڕێت دەکەن»
زەردەخەنەیەکم کرد بە ڕوویدا وەک قایل بوونێک بۆ دواجار سێری خۆمم کرد ئەزییە ڕەشە درێژەکەم زۆر نایاب دەردەکەوت لە بەرمدا ، لە خوارەوەیدا فەتحەیەکی تێدا بوو کە تا سەرووی ڕانەکانم دەھاتن وە بە تەواوەتی باوەشی کردبوو بە کەمەرمدا زۆر جوان بوو تاکە شت ئەوەبوو من تێکمدابوو.
لەسەر پەیژەکان چوومە خوارێ وە تاکە شت کا توانیم بیبینم دوو جووتە چاوی ڕەش بوون کە چاوی تێبڕیبووم بێ ھەناسەی کردم جیۆن زۆر جوان بوو لەناو قاتە ڕەشە فەرمێکەیدا ،بۆ ماوەی دوو چرکە بەوشێوازە ماینەوە بەڵام ئەو ڕووی کرد بەلایەکدا و بە تۆنێکی گڕ وتی
«ناتوانین تەواوی شەوەکە چاوەڕوانت بین دەکرێت کەمێک زوو بکەیت؟»
شەرمەزاری کردم ھەر بۆیە بەخێرای بەسەر پەیژەکاندا چوومە خوارەوە .

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دابەزیم وە ئەوە ئەو کاتە بوو کە تەنھا بەبیرکردنەوە لێی بێھەناسەی دەکردم جیۆن ھاتە تەنیشتمەوە دەستەکانی بە توندی لەسەر کەمەرم نیشتەجێکرد ئاوچ ئەوە بە ئازارە ،بەرەو ناوەوەی ئاھەنگەکە دەڕۆیشتین لە کاتێکدا جیۆن نزیکتر و نزیکتری دەکردمەوە لە خۆی خوایە ئەو زۆر پیاوانەیە.
ھەموو چاوەکان لەسەر ئێمە بوو بێگومان چونکە ملیادێرێک لەم ناوەدا ھەیە وە ئەویش جیۆنــ'ە .
چووینە ناو ھۆڵی ئاھەنگەکە لەوێدا کەسم نەدەناسی ھیوادار بووم جیۆن بەجێم نەھێڵێت بەڵام ئەو بەجێی ھێشتم و بە تەنھا مامەوە دووبارە.
چوومە لای یەکێک لە مێزەکانەوە زۆری نەخایەند دوو جووتە چاوی سەوز لەبەردەمدا وەستا ،بەڵام ئەو زیاتر لە خواوەندی جوانی دەچوو ..
«سڵاو من نیکۆلاس ئەندریسۆن'م»
دەستی بە مانای تەوقە ڕاگرت وە منیش تەوقەم کردەوە لە گەڵیدا
«کەواتە ناوت چییە؟»
«دێلال. جیۆن دێلال»
«خۆشحاڵم بە ناسینت دێلال»
نیکۆلاس کەسێکی زۆر شیرین بوو ئێمە بەبەردەوامی پێدەکەنین ، ئەو بەردەوام گاڵتەی درووست دەکرد لەسەر جلوبەرگی کەسەکان ،زۆر بەبەرزی پێدەکەنیم بەشێوازێک فرمێسک دەکەوتە خوارێ لە چاوەکانمدا ،بەڵام دواتر دەستێکی توند لە کەمەرم پێچرا سەرەتا ترسام بەڵام بۆنەکەیم ناسییەوە جیۆن بۆچی دەست لە کەمەرم دەپێچێتەوە ؟!
«ھاوسەرە شیرینەکەم وا دیارە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت»
بە زەردەخەنەیەکی تاڵەوە پێیگوتم ئایا ئەو غیرە دەکات؟
پێچانەکەی لە کەمەرم توند تر کرد کاتێک سێرم دەکرد بەبێ ھیچ وشەیەک
«ئایا ھاوڕێ تازەکەتم پێناسێنیت؟»
«ئۆھـ بەڵێ. ئەمە نیکۆلاسـ'ە ،نیکۆلاس ئەمە جیۆن جونکووکـ'ە ھاوسەرەکەم»
نیکۆلاس زەردەخەنەیەکی قایل بوونی کرد
«خۆشحال بووم بە ناسینت بەڕێز جیۆن»
دواتر نیکۆلاس لە شوێنەکە نەما ئەوە دڵتەنگی کرد .
«کەواتە ھاوسەرەکەم بۆچی وا پێدەکەنێت لەگەڵ پیاوێکی نەناسراودا؟»
زۆر بە توندی پێی گوتم تەزووی بە گیانمدا ھێنا
«ھیچ شتێک»
«ھیچ شتێک؟ ئازیزم دەنگت تەواوی ھۆڵەکەی گرتۆتەوە »
«کەواتە پێویستە ڕوونکردنەوە بدەم؟ جیۆن من و تۆ ھیچ شتێک نین من ھەم تۆ ھەیت بەڵام ئێمە نین ،بۆیە تکایە واز لەم شتە بێمانانە بھێنە»
بە بێزاری پێم گوت و ئەوم لە دواوە جێھێشت ، لە قەڕەباڵغییەکەدا خوشکەکەمم بینی بەڵام بە چاوێکی بکوژانەوە سێری دەکردم .
گرنگیم پێنەدا و بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن وە نیکۆلاسـ'م دۆزییەوە ئەو پێدەکەنی وە زۆر قۆز بوو چی دەبوو ئەو ھاوسەرم با؟
«سڵاو نیکۆلاس»
«سڵاو ،ھاوڕێ تازەکەم دێلال وە دێلال ئەمانەش ئارۆن و ڕیسـ'ن»
ئەو بە ھاوڕێکانی ناساندم ،ئێمە گفتوگۆمان دەکرد کاتێک میوزیکێکی ھێمن لێدرا وە بە مانای ئەوە دێت کاتی سەمایـ'ە
من و نیکۆلاس چووینە ناوەندی ھۆڵەکە وە ئەو دەستی لە کەمەرم پێچاند وە منیش دەستەکانم لەسەر شانەکانی جێگیر کرد.
ئێمە سەمامان دەکرد کاتێک نیکۆلاس گوتی
«دەتوانم شتێک بڵێم؟»
من تەنھا سێرم دەکرد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت
«ھیچ ھاوسەرەکەتم بە دڵ نییە ،مەبەستم سێرکە ئەو ھاوسەرێکی نایابی ھەیە بەڵام گرنگی بە کچێکی تر دەدات»
«وە منیش ئارەزووم لە ھاوسەرەکەم نییە نیکۆلاس»
دوای ئەوە ئێمە دووبارە پێکەنینەوە ،وە من درکم پێ نەکردبوو ئێمە چەندێک نزیک بووین لە یەکەوە .
بەڵام دواتر دەنگێک لە دواوە وای لێکردین بوەستین
«دەتوانم سەما لەگەڵ ھاوسەرەکەمدا بکەم؟»
«ئۆھـ بەڵێ»
نیکۆلاس دوورکەوتەوە و جیۆن دەستی بە ساماکردن کرد لە گەڵمدا
جیۆن بەردەوام نزیکی دەکردمەوە لە خۆی بە جۆرێک تەنھا چەند ئینجێک مابوو لە نێوانماندا
«جیۆن تکایا دەتوانیت بوەستیت؟»
«لە چ شتێک ئازیزم؟ من ھیچ شتێکی ھەڵەم نەکردووە ئایە ھەڵەیە کات بەسەر ببەم لەگەڵ ھاوسەرەکەمدا؟»
«ھاوسەرگیرییەکەی ئێمە جیاوازە بۆیە تکایە بووەستە»
ئەو توڕە بوو لێم
«بەڵام بۆ پیاوێکی نەناسراو ئاساییە گرنگی بە ھاوسەرەکەم بدات ،بۆچی زەردەخەنە ناکەیت وەک چۆن لەگەڵ ئەودا دەدکرد؟
وە دێلال من ئابڕوچونم ناوێت منداڵی ھیچ کەسێک ھەڵناگرمەوە!»
دەمویست شەقێک لە ڕووخسارە بێوێنەکەی بدەم .
فرمێسک لە چاومدا قەتیس بوو ،کەواتە ئەو بەوشێوازە بیر لە من دەکاتەوە ؟
بە بێدەنگی مامەوە چاوەکانم دوورخستەوە لە ڕووخساری .
وە ئەویش بەردەوام بوو لە سێرکردنم ،
دەمویست ھەر لێرەدا دابنیشم و دەست بکەم بە ڕشتنی فرمێسکەکانم وەک منداڵێک کە دایکی ون کردووە.
«بۆچی ئێستا وەک قوربانییەک ڕەفتار دەکەیت دێلال؟
مەگەر ھەڵەم ئەو جۆرە کارانە لە خێزانەکەتەوە بۆت ماوەتەوە»
دەستەکانم شل بووەیەوە لەسەر شانی ئەوم دوورخستەوە لە خۆم ،وە بەرەو دەرەوی ھۆڵەکە ھەنگاوم دەنا .
لە ڕاستیدا نازانم بەرەو کوێ دەڕۆم بەڵام ھێشتاش بەردەوام بووم تەنھا دەمویست دیار نەمێنم .

وە ڕاستییەکەش ئەوەبوو من لە ژیانی ھەموواندا وەک مردوویەک ڕەفتارم لەگەڵ دەکرا ،ھەرگیز وەک دێلال سێر نەدەکرام تەنھا وەک ئەو کچە سێردەکرام کە لەلایەن دایکییە بەجێھێڵدرابوو . یاخود وەک ئەو کچەی کە تەنھا لە قوتابخانەدا باشبووە .
-
بڕیار مەدەن ڕاستەوخۆ ئەمە یەکەم چاپتەرە.
وە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن بۆ بەردەوامیم.

.🩵.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 25, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

دێـلـالـㅇWhere stories live. Discover now