!

135 12 3
                                    

پەتەکەم لە ملم کردەوە هەستم بە دڵخۆشی و هیوا کرد هەرچەندە هەوڵی خۆکوژیەکەم سەری نەگرت.بەڵام هێشتا دڵخۆشی پێبەخشیم،جلم گۆڕی و لە ماڵ چومە دەرەوە
سواری ئەو پاسە بووم کە هەموو بەیانیەک پێی دەڕۆمە سەر کار.
دانیشتم لەسەر یەکێک لە کورسیەکان
هەر کەمێ پاش من شەرەفەدینم بینی ئەو پیاوەی هەموو بەیانیەک لە پاسدا دەیبینم و گفتوگۆ دەکەین گوتم:
«بەیانی باش کاک شەرەفەدین.»
وتی:«بەیانی تۆش باش فوڕات چۆنی دەنگ و باس؟»
وتم:«خراپ نین ئیتر،وا دەڕۆین لەگەڵ ڕۆژگار»
بە مێشکمدا هات پێی بڵێم دەزانی کەمێ پێش ئێستا هەوڵی خۆکوشتنم دا و سەرکەوتوو نەبووم ،
بەڵام نەمگووت و تەنیا لێیم ڕوانی ئێهـ بەشکم تێبگات ئیدی ئەو هیچی نەگوت .
بە هەڵبەزین و دابەزینی پاسەکە بەخۆ هاتمەوە ئینجا زانیم کەمێ لە شوێنی کارەکەشم دوور کەتومەتەوە.هاوارێکی بەرزم کرد و
گوتم:«مامە ڕایگڕە دابەزین هەیە»
ئیتر ڕایگرت و بەخێرایی هاتمە خوارەوە نەکا درەنگ بکەوم و خاوەن کار دەرم بکات خۆی بە زۆر ئەو کارەم دەسکەوتووە چونکە شارەزا نەبووم لە کاری کتێبخانە.
بەڵی لە کتێبخانەیەک کار دەکەم هەرچەندە پارەکەشی ئەوەندە زۆر نیە بەڵام هەر باشترە لە نەبوونیەکە.باشە زوو گەیشتم هیچ کەسی لێنەبوو بۆیە کاک حوسێنی خاوەن کتێبخانەکە زۆر خۆی توڕە نەکرد .
لە شوێنی خۆم دانیشتم و لەناو بیرکردنەوەکانم ون بوبوم،تۆ بڵێی ژیانی ئەودیو چۆن بێت کاتێ مردین خودا ئەم دونیایەی بۆ ئێمە دروست کرد بەوپەڕی جوانیەوە دەبێ چۆن بین کاتێ ئەوێمان بینی.؟
هەزارانشتی تر لە مێشکما دەستی بە قسەکرد خەریک بوو توشی ژانەسەر ببم.
تا ئەوکاتەی بەهۆش خۆم هاتمەوە کچێک بانگی دەکردم.
کچێکی چاو ڕەشی قژدرێژ هەر لە دورەوە بۆنی بە لوتما تێپەڕی لێوێکی پڕی خڕ ئەوەنا جوان بوو ئاگام لەخۆم نەمابوو کە دیسان کەوتوومەتە خەیاڵەوە
تۆ بڵێی لەوە جوانتر هەبێ ؟
یان ئەوەتا هەیە و من نەمبینووە
هەر لەگەڵ دەنگێکی بەرزی ناسک بەخەبەر هاتم لە خەیاڵم
گوتی:«ئەرێ کاکە بۆ جواب نایەیتەوە کێشەو چیە دەمێکە بانگ ئەکەم.»
لە مێشکمدا وتم هەر بەڕاست ئەوەندە لە خەیاڵما ماومەتەوە ئاگام لەم دونیایە نەماوە.
گوتم:«فەرموو خانم چیت پێویستە با خزمەتت کەم؟»
گوتی:«کتێبی **** ئەوێت نازانم لەکوێ هەیە ئەگەر یارمەتیم بەیت»
مەگەر ناهەقی نیە ئەو کتێبخانە گەورە و گرانە چۆن کتێبێک ئەدۆزرێتەوە.
گوتم:«بەچاوان لێرە بوەستە خانم بۆ توڕەئەبی.»
ئەم قسەیەم کرد و هەستم بە سوربونەوەی ڕومەتی کرد ئەوەنەی تر جوانی کرد.
کتێبەکەم لە یەکێ لە ڕەفەکان هێنایە خوارەوە ئەوەنە حەزم بە کتێب نەبوو بەڵام مادەم ئەو بردویەتی منیش تامەزرۆ بووم و دانەیەکم بۆخۆم هێنا لەکاتی بێ ئیشی بیخوێنمەوە.
گەڕامەوە و گوتم:«فەرموو چاو ڕەش ئیتر داواکاری تر هەیە بێینە خزمەتت»
گوتی«نا سوپاس هەر بەشی خۆی ماندوومان کردی»
گوتم:«نا ئەسڵەن مادەم تۆ داواو کردووە مەگەر هەست بە ماندووبون دەکەیت.»
گوتی:«بۆ مەگەر من چیم؟»
گوتم:«لەوانەیە ئەو ئەوینە بیت کەزۆر لەمێژە چاوەڕێی بووم ناو چییە خانمی شۆخ و شەنگ؟»
گوتی:«شیرین ئەی بەڕێزتان.»
گوتم:«هەردەڵێی ئەو ناوە بۆتۆ دروستکراوە من فوڕاتم و ئەگەر دەتەوێ دەبمە فەرهاد»
گوتی:«مەگەر ئەتەوێ فەرهاد بیت.لە تواناو هەیە شاخی بێستون کون بکەی؟»
گوتم:«مەگەر شیرین ئەوەندە دڵڕەق بوو بهێڵێت فەرهاد ئەو کارە بکات»
گوتی:«مەگەر بە دەستی شیرین بوو ئەویش دەس بەستراو بوو لەسەر هەقی خۆی»
ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام کچێک بانگی خانمی شۆخ و شەنگی کرد و بەپەلە سەیری کردم و پارەکەی داناو ڕۆی .
وەلێ هێشتا شێوەی ڕوخساری لە مێشکمدا لێدەدرێتەوە .
تۆ بڵێی جارێ دی بیبینمەوە؟
هەرزوو سەرم بادا و دانیشتم لەسەر کورسیەکەم و کتێبەکەی دەستم لەسەر مێزەکەی بەرامبەرم دانا .
٠
٠
٠
لە کارەکەم تەواو بووم و گەڕامەوە ماڵەوە ئەو پەتەی بە سەقفی ژورەکەم وەکردبوو بەیانی لێمکردەوەو لەسەر مێزەکم دانا .
خۆمم گۆڕی و چومە خوارەوە بۆ خواردنی نانێک زگە برسیەکەم تێر بکات و چیتر ژاوەژاوە دروست نەکات.مەگەر ئەویش هەقی نیە ئەوەنە خۆمم ئیهمال کردووە خەریکە پێستم ڕەنگی مردوو هەڵدەگرێ.
نانێکم خوارد و چومەوە ژورەکەم و لەسەر سیسەمەکەم پاڵم داوە دەستەکانم کردە ژێر سەرم و دیسان شیرین هاتەوە خەیاڵم و بیرکردنەوەکانمی داگیر کرد.من کەی ئەوەندە بیرم لە کچێک کردۆتەوە؟
هەرزوو مێشکم بەتاڵ کردەوە مەگەر خۆم خەمم زۆر کەمە ئینجا عاشق بونیشی بێتە سەر.
چاوەکانم لێکنا هەرزوو خەو بردمیەوە بەهۆی ماندووبونەوە.
٠
٠
٠
٠
هەفتەیەک تێپەڕی و شیرینم نەبینیەوە جارێ تر من چوزانم بەیەک نیگا ئاوا عاشق ئەبم و بیرکردنەوەم جێناهێڵێ .
ئەبێ ئەویش وەک من بێت و چاوی نەچێتە خەو .
چاوەڕێی دیدارێکی تر بێت؟
هەرزوو چاوم کەوتە سەر کچی نێو بیرکردنەوەکانم
ئەوە کەی لێرەیە و من ئاگام لێ نەبوو.
ئاخر ئەو بیرکردنەوەیە ڕۆژێک قوڕم بەسەر وەئەکا ئیتر کەیە من نایزانم.
لەپێش مێزەکەم ڕاوەستابوو لە چاوەکانمی دەڕوانی.
گوتم:«دەڵێی یەکجاری دەست بەرداوە لە فەرهاد ئاوا سەرت هەڵگرتوو ڕۆشتی و نەگەڕایەوە»
گوتی:«مەگەر فەرهادیش ئەوەنە تامەزرۆی بینینم بووە؟»
گوتم:« دڵ ئاگای لە دڵە شیرین گیان مەگەر خەو چۆتە چاوانم بەهۆی چاوە ڕەشەکانت»
گوتی:«هههـ کەواتە ئیتر چاوەکانم ببەستم نەوەک تۆ بێخەو بکەم»
گوتم:«ئەو کارە بکەیت نەک بێخەوم دەکەیت بەڵکو وایدانێ لە گۆڕ ناوم»
گوتی:«کەواتە کاک فەرهادی عاشق ئەگەر ئەوەنە تامەزرۆی بەیانی وەرە و خۆت بیسەلمێنە چەندە عاشقمی فەرموو ئەوەش ناونیشان»
لە وەرەقەیەکا ناونیشانەکەی بۆ نوسیبووم منیش وەرم گرت لە بەڕکی پانتۆڵەکەم دانا.
گوتم:«مەگەر نەتوت شاخی بێستونم بۆ کون بکا»
گوتی:«مەگەر شیرین دڵی دێت ئەوکارە بەتۆ بکات چۆن ئەزیزی دڵی بە خاک دەسپێرێ.»
بۆ ماوەیەک لە بیرکردنەوە مابوومەوە وشەی ئەزیزم چەند لە لێوەکانی دێتە دەرەوە نازانم وشەکە خۆی جوانە یانیش ئەوە جوانی کردووە.
کاتێ بەهۆش خۆم هاتمەوە بینیم ئەوی لێ نەماوە .
بزەیەک هاتە سەر لێوم مەگەر ئەو تازە نەیوت ئەویش دڵی لای من بەجێماوە ئیتر ئەوەی خەمبێ لە دڵمدا نەما هەرچی خۆشیە جێی گرتەوە ئەڵێی تازە لەدایک بومەتەوە مەگەر عاشق بوون ئەوەندە خۆشە من نەمزانیبوو؟..هەر بە بزەوە چەندی خەیاڵی گەمژانە و سەیر دەهاتنە مێشکم و بزە لەسەر لێوم لا نەدەچوو پەرۆشی بینینەوەی بووم.
٠
٠
٠
٠
هەر بۆ بەیانیەکەی چومە دیداری شیرین و پێیم وت خۆشمدەوێ و هەستی ئەویش هەمان شت بوو و هەموو ڕۆژ بێ دیدەی یەک سەبوریمان نەدەهات و غەم دڵی بەکرێ دەگرتین .
تاوای لێهات داوای شیرین بکەم لە باوکی .
شیرینم کردە هاوسەرم و ٢مانگی سەرەتا خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانمان بوو لە هیچ شتێکمان کەم نەبوو ئەوەندە دڵخۆش بوین دەتوت دونیا بۆ ئێمە دروستکراوە .
لە مانگی ٣'می هاوسەرگیریمان زانیم شیرین نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و ١مانگی هەیە بۆ ژیان.
ئیتر نەهامەتیەکان لێرەوە دەستی پێکرد هیوای ژیانی خۆش و خێزانێکی گەورەو هەبوونی منداڵێکی کچ و کوڕ لە شیرین دەستیان دەکرد بە وەرین وەک گەڵای پایز .
هەرچی خۆشبەختی بوو لە ژیانمدا نەما مەگەر چ هەڵەیەکم کردووە ئەوە باجەکەی بێت.
ئەوەندە تێکشکام و ڕووخام.
بۆ ماوەی یەک مانگ لەلای شیرین نەدەڕۆشتم تا لەکاتی کۆچ کردنیشی دەستی لەناو دەستەکانم بوو .
ئیتر ژیان لەلام هیچ بەهایەکی نەما ئاخر بێ بوونی زەردەخەنەی شیرین و بێ دواندنی چۆن سەبورێ دێت.؟
یەک بەیەکی یادگاریەکان لەناو مێشک دەسوڕانەوە خەریک بوو مێشکم بخۆن.
شیرینمان بە خاک سپارد و هەمووی کەوتنە ڕێی ماڵەوە منیش دانیشتم لای گۆڕی شیرین و وتم: تەنانەت تاقەتی گريانيشم نيە!
کە ئازارەکانم لە قريشکە دەدەن،
پێکەنينەکانم وەک حەزرەتی عيسا بە خاچی بێزاريەوە هەڵواسراون و بە قورپی گريان خەسێندراون
ڕاکردن بە دوای شادی دا ئەو کۆرپەلەيە بوو بەر لەوەی دڵی دروست بێت بێکەسی و نەهاتنە بوون کوشتی
ئيدی مەپرسە چۆنم...
هەر ئەوەم کە هەم
کە بە لەشکری تەنيايی گەمارۆ دراوم
ئيدی مەپرسە بۆ وونم من کە بێ تاقەتی سەری خواردووم
هەنگاوی هاتنە ئاوەدانی چۆن هەڵنێم و بە چ دەستێك ژيلەمۆی وێران کردنم کۆبکەمەوە
لێ گەڕێ و شوێن پێی هەنگاوەکانم هەڵمەگرە تەنها بپاڕێوە مرۆڤ خۆرەکانيش بە دەردی من نەچن
تۆ کە لە شەونمی گوڵێک ئاوڕيشم تری بە بينينی بچووکترين ئازارم نايەيتەوە سەر حەق
من سێبەرەکەشم لێم هەڵهاتووە ئيتر چيم ماوە بە کەڵکی تۆ بێت..؟!
ئازيزم... نەفرەتلێکراوان سووچێکی ئاسمانيان بەسەر دا دەڕووخێت
من زەوی بە هەموو قورسايی خۆيەوە لەسەر سەری من دەسوڕێ
ئيتر بۆ کوێ دێی؟
کە ئاسمان بە مانگ و ئەستێرەکانيەوە لەسەر سەرم لاچووە
هەلا هەلابوويەکی وەک من بە کەڵکی خۆشم نايە
ئيتر کوێم ماوە بەکەڵکی تۆ بێت؟
دڵ... ئەو زلەی يەکەمی بێ تاقەتی نەگرت بووە خاشاك
رۆح... ئەو سەرگەردانە کە لەمن هەڵهات.. لە خۆی وون بوو
ئيتر ئازيزم، نەهاتنت ماچ دەکەم...
کە من جگە لە خۆت هيچم لە تۆ نەويست
چۆن دڵت هات دڵم بشکێنی و بمدەيتە دەست ئەو هەموو ئازارە دڵ بەردانەی کە هەموو ساتێك هەستەکانم بە کوژراوی لە ناو دڵمدا دەنێژێ
چۆن دڵت هات بڕۆيت و بە ئازاری نەگەڕانەوەت بمکەيتە تەماشاکەری توانەوەی دڵم و هەنجن بە هەنجن بوونی هەستەکانم و وێران بوونی خۆم و ڕووخانی دنيا بەسەر لاشەی يادگاريەکانم
چۆن دڵت هات ئازيزێ بمکەيتە مردوو شۆری پێکەنينەکانم و ئەو ماچانەی يەخەی خۆيان دادەدڕی بۆ مژينی لێو و سينگ و گەردەن و گۆنات
دە پێم بڵێ چۆن دڵت هات بە ڕۆيشتنت بمکەيتە باوەشی نەهامەتی و بێکەسی و نائومێدی چۆن دڵت هات..؟
لە جياتی کەمەر و ملت دەستم پێ لە گەردەنی کێلی زامەکانت بێت
ئەوە ڕۆيشتن نەبوو، کووشتن بوو
هەلا هەلا کردنی دڵ بوو
نا ئەوە هەرگيز بە تەنها جێهێشتن نەبوو
لێدانی زەنگی دواهەمين ساتەکانی من بوو
وای کە ناو دڵمت بە جێهێشت چۆن ناو دڵم بوو بە هۆڵۆکۆس ئێستا ئەو دڵەی من بە کەڵکی ناو سينگم نايە
بە جۆرێک شکاو و وێرانە دەڵێی ئەو نەفرەت لێکراوەيە کە يەکەم کەسە دەخرێتە جەهەنەم و ڕەنگ بە ڕوويەوە نەماوە
بەهۆی ڕۆيشتنت بەهۆی جێهێشتنت ئێستا ئاوايە دڵی من
ئازيزێ.. هەنوکە بێ کەڵکە گەڕانەوەت نە دڵم ماوە و نەخۆم
ئيتر خۆشم خۆمم پێ دەنێژرێ
سەفەر سەلامەت ئەی مەسيبەتی ژيانم...
ڕۆحت شاد..
٠
٠
٠
٠
٠
٠
چاوەکانم کردەوەو هەستم بە دەستی کەسێک کرد لەسەر شانم.سایەق پاسەکە بوو بانگی دەکردم
گوتی:«کوڕم چییە دەڵێی شەو نەخەوتوی؟»

(End)






ئەم کورتە چیڕۆکە بۆ ئێوەی ئازیز.نازانم بەدڵتان ئەبێت یان نا..بەڵام ئەوەی لە توانامدا بێت کردوومە. بەهیوام بەدڵتان بێ و لە دڵتان جێی خۆی بکاتەوە.پێتان باش بوو کۆتاییەکە چۆن بوایە؟!
ڕای خۆتان دەر ببڕن..وە هەر ڕەخنەیەتان هەیە بیڵێن!!
لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم چیڕۆکی ئێوو چیڕۆکی خۆتانە هەرچۆنێک بێت ئەوە خۆتانن چۆن دەینوسنەوە،تەنها بەیەک ناخۆشی چۆک لە عەرز مەدەن و کۆڵ بدەن ئێوە بەهێزنن،ئەتوانن،دەیکەن،ئەبێ بیکەن!
تۆ کە تا ئێستا هاتووی تا ئەم ڕێگایە درێژە هاتووی و تەمەنێک ژیاوی.ئەوا تۆ زۆر بەهێزی چونکە بڕوا بکە هەندێ کەس هەن حەوسەلەی ئەم ژیانەیان نیە و ناتوانن تێیدا بژین وەک و مرۆڤێک!
بۆیە تۆ زۆر بەهێزی.لەکۆتایداا هیوام دڵخۆشی و لەش ساغی ئێوەیە..
خۆشمەوێن.!

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Aug 27, 2023 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

«فوڕات*شیرین»حيث تعيش القصص. اكتشف الآن