[هەمیشە تەنهایت]
[پێشەکی: ئەم چیرۆکە پێشکەش بەتۆ، گەر بۆ چرکەیەکیـش هەستت کردوە ئیهمالکراویت و تەنهایت]
هەرگیز لەیادی نەکەیت تۆ هەمیشە تەنهایت، کە لەدایکبووی تەنها بویت، یەکەم ڕۆژی خوێندنت تەنها بوویت، ئەو شەوانەی بە گریانەوە خەوت لێئەکەوت تۆ هەر تەنها بوویت، تەنانەت تۆ خەیاڵەکانیشت خەونەکانیشت بە تەنها ئەبینی، هەموو کارەکانی ژیانیشت بەتەنها ئەکەی کەس سوچێکیت لەگەڵ هەڵناگرێ و بڵێ با یارمەتیت بەم، هەموویان بە تەنها ئەکەیت، تەنانەت تەنانەت تۆ بەتنهاش ئەمریت، بە تەنها ئەتنێژن، ئەو کاتەش کەس لەگەڵت نایە، هەربۆیە چاوەڕێی هیچ کەس مەبە بەهاناتەوە بێت و بڵێت چ خەمێکت لە دڵدا حەشار داوە، بۆم باسکە با بەیەکەوە چارەسەری بۆ بدۆزینەوە، کەس گرینگیت پێنادا، تۆ بۆکەس گرینگ نیت،تۆ هەمیشە تەنهایت،بۆ هەمیشە.
هەموو ئەم وشەو ڕستانە لە مێشکما وەک مزراحێکی نەوەستاو ئەخولێنەوە، فکر و هۆشیان داگیر کردوم، بەردەوام لە باشترین بارودۆخما لەو کاتەی هەستەکەم شتەکان زۆر باشە، شتانێک ڕوئەدەن کە بە جۆرێک فڕێم ئەدەن، بە جۆرێک بە عەرزمدا دەدەن، کە توانای هەستانەوەم پێناهێڵن، جگە لە گریان شتێکی ترم بۆ ناهێڵنەوە، بۆچی؟ بۆچی ناکرێ خۆشیەکانم بۆ مودەیەک بەردەوام بێت تەنها بۆ مودیەک زۆر نا، من داوای زۆرم نەکردوە.
بۆچی جەنگکووک؟ بۆچی لەوکاتەی هەستم کرد لەگەڵ تۆ دڵخۆشترینی جیهانم بۆچی ڕێک لەو کاتەدا دورکەوتیتەوە؟
چێژ لەوە ئەبینی لاواز بم؟
چێژ لەوە ئەبینی لەبەردەمدا چۆک دادەم و بڵێم ئەوەی موحتاجی دیدارتە منم؟،
ئەوەی خەریکە شێت ئەبێ بۆ گوێلێبون لە دەنگت منم ، ئەوەی لە وەلی دێوانە دێوانە ترە منم، چێژی لێئەبینی بەبەرچاوتەوە وەک مۆم بتوێمەوەو تۆش فوێکی خۆت بە زۆر بزانی بۆ ئەوەی ئەوندەی پێم ماوە بەشی ئەوە بکات لەگەڵ تۆدا بەڕێی بکەم نەک لە چاوەڕوانی سەردانێکی تۆ، نامەیەکی تۆ، لێپرسینێکی تۆ، بەسەربچێت..........
ئێستاش بەم شەوە بۆ کۆتا جار سەیری چاتەکانی خۆمانم کرد، زاتی ئەوم نەکرد نامەی بۆ بنێرم، دووبارە من لێی بپرسم، دووبارە من بچمەوە بەردەمی و وای دەرخەم کە من پێویستم پێیەتی، لەکۆتایا غروری خۆم خستە ژێر پێمەوە و نامەم بۆ نارد...
(سڵاو)
(سڵاو جیمین)
(چۆنی جەنگکووک؟ تەندروستیت چۆنە؟)
(باشم تۆ چۆنی؟)
چۆن ئەتوانێ هێندە سارد و سڕ مامەڵەم لەگەڵ بکات؟
(هەر باش بیت، منیش باشم)
(بۆچی دەنگت نیە؟
نامەیەکم بۆ نانێری)
YOU ARE READING
Jikook .[چیرۆکەکانی ناخم]
Historia Corta(لەبەردەرگای قەسیدەوە تا بەر دەروازەی جەهەنەم خوێنم لێئەڕژێت بریندارە لە ئەزەلمەوە تا عەتەم ئەی حەرف قەبرێکم بۆ هەڵکەنە بە پانتای عەرش) هەر وەک ئەم پارچە شعرەی ڕێبوار سیوەیلی هیوادارم چیرۆکەکانم حەرف بە حەرفیان قەبرێکم بۆ هەڵکەنن پڕ بە خولیاکانم و ب...