part 3

264 46 83
                                    

ڕۆژی دواتر - لەڕێڕەوەکەدا

دوبارە دەڕۆشتم بۆ بینینی جیمین بەڵام بەهەمان شێوە نەبو ، دوای زانینی ڕاستیەکە
زۆر سوپاسگوزارم بەرامبەری بۆ ڕزگارکردنی ئێمە ئەو ڕۆژە بەڵام . . .
ئەوە ئەو ڕاستیە ناگۆڕێ کە ژیانێکی زۆری لەناوبردوە  . . ئەوە زۆر ناڕاستی دیاربو

چۆن توانی ئەوەندە زۆر بگۆڕێ ؟ لە ڕزگارکەرێکەوە بۆ . . بۆ ئەمە

هەموان دەیان وت ئەو هەمیشە بەو شێوەیە بوە بەپێی هەندێ ڕاپۆرتی پزیشکی . .
مەبەستم نیە بڵێم ڕاپۆرتی پزیشکی زۆر بێکەڵکە بەڵام دەزانم . .  دەزانم کە هەمیشە
بەو شێوەیە نەبوە . .

دەبێ شتێک ڕویدابێ . . ڕاستە ؟ شتێک کە وای لێکرد بەو شێوەیەی لێبێ
سەیری بازنەکەم کرد کە لەدەستم کردبو
لەوانەیە . .

لەوانەیە . . ڕۆژێک بێتو بزانم . . هۆکارەکانت . . ڕابردوت . . . ئازارەکەت . .

باشترین هەوڵی خۆم دەدەم تا یارمەتیت بدەم . . باشترین هەوڵی خۆم دەدەم تا لێت تێبگەم . . تۆ جارێک لە ئاگر ڕزگارت کردوم . . ئێستا من لەم تاریکیە ڕزگارت دەکەم . .

یورا " بەڵێنت پێ دەدەم "  ئەوکات تێبینی کاتەکەم کرد ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و
دەستم کرد بەڕۆیشتن بەرەو ژورەکەی ، دەرگاکەم کردەوەو هەنگاوم نا بۆ ژورەوە
ئەو دەمێکبو سەیری دەکردم

ئەو چاوانە . . لەکۆتایدا بیرم هاتنەوە لەکوێ بینیومە ، خەندەم  کرد

جیمین " پێدەچێت لەجەوێکی باش دابی ئەمڕۆ دکتۆر "

جیمین " پێشتر هەرگیز نەمبینیوە بەو شێوەیە خەندە بکەیت " لەبەردەمی دانیشتم وەکو
ئەوەی هەمیشە دەیکەم

یورا " شتێکم دۆزیەوە "

جیمین " ئەبێ زۆر بۆت گرنگ بێ  چونکە زۆر دڵخۆش دەردەکەوی " سەرم بەبەڵێ جوڵاند
لەکاتێکدا ئەو خەندەیە هێشتا لەسەر لێوم بو ، بونم لەگەڵ ئەو هەمیشە وەکو وابوە لەگەڵ
کەسێکی ( ئاسای ) بیت ، مەبەستم ئەگەر لەم نەخۆشخانەی شێتانە نەبوایە بەو شێوەیە
هەرگیز نەمدەزانی کە ئەو بکوژە

بکوژ ؟ . .
خەندەم کەمێک نەما ، هەستم بە ئازارێکی کەم کرد لەدڵم کاتێ ئەو وشەیەم بۆی بەکارهێنا

جیمین " سڵاو ؟ " هاتمە دەرێ لە بیرکردنەوەکانم

یورا " ئ-ئۆھ بەڵێ . . دەمەوێ شتێکت لێ بپرسم ؟ "

جیمین " دەبێ بزانی کە حەزناکەم وەڵام بەهیچ کەسێک بدەم " بە بێدەنگی مامەوە

جیمین " بەڵام چونکە تۆم بەدڵە  . . ئەمڕۆ وەڵامی پرسیارەکەت دەدەمەوە " چاوەکانم
فراوان بو وە هەستم بەخێرای لێدانی دڵم کرد

یورا " تۆ . . چی ؟ "

جیمین " تۆ دکتۆرە دڵخوازەکەمی " بەخەندەیەکەوە لەسەر روخساری وتی

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now