part 4

288 46 89
                                    

ئەو تەنها بە بێدەنگی سێری دەکردم کاتێ قسەم دەکرد ، ئەوە سەخت بو بزانی کە چی لە مێشکیا دێتودەچێت ، تەنانەت چاوەکانیشی بەتاڵ بوون لەهەست

یورا " ئەو پیاوە تۆ بوی جیمین ، ئەوە ڕاستیەکەیە ، تۆ ئەو ڕۆژە ئێمەت ڕزگار کرد "
دوبارە خەندەم بۆ کردەوە

یورا " سپاس "

جیمین " سپاس ؟ "

جیمین "من شایەنی هیچ سپاسێک نیم . . من ئەو کەسە نەبوم کەتۆی ڕزگارکردوە "
بە ڕوخسارێکی سارد وەکو سەهۆڵ وای وت

یورا " همم . . کەواتە تۆ هیچ شتێک دەربارەی ئەم بازنە نازانی . . ڕاستە ؟ " بازنەکەی
مەچەکم نیشاندا

دەربڕینی ڕوخساری گۆڕا هەرکە چاوی کەوتە سەر بازنەکە

جیمین " ئەوە . . "

یورا " ئەم بازنە هی ئەو کەسەیە کە ئەو ڕۆژە ئێمەی ڕزگارکرد ، ئێمە هەمو ئەو ساڵانە
بە پارێزراوی هێشتومانەتەوە بەهیوای ئەوەی ڕۆژێک ئەو بدۆزینەوەو ئەمەی بۆ بگەڕێنینەوە "

یورا " بەڵام لەبەرئەوەی تۆ ئەوکەسە نیت وە منیش هێزم نیە چیتر بۆ ئەو کەسە بگەڕێم
پێم وایە پێویستە تەنها فڕێی بدەم . . ڕاستە ؟ " خەریکبو بازنەکە لەدەستم دەربێنم
کاتێ لەناکاو هاواری کرد

جیمین " نەخێر ! " ئەو بە کەمی توانی دەست بۆ بازنەکە ڕاکێشێ بەهۆی ئەو زنجیرانەی مەچەکی ، بەڵام من تەنها بە ئاسای پێیم دا چونکە دەزانم هی ئەوە ، من دڵنیام دەربارەی
ئەوە

بازنەکەی بەوریاییەوە گرت ، وەکو ئەوەی بشکێ ئەگەر بە وریای نەیگرێ یان ڕەنگە ترسابێ
کە دوبارە ون دەبێ " بەردەوام بو لە سەیرکردنی بازنەکە و بێدەنگ مایەوە

هەرگیز دەربڕینێکی وام لەسەر ڕوخساری نەبینیوە ، ئەوە ئازار و دڵخۆشی نیشان دەدا
لەهەمان کاتدا ، هەستەکانی هەرگیز ئەوەندە ڕون نەبون

( دەبێ ئەم بازنە مانایەکی زۆری بۆی هەبێ )

تێپەڕینی کات - ماڵی یورا

خەریکی ئامادەکردنی نانی ئێوارە بووم لەکاتێکدا همی گۆرانیەکم دەکرد ، لەناکاو زەنگی
دەرگا لێیدا ، خەریکبو بچم بیکەمەوە بەڵام هیۆجین خێراتر بو لە من

هیۆجین " ئەوان لێرەن ! ئەوان لێرەن ! " ئەو بە پەرۆشی ڕایکردە لای دەرگاکەو کردیەوە

هیۆجین " دایکە باوکە ! " هاواری کرد و منیش دەستم دەشوارد لە چێشتخانەکە ، خەندەم کردو بەرەو ژوری دانیشتن ڕۆشتم

پورێ " ئۆمۆ هیۆجین ! زۆر گەورە بویت ! "

مامە " ئەو قورستریش بوە " وای وت کاتێ هیۆجینی هەڵگرت

یورا " سڵاو پورێ سڵاو مامە بەخێربێنەوە بۆ ماڵەوە " هەردوکیان سەیری منیان کردو
خەندەیان بۆ کردم

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now