part6

60 16 18
                                    

" باشە بۆ قسە بەمن دەڵێیت من چیم کردوە " ڕفێنەرەکە ووتی کاتێک خەریک بوو بگریت .

" بەس بزانم کێ تۆی لەم مافیا نەفرەتیە وەرگرتوە " کوڕەکەی تر ووتی .

" هێی شێرزاد بۆ خۆتی لێ توڕە ئەکەیت ، نازانیت کوڕەکەی من هەست پەمەییە ؟" ئێلی خۆی لە کوڕی دووەم توڕە کرد " مەگەر شوان گیان چیتر قسەت پێناڵێم "

" یا بێئەقڵ من ناوانم هوانە شێرزادی چی ؟" کوڕەکەی تر کە بەهوان ناسرا هاواری کرد دواتر چاوی فراوان بوو کە زانی چی ووت .

" پیففف زۆر گەمژەن " ئێلی لەبەر خۆیەوە پێ ئەکەنی .

" باشە کوڕەکان بەتەمان تا کەی لێرە من بهێڵنەوە ؟ "ئێلی بە بیزاری پرسی.

"تا ئەو کاتەی سەرۆک بیەوێت " هوان وتی .

" جا ئەو کاتە کەیە؟"

"جا ئێمە چوزانین ؟"

" یاااا گەمژە چۆن نازانی هااااا گەر ڕۆژێکی تر بمێنمەوە بێ فریشتەکەم ئەمرممم " ئێلی بە دراماتیکی وتی و گریانی ساختەی کرد .

" فریشتە ؟ ئەو چیە ؟"

" گەمژە مەبەستم خۆشەویستەکەمە ، ئەوم ئەوێت "

" جا بۆ بە ئێمەی ئەڵێیت ؟ ئەتەوێت بۆتی بهێنین ؟" شیان ووتی کاتێک بە گەمژەیی ئێلی پێکەنی .

" بەڵێ بۆ نا ،ئاوا هەم ئەیبینم هەمیش قسەی لەگەڵ ئەکەم "ئێلی ووتی کاتێک خەندەیەکی پڕ خەیاڵاوی لەسەر ڕوخساری بوو .

"هوان تکایە با لێرە بڕۆین من لەو کچە ئەترسم " شیان ووتی کاتێک خۆی لە پشتی هوان شارد بوویەوە .




" سەیرکە گەمژە خۆت زۆر زیرەک دەرمەخە هیچ کەس ئەما هیچ کەسێک ناتوانێت لێرە دەرت بهێنێت جا ناومان بزانیت یان نا کێشە نیە " هوان بە ترسناکی گوتی کە وای کرد ترس بکەوێتە گیانی ئێلی هەرچەند چاو نەترس بێت و زیرەک بێت لەکۆتاییدا هەر کچەو لە شوێنە نەفرەتیەدا تەنهایە ..


<__________________>

"هیۆنگ ئەوە بوو بە دوو ڕۆژ بۆچی تا ئێستا
دیار نیە ، نەخۆی هاتەوە نە ئەو بێکەڵکانەش ئەویان دۆزیەوە " جۆنگکووک پرسی کاتێک لەهەمان کافێ دانیشت بوون و قسەیان ئەکرد .

" من تەنها گومانم بۆ یەک کەس ئەچێت کە بوێری ئەوەی هەیە ئێلی بڕفێنێت ، ئەو نەفرەتیەش شوێنەکەی نەزانراوە " نامجوون ووتی بە ڕقێکی زۆرەوە .

" مەبەستت کێیە نامجوون ؟ " جین پرسی

" لی ژاو نەڵێیت چونکە ئەو نەفرەتیە بێت ئەمجارە لێی خۆش نابم تا پارچە پارچەی نەکەم و نەیدەم بە سەگەکان "یوونگی ووتی کاتێک بەهەموو هێزی بۆکسی لە مێزەکەی پێشی دا .

" بەڵێ ئەو نەفرەتیە لەو زیاتر کەس نیە "نامجوون ووتی و دەستی کرد بە گەڕان بە دوای زانیاری .

بەڵام لەوە بێئاگابوون کە کەسێک بەنهێنی لەو شوێنە ڕۆشتە دەرەوە هەرکە گوێی لەو ناوە بوو ، ئەو ناوەی کە بەهەموو ژیانی نەیئەویست دووبارە گوێی لێ بێتەوە بەڵام
ئێستا کاتی ئەوەیە بۆ کۆتا جار بیبینێتەوە .





هەرکە گەیشتە ماڵەکەی بەخێرایی ئەو ئامێر و چەکانەی پێویستی بوو خستیە جانتاکەی و مۆبایلە زیادەکەی هەڵگرت و بەرەو ئەو شوێنە ڕۆشت ، بەڵام ئەوەی ئەو بیری چوو ئەو شوێنە زیاتر لە دوو سەد کەسی لێبوو وە بەتەنها ئەو کارە نە ئەکرا بۆیە تەلەفۆنێکی بۆ جین کرد دوای چەند زەنگێک جین هەڵی گرت .

"سڵاو ... "

"سڵاوووووو"

"ئاهــ ببوورە تۆ کێیت "

" گرنگ نیە کێم ئەوەی گرنگە کە هەر ئێستا بێن بۆ ئەم ناونیشانە ...............ئەگەر ئێلیتان بە زیندوویەتی ئەوێتەوە " دوای ئەوە تێلەکەی داخستەوەو خۆی ئامادەکرد ئەو تەنها ئەیویست ژاو بڕفێنێت چونکە نەیئەویست بە ئاسانی بی کوژێت دوای ئەم هەموو شتەی توشی کرد .





دوای چاوەڕوانی بۆماوەی 20دەقە نامجوون و یوونگی و جۆنگکووک و پیاوەکانیان بەخێرایی گەیشتن بەو شوێنە و ئەو شوێنەیان گولە ڕێژکرد و کۆمەڵکوژیان دروست کرد لەو کاتەدا ئەویش بەخێرایی ڕۆشتە ئەو شوێنەی ئەو نەفرەتیەی لێیە
بێئەوەی بیربکاتەوە بە بەیبیەکەی'داری بەیسبۆڵ'لە سەری ژاوی داو خستی دواتر لەدوای خۆی ڕایکێشا و بەرەو ماڵەکەی خۆی بردی چونکە سوپرایزێکی زۆر تایبەتی هەبوو بۆی .




++++++٭٭٭٭٭٭+++++++

دوای ئەوەی جۆنگکووک ئەوەی کەوتە بەردەمی تەقەی لێکرد و کوشتی و دەرگا بەدەرگا گەڕا لەکۆتاییدا ئەو ژورەی دۆزیەوە کە ئێلی لێبوو ،بێ ئەوەی دوو جار بیربکاتەوە
ئەو دوو کەسەی کوشت کە لەلای ئێلی وەستابوون .

" ئەووو ئەو دوو بەستەزمانە نا " ئێلی بە گاڵتەجاری ووتی .

" ئێستا کاتی گاڵتەجاڕی نیە " جۆنگکووک بەتوڕەیی وتی و ڕۆشتە دەرەوە ئێلی زانی کە ئێستا کاتی ئەوە نیە زانی کە براکانی زۆر توڕەن و بێهوابوون لێی حەقی خۆشیانە ئاخر زۆر خەمی ئێلیان بوو گەر شتێکی لێ بەسەر بهاتبوایە براکانی خۆیان تاوانبار ئەکرد کە نەیانتوانی خوشکە بچوکەکەیان ڕزگار بکەن .






دوای ئەوەی ڕۆشتنە ماڵەوە بە گیانی خوێناوی ئیتر نە ئێلی وەک جاران بوو نە براکانیشی نە ئەو کەسەش کە ئەو ژاوی ڕفاند .






»»--⍟--««

Moonlight Psycho /PJM/+18🔞 لەباری ڕاگرتن دایەWhere stories live. Discover now