part 6

274 49 33
                                    

VOTE & comment

Now start reading , enjoy ! 😙

نووسەر pov

چاوەکانت هێشتا داخرابو کاتێ گوێت لەتەقاندنی دو گوللە بوو ، بەڵام شتە کۆمیدیەکە ئەوەبو کە ، تۆ هەستت بەهیچ نەکرد

لەناکاو گوێت لەهاوارێکی بەرز بو لەدواتەوە ، تۆ چاوەکانت کردەوەو ئاوڕت بۆ دواوە دایەوە ، چاوەکانت فراوان بو کاتێ یەکێک لە هاوکارەکانت بینی لەسەر زەویەکە ، خوێن لەقاچی دەهاتە دەرەوە

هاوکارەکە " تۆ . . ت-تۆ ئەوت کوشت ؟ ، وانیە ؟ "

هاوکارەکە " م-من بینیم کە چۆن ب-بە بەردەوامی . . سرنجەکەت پێدا دەکرد ! ت-تۆ
ڕێک وەکو ئ-ئەوی ! "

هاوکارەکە " چ-چۆن توانیت ؟ م-من ئێستا چەقۆم ل-لێدەدای ئەگەر . . ئەگەر ئەو نەفرەتیە
ت-تەقەی لێنەکردمایە ! " نەتتوانی یەک وشەش بڵێی ، هەموشتێک بەیەکجار ڕوی دەدا
زۆر لەناکاو . . مێشکت چیتر نەیتوانی ڕوداوەکان لێکبداتەوە

تەنانەت گوێت لەدەنگی سەیارەی پۆلیسەکەش نەبو ، سەیری هاوکارە خوێناویەکەت دەکرد
بە ڕقو قێزێکی زۆرەوە سێری دەکردی ، ڕاچڵەکیت کاتێ کەسێک مەچەکی گرتی ، تۆ یەکسەر گەڕایتە دواوە ، بەڵام ئەو هێشتا مەچەکی گرتی

جیمین " ئەو شتە نەفرەتیەم پێنادەی ؟ " ئەوەی قوڕگت قوتدا پێش ئەوەی بەدەستە لەرزیوەکانت کارتەکەی پێبدەی ، دەستی کرد بەڕاکێشانت لەگەڵ خۆی دوای وەرگرتنی کارتەکە ، تۆش بێ هیچ پرسیارێک دوای کەوتی

جیمین " ئۆتۆمبێلەکەت لەکوێیە ؟ "

یورا " ل-لە ناوچەی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەیە "

جیمین " ڕێگاکەم نیشان بدە "ٚ دوای کەمێک هەردوکتان گەیشتنە ناوچەی وەستانی ئۆتۆمبێلەکە ، بەقاچە لەرزیوەکانت و هەستە سڕبوەکانت بەرەو ئۆتۆمبێلەکەت ڕۆیشتی

جیمین " ئێستا ئەتوانی شۆفێری بکەی ؟ " پرسی کاتێ تێبینی بارودۆختی کرد ، بەڵام تۆ خێرا سەرت بەبەڵێ جوڵاند و لەشوێنی شۆفێر دانیشتی ، ئەو لە تەنیشتت دانیشت و دەمانچەکەی پڕ گوللە کردەوە

جیمین " بە وریاییەوە گوێ بگرە ، لەوانەیە پۆلیسەکان ئێستا گەیشتبنە بەردەمی دەرگاکە
هەر کە کارتەکەم بەکارهێنا ، ئەمەوێ ڕێک بەرەو دەرەوە لێبخوڕی گرنگ نیە چی ڕودەدا "

جیمین " تەنها تەرکیز بخە سەر ئەوەی ئێمە لێرە بەریتە دەرەوە ، من هەموشتێک چارەسەر ئەکەم ، بەلاتەوە گرنگ نەبێ چی ڕودەدا کاتێ گەیشتینە دەرەوە ، تەنها بەردەوام بە لەشۆفێری کردن باشە ؟ "

یورا " ب-باشە " ئۆتۆمبێلەکەت خستەکار و سوکانەکەت توند گرت کاتێ ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە جوڵە ، کاتێ دەرگاکانی دەرەوە کرانەوە ، تۆ دەتتوانی ئۆتۆمبێلی پۆلیسو ئەفسەری پۆلیسەکان ببینی لەدەرەوەی دەرگاکە ، ئامادەبون بە چەکەکانیانەوە

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now