part 7

268 41 25
                                    

ئێستا خەریکی ڕاوکردنمانن . .

نووسەر pov

تۆ بەهێواشی چاوەکانت کردەوە بەڵام ڕوناکیە بەهێزەکە وای لێکردی دوبارە چاوەکانت دابخەیتەوە

بەیارمەتی ئانیشکت ، هەستایت و دانیشتی و چاوەکانت خوراند پێش ئەوەی دوبارە بیانکەیتەوە

جیمین " بەیانی باش " تۆ ڕاچڵەکی و سەرت بەلای چەپ دا برد و چەندجارێک چاوت تروکاند تا بزانی ئەوەی بەردەمت ڕاستیە یان نا . .

یورا " ج-جیمین ؟ "

جیمین " ئەوەتا ، بیگرە " دەستی بۆ درێژ کردی زەرفێکی پێبو

جیمین " جلەکانت بگۆڕە " بەهێواشی زەرفەکەت گرت ، ئەو هەستاو دەستی کرد بە چونە دەرەوە لە ژورەکە

یورا " پێم وابو جێتهێشتوم " لەشوێنی خۆی وەستا

جیمین " لەبەرئەوەی تۆ بەهۆی منەوە کەوتیتە ئەم کێشەیەوە ، من بەرپرسیارم بۆ ئەوەی بەسەرت هات ، لەکۆتایدا نەمتوانی بڕۆم " خەندەیەکی بچوک هاتە سەر لێوت

یورا " من بەهەموانم وت کە تۆ کوڕێکی خراپ نیت ، کەس باوەڕی پێنەکردم ، بەڵام ئەمڕۆ
تۆ دوبارە بۆت سەلماندم کە ڕاستم " سەری بۆ ئاڕاستەی تۆ سوڕاند

جیمین " تۆ ڕاست دەکەی . . من کوڕێکی خراپ نیم "

جیمین " من خراپترین کەسم کە تۆ لەهەمو ژیانت دەیبینی "

یورا " بەڵام جی__" پێش ئەوەی قسەکەت تەواو بکەی ، ئەو چوە دەرەوەو دەرگاکەی توند داخست

یورا " تۆ وانیت . . "

دوای چەند خولەکێک . . .

تۆ لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوی و هودیەکی ڕەشو پانتۆڵێکی ڕەشت لەپێ بو ، کەمێک لەبەرت گەورە بون بەڵام گوێت پێنەدان ، بەلایەنی کەم ئەوانە خوێناوی نەبون . . . .

کەسێک لەدەرگاکەی دا

" جیمینم " ئاهێکت لە ئارامیدا هەڵکێشا

یورا " و-وەرە ژورەوە "

جیمین " دەستەکانتم نیشان بدە " وای وت ، دەبەیەک ئاوی بەدەستەوە بو
دەستەکانت خستە پێش خۆت ، پەڵەی سور هێشتا دیاربو بەدەستتەوە
دەستی کرد بە کردنی ئاو بە دەستتداو دەستی لێدەخشاند تا خوێنەکە لێبێتەوە
خوێنەکە هێواش هێواش بەدەستەوە لێبۆوە

سەیرت کرد کە لێدەبۆوە ، پەڵە سورەکە بەهێواشی دیار نەدەما بە دەستتەوە ، بەڵام دڵت
هێشتا هەستی بەقورسای دەکرد ، هێشتا هەستت بەتاوان دەکرد

لەوانەیە خوێنی دیار بەدەستەوە نەبێ ئێستا ، بەڵام بۆتۆ هەمیشە بە خوێن دادەپۆشرێ
هەمیشە . . .

جیمین " تەواو " وای وت دوای لێکردنەوەی خوێنەکە لە دەستەکانت ، تۆ بە بێدەنگی مایتەوە

ئەو سەیری کردی

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now