part 9

244 43 58
                                    

تۆ بەوریاییەوە دەرگاکەت داخست و چویتە ژورەوە ، هەموشوێنێکی دەوروبەرت تاریک بو
بەوریای دەڕۆشتی تا هیچ دەنگێک دروست نەکەی ، هیچ ڕوناکیەکی ماڵەکە هەڵنەکرابو
ئەوە بێدەنگیەکی نامۆ بو

( ئەبێ جیمین لەکوێ بێت ؟ ) بیرت کردەوە ، دواتر دەنگێکی بەرز بەر گوێت کەوت ، وای لێکردی یەکسەر سەیری ئاڕاستەی دەنگەکە بکەی ، بۆ ماوەیەک چاوەڕێت کرد بەڵام دوبارە بێدەنگ بۆوە ، دەستت کرد بەڕۆشتن بەرەو ئەو ئاڕاستەیەی دەنگەکەت لێبیست

کاتێ دەڕۆیشتی ، گوێت لەژاوەژاو بو کە لە کۆتای هۆڵەکەوە دەهات ، دەرگایەکی لێبو
تۆ تێبینیت کرد کە تۆزێک کراوەیە بۆیە بەهێواشی کردتەوە ، قادرمەیەکت بینی
پیای هاتیتە خوارەوە و گوێت لەدەنگێکی تر بو ، ئەمجارە دەنگی بەرزو ڕون بو

بەوریای سەیری دەوروبەرت کرد ، دڵت دەستی کردە خێرا لێدان ، ئەوە ژێرزەمینی ماڵەکەبو

کاتێ گەیشتیتە خوارەوە ، دەرگایەکی ترت لەلای چەپت بینی بەرەو ئەودەرگایە ڕۆیشتی

کاتێ نزیکی بویتەوە ، گوێت لەلای دەرگاکە دانا ، دەنگەکە بەدڵنیاییەوە لەوێوە دەهات

خەریکبو هەوڵی کردنەوەی دەرگاکە بدەی بەڵام شتێک تۆی وەستاند لە کردنی ئەوە
هەوڵتدا ڕێگایەکی تر بدۆزیتەوە تا سەیری ناوەوەی ئەو ژورەی پێ بکەیت

بۆکسێکی تەختەت بینی لەدواوە ، پەنجەرەیەکی بچوک لەسەروی دەرگاکە هەبو ، بۆیە
بڕیارتدا بچیتە سەر بۆکسە تەختەکەو پێی بگەیت ، خۆشبەختانە ، ئەو بەرزیەی پێدای
کە پێویست بو ، کاتێ سەیری ژورەکەت کرد لە پەنجەرەکەوە ، چاوەکانت فراوان بو

جیمین " هێشتا بێدەنگی هەڵدەبژێری ؟ " جیمینت بینی لەبەردەم کەسێک وەستاوە کە دیار بو بە کورسیەکەوە بەستراوەتەوە ، دەتتوانی ببینی کەسە بەستراوەکە پیاوێک بو
بینیت جیمین بەرەو ڕوی ڕۆیشت و قژی گرت و سەری بەرز کردەوە

بەتوندی تیپەکەی دەمی لێکردەوە ، تاریک بو بۆیە نەتتوانی بەباشی ڕوخساری پیاوەکە ببینی

جیمین " هێشتا ؟ "

؟؟ " تۆ هەرگیز . . . هەرگیز ئ-ئەوەت دەستناکەوێ کە دەتەوێ " پیاوەکە تفێکی لەڕوخساری جیمین کرد ، چرکەیەکی خایاند تا جیمین کاردانەوەی هەبێ بۆ ئەوە ،
وازی لە قژی پیاوەکە هێناو هەنگاوی نایە دواوە بە پێکەنینەوە

تەزویەک بە پشتدا تێپەڕی بەتەنها بە بیستنی پێکەنینی ، ئەوە زۆر تاریک و دەنگ بەرز بو
بەڵام زۆری نەخایاند کاتێ کۆتای هات ، جیمین بۆکس دوای بۆکسی لە ڕوخساری پیاوەکە دەدا بێ وەستان ، ئەوە شۆکی کردی

هەرگیز جیمینت ئەوەندە توندوتیژ نەبینیوە ، دەتتوانی خەیاڵی ڕوخساری ئەو پیاوە بکەی کە چەنێک ئاوساوە ئێستا ، بەڵام جیمین هیچ نیشانەیەکی وەستانی پێوە دیار نەبو

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now