2 weeks later
" هیۆنگییی" تای پرسی کاتێک لەلای جین دانیشت .
" بەڵێ تای "جین وەڵامی دایەوە.
" بۆچی ئێلی دیار نیە ؟" تای بە دڵتەنگیەوە پرسی .
" نازانم تای ئەو دوو هەفتەیە لە ژوورەکەی نەهاتۆتە دەرەوە " جین ووتی بە دڵێکی پڕ ئازار .
" هیۆنگ پێتوایە شتێک بووبێت ؟" تای دووبارە پرسی.
" دڵنیا نیم بەڵام پاش ئەو ڕووداوە هەموویان زۆر وێرانن تەنانەت یوونگی چەندین مافیای وێرانکرد "جین ووتی .
" تۆ ووتت یوونگی هیۆنگ سەرەتا ئێلی لە ژوورەکە دۆزیەوه ؟ "
" بەڵێ ئەو بوو "
" هیۆنگ پێم وایە شتێکی زۆر خراپ هەیە چونکە یوونگی هیۆنگ زۆر وێرانە دوای ئەو ڕووداوە لە 'j.m' خراتر بووە هەرچی بکەوێتە ژێردەستی وێرانی ئەکات ".
"بەڕای منیش وایە تێتێ ڕاست ئەکات ،هەرچەند یوونگی هیۆنگ بەباشی ناناسم بەڵام ئەو هەرگیز وا توندوو تیژ نەبووە "جیمین ووتی بەنەرمی وەک فریشتەیەک .
هەرچەندە فریشتەکەمان ئاگادار بوو که چی هەیە بەڵام هێشتا نەیزانی لەو ژورەی ئێلی لێبوو چی ڕویدا و بۆچی ئەوان بەمشێوەیە گۆڕان تەنانەت هەوڵی دا بەدوای هۆکارەکەش بگەڕێت بەڵام هیچی وانەبوو
تەنانەت لەگەڵ ئازاردانی ئەو نەفرەتیەش هیچی دەستنەکەوت بەڵام دڵنایە کە شتێکی ئێکجار قێزەونە .بۆیە جیمین ئەو شەوە ڕۆشتە دەرەوە بەدوای ئەو کەسە دەگەڕا کە ببووە نێچیری
بەرەو ڕێگایەک ڕۆشت کە زۆر چۆڵ بوو تەنها ئەو کەسانە لەوێ ئەژیان کە کاری زۆر خراپیان ئەکرد چەتەو مافیاکان لەویا بوون لەگەڵ هەر نزیک بوونەوەی لەو ڕێگایە زیاتر و زیاتر چۆڵ ئەبوو لەناکاو ئۆتۆمبێڵەکەی وەستاند کاتێک کەسێک زۆر بە شڵەژاوی داوای لێ ئەکرد بوەستێت هەر کە ڕۆشتە دەرەوەو لەکەسەکه نزیکتر بوویەوە بینی کچێکی گەنجە هەر لە شانزە ساڵان ئەچێت بەڵام جلەکانی زۆر نەشیاو بوون هەموو گیانیشی شوێنی لێدان و خوێنی پێوە دیار ." تکایە بەڕێز لێت ئەپاڕێمەوە یارمەتیم بدە"کچەکە بە شڵەژان و گریانەوە داوای لە جیمین ئەکرد ڕزگاری بکات .
" ئارامبەوە بچکۆڵ ئارامبە چی بوە پێم بڵێ ؟" جیمین بە دەنگە نەرمەکەی پرسی کاتێک بینی کچەکە هەموو گیانی دەلەرزێت.
" ئ ئەوان ئەمکوژن تکایە یارمەتی " کچەکە ووتی کاتێک زیاتر بێهێز ئەبوو .
جیمین ویستی لێی بپرسێت ناوی چیە بەڵام گوێی لە دەنگی چەند کەسێک بوو کە بەرەو لای ئەو ڕایان ئەکرد و خەریک بوو نزیک ئەبوونەوە کچەکە شڵەژا بەڵام جیمین تەنها خەندەیەکی بۆی کرد و کچەکەی بەرەو ئۆتۆمبێڵەکەی برد و لە شوێنی سەرنشینی داناو کوشنەکەی بردە دواوە بۆی دواتر چاکەتەکەی پێدادا.
VOCÊ ESTÁ LENDO
Moonlight Psycho /PJM/+18🔞 لەباری ڕاگرتن دایە
Fanficجیمین یەکێک بوو لە سەرشێترین بکوژەکانی کۆریای باشور ، ئێلی یەکێک بوو لە تازە ئەندامی مافیای دژە گولە ، ڕۆژێک هەردووکیان هەمان ڕێگایان ئەبێت ...... دەستپێک : 20-2-2023 کۆتایی :-