part 10

241 42 33
                                    

یورا " ناتوانی تەنها یەک هەلم پێبدەی ؟ "

جیمین " دەتەوێ بزانی چی بەسەر دکتۆرەکەی پێش تۆ هات ؟ "

یورا " چ-چی ؟ "

جیمین " کوشتم "

جیمین " بەدەستەکانی خۆم کوشتم ، هۆکارەکەی ؟ "

جیمین " ئەویش هەمان شتی وت ، وتی کە خۆشیدەوێم ، وە هەموشتێکم بۆ دەکا "

جیمین " من نەدەکەوتمە ئەو تەڵەیەوە ، هیچ شتێکی باش دەربارەی خۆشەویستی نیە
تەنها ئازارت بۆ دەهێنێ ، خیانەت ، دەتشکێنێ "

جیمین " وات لێدەکا لاواز بیت ، تۆ ڕێگە بەکەسی بەرامبەر دەدەی تا لاوازت بکات ، تۆ هێزیان پێدەدەی تا بتشکێنن ، وە من ڕقم لەوەیە "

جیمین " ئەوە هیچ نیە و تەنها پڕە لە درۆ ، من ئەوەم ناوێ "

جیمین " هەمان هەڵەی ئەو دوبارە مەکەوە "

یورا " تۆ . . تۆ بەڕاستی ئەوت کوشت ؟ "

جیمین " بیرتە چیم وت ئەوکاتەی بۆ یەکەمجار چاومان بەیەکتر کەوت ؟ " تۆ سەیری زەویەکەت کرد ، بیرەوەری ڕابردو دەهاتەوە بەرچاوت

جیمین " بیوەستێنە پێش ئەوەی بتکوژێ " ئەو خەریک بو بڕوا کاتێ تۆ قسەت کرد

یورا " تۆ منیش دەکوژی ؟ " ئەو وەستا

جیمین " ئەگەر بمویستایە بتکوژم ، تۆ ئێستا مردبوی "

یورا " بۆچی نا ؟ بۆچی ئەوە ناکەی ؟ من ماندو بوم . . من لەناخەوە دەمرم جیمین . . هەمو ئەوانە . . . ناتوانم چیتر بەرگەیان بگرم "

یورا " هەمو ئەوەی ویستومە ئەوەبوە کە هەلێکم پێبدەی ، دەمویست بەتوانا بم . . من باشترینی خۆمم کرد تا منت بەلاوە شایستە بێ ، تا بەپێی پێویست متمانەم پێ بکەیت و پشتم پێ ببەستی . . "

یورا " بەڵام ئێستا هەرچی لەناخم بو ، هەمو هیوایەک کە بنیادم نابو ، هەمو خۆزگەیەک کە دروستم کردبو ، تۆ ئێستا هەمویت تێکشکاند تەنها بە چەند وشەیەک . . . "

یورا " ئەوە زیاتر بە ئازارە چونکە تۆ هەموشتێکی کە ئێستا هەمە ، ناتوانم بگەڕێمەوە لای خێزانەکەم . . ناتوانم ڕوبەڕوی کۆمەڵگە ببمەوە بە ئازادی ، ئەم خۆشەویستی و کەمێک هیوایە لە مندا تاکە شت بو کە هەمو ڕۆژێک هێزی پێدەدام تا بەردەوام بم لە ژیان . .  "

یورا " ئەمڕۆ ، تۆ منت شکاند جیمین . . " فرمێسکەکانت سڕی

یورا " تۆ ڕاستی . . لە خۆشەویستیدا ، تۆ هێز بە کەسەکەی تر دەدەی تا بتشکێنن ، ئازارت بەن . . ڕێگەیان پێدەدەی تا لاوازت بکەن "

یورا " منیش هەمان شتم کرد ، بەڵام تۆ نیگەران مەبە . . نەخێر ، تۆ بەرپرسیار نیت بۆ ئەمەیان ، من گەمژە بووم ، من تاکە کەسم تا لۆمە بکرێم ،  هەستەکانم ، کێشەکانم "

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now