part 11

252 43 21
                                    

جیمین خەریکی نانخواردن بو کاتێ لەناکاو پەنجەرەکە شکا ، شتێک کەوتە سەرزەویەکە
هەستایە سەرپێ و چوە لای پەنجەرەکە بەڵام کەسی نەبینی لەدەرەوە ، ئەو پارچە وەرەقەیەی بە بەردێکەوە پێچرابو کردیەوە ، کاتێ تەواو بو لە خوێندنەوەی ، وەرەقەکەی لەدەستیدا لولکرد و دەربڕینێکی توڕە ڕوخساری گرتەوە

جیمین " ئەمەت بەسەرەوە ناچێ "

دوای کاتژمێرێک جیمین گەیشتە  بینایەکی چۆڵکراو ، ڕۆیشتە ژورەوە ، چۆڵ بو بەڵام دوای چەند چرکەیەک گروپێک پیاو دەورەیان دا ، هەمویان چەکیان بەدەستەوەبو

جیمین " با خێرا ئەمە تەواو بکەین " هەمویان خۆیان بۆهێرش کردنە سەری ئامادە کرد

د . ڕ " همم " سەری بەرز کردەوە لەسەر کاتژمێرەکەی مەچەکی

د . ڕ " 15 خولەک تێپەڕیوە ، ئەوان دەبێ لەڕێگە بن "

یورا " وابزانم مەبەستت بو بڵێی ( ئەو ) " ئەو سەیری کردی

د . ڕ " ئەو هەلێکی زۆۆر بچوکی هەیە تا بۆخۆی بگاتە ئێرە ، تۆ ئەزانی چەند پیاو لەوێن
تا بیوەستێنن ؟ "

یورا " ژمارە گرنگ نیە ، هێز گرنگە "

د . ڕ " ئۆھ ؟ تۆ ئەوەندە باوەڕت بەخۆتە ؟ . . هاھ ؟ با ببینین کێ دەگەڕێتەوە ،  پیاوەکانم بەجەستە زیندوەکەی بۆئەوەی خۆم بتوانم بیکوژم یان ئەو "

یورا " تۆ ترسنۆکێکی ، ئەزانی ؟ "

د . ڕ " چی ؟ "

یورا " تۆ پیاوەکانت نارد تا شەڕی لەگەڵ بکەن لەکاتێکدا خۆت لێرە وەستاوی ، نەتوێرا خۆت ڕوبەڕوی ببیتەوە ، تۆ خۆت حەشارداوەو لێرە چاوەڕێ دەکەی "

یورا " وە تەنانەت لێرەش " سەیری دەوروبەرت کرد و کەمێک پێکەنیت

یورا " تۆ پیاوی زیاترت هەیە ، ئەوە نیشانی دەدا کەچەنێک دەترسی بەتەنها ڕوبەڕوی ببیتەوە " کاتێ دوبارە سەیریت کرد ، هەستت بە گرتنێکی توند کرد لە ملت ، دەیخنکاندی چاوەکانی بەتوڕەی سەیرت دەکەن

د . ڕ " چۆن دەوێری ؟ " هاواری بەسەردا کردی بەڵام تۆ خەندەت کرد

یورا " ڕ-ڕاستی هەمیشە تاڵە " وتت سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە نەتدەتوانی چیتر هەناسە بدەی ، دەتتوانی هەست بە دڵت بکەی بەتوندی لێدەدا ، بەڵام خەندەکە هەرگیز لێوتی جێنەهێشت

چەکێکی نیشانەی سەرت کرد

د . ڕ " تۆ خۆت زۆر ئازا نیشان دەدەی ، من ئەوەم بەدڵ نیە ، تۆ دەبێ وانەیەکت فێر بکرێت "  پەنجەی خستە سەر  میلی چەکەکە

د . ڕ " وە ئەمە ئازیزم ، ئەبێتە کۆتا وانەت " خەریکبو تەقە بکات بەڵام کەسێک لەو خێراتر بو ، یەکێک لەپیاوەکان کە لەوێ وەستابو ، کەوتە سەر زەویەکە ، گوللەیەک ڕێک بەناو سەریا ڕۆیشت

Psycho Love / completed ✔ PJMWhere stories live. Discover now