PART 1

99 17 163
                                    

بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش...🤍

*خاتوونە گەنجەکە کەسێک ملتی بریندار کردووە*

N\t pov

چاوەکانم زەق بوەوە، لامکردەوە بۆ پیاوە قۆزەکەی تەنیشتم لە بەردەم بەرزکەرەوەکەدا، بە زەردەخەنەوە تەماشای ملمی کرد و گوتی
"خاڵەکەی لاملت"
ڕاستەوخۆ دەستم بەرزکردەوە و دەستم لە خاڵەکەی خوار گوێمەوەدا
"نەنکم دەیگوت هەبوونی خاڵی گەورە بە جەستەوە چیرۆکی ژیانی پێشویان دەگێڕێتەوە، پێم وابێت تۆش دراوە لە لاملت و کتوپڕ مردوویت"
زەردەخەنەیەکم کرد و هیچم نەگوت، چونکە ئەو کابرایە جێی مەترسی نەبوو، بە شێوازی دەرکەوتنی پشتە چەماوەکەی و دەستە لەرزۆکەکانی بێت پێدەچوو لە هەشتاکانی تەمەنیدا بێت، هەرچەندە سەرەتا گفتوگۆکەی کردەوە. پاشان بەرەو کورسیە سورەکان هەنگاوی دەنا کە لە تەنیشت بەرزکەرەوەکە دانرابوو، دووبارە کە دانیشت سەری هەڵبڕی و ئەمجارە پرسی
"دەچیت بۆ نهۆمی هەژدە"
چاوەکانم زیتکردەوە و کەوتمە بیرکردنەوە، ئەوە یەکەمین جاری منە کە دێم بۆ ئەم بینایە و یەکەم جاریشە ئەم پیاوە ببینم،بۆیە پرسیم
"بەڵێ بەڕێز تۆ لێرە کار دەکەیت؟"
"لەڕاستیدا بەڵێ"
سەری ڕاوەشاند، منیش تەماشای بەرزکەرەوەکەم دەکرد، یازدە نهۆمی تر مامابوو تاکو بگەمە نهۆمی هەژدە، نزام دەکرد زوو بگاتە خوارەوە.
"من تەنها پەنجە دەنێم بە بەرزکەرەوەکەدا" پاشان گوتی
"پێم وانییە ناوێکی گونجاو هەبێت بۆ کارەکەی من، بەڵام هەندێک جار خۆم وەکو کاپتنی فڕۆکە دێتە پێش چاو، چونکە خەڵک دەنێرم بۆ بیست نهۆمی سەرەوە."
زەردەخەنەیەک گرتمی، چونکە باوکم و براکەمم بیرهاتەوە، ئەوانیش کاپتنی فڕۆکەن،گوتم
"ماوەی چەندێک دەبێت کاپتنی ئەم بەرزکەرەوەیەیت؟"
پرسیارەکەم کرد و چاوەڕوان بووم وەڵام بداتەوە، لە هەمان کاتدا چاوەڕوان بووم بەرزکەرەوەکە بگات، سوێند دەخۆم ئەمە خاوترین بەرزکەرەوەیە لە هەموو ژیانم دا بینیبێتم.
"لەو کاتەوەی کە چیتر ناتوانم کاری چاککردنەوەی باڵەخانەکە بکەم. ماوەی سی و دوو ساڵە لێرە کاردەکەم، بەرلەوەی ببمە کاپتن کە ماوەی پانزە ساڵێک دەبێت، پێم وابێت خاوەنی باڵەخانەکە لە باشی خۆی ئەم کارەی پێداوم تاکو خۆمی پێوە سەرقاڵ بکەم تا ئەو کاتەی دەمرم"
پاشان بە زەردەخەنەیەکەوە گوتی
"بەڵام ئەو داماوە نازانێت کە خودا دیاریەکی پێبەخشیوم هەرگیز نامرم"
لە کۆتایدا زەردەخەنەیەکی دڵخۆشیم دەربڕی، چونکە دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە، جانتاکەم هەڵگرت، بەرلەوەی بچمە نێو بەرزکەرەوەکە ویستم ماڵئاوایی لێبکەم و پرسیاری لێبکەم، گوتم
"ناوت چییە؟"
گوتی"ناوم جۆنگ سوکە، بەڵام دەتوانی بە کاپ بانگم بکەیت، هەمووان بەو ناوە بانگم دەکەن"
"تۆش هیچ خاڵێکت هەیە کاپ؟"
"بەڵێ، بەپێی ئەزموونی ژیانی پێشووم بێت لە سمتم دراوە و بڵاوبۆتەوە برینداریەکە"
زەردەخەنەی ماڵئاوایم کرد و پاشان سڵاوێکی کاپتنانە، دواتر چومە نێو بەرزکەرەوەکە، ئەم بەرزکەرەوەیە زیاتر بە جێیەکی مێژووی دەچوو وەک لە باڵەخانەیەکی تێکەڵ کە چەند شوقەیەکی گرانبەهای هەبێت.
ئەو کاتەی´تایهیۆنگ' داوای لێکردم بێم و لەگەڵی بمێنمەوە تا ئەوکاتەی کارێکم دەست دەکەوێت، وام وێنا دەکرد ئەو شوێنەی تێیدا دەمێنێتەوە ئاساییە وەکو ئەوەی کۆتاجار سەردانم کرد کە دوو ساڵ بەرلە ئێستا بوو. یەکەمجاریش کە سەردانم کرد ئەو کاتەی لە قۆناغی ئامادەیی بووم، ئەویش خۆی بۆ تاقیکردنەوەی فڕۆکەوانی ئامادە دەکرد، ئەمەیان نزیکی چوار ساڵ بەرلەئێستا بوو کە دوو چیرۆکی جیاوازن وەک لەوەی ئێستا.
ڕاستی بڵێم من چاوەڕێی باڵەخانەی لەمجۆرە هەوربڕ نەبووم لە ناوەڕاستی سیۆل دا.
پەنجەم دا لە دوگمەی نهۆمی هەژدە، پاشان لە دیوارە ئاوێنەییەکەی بەرزکەرەوەکە تەماشای خۆمم دەکرد، ڕوخسارم تا ڕادەیەک ماندوویەتی پێوە دەردەکەوت، بۆماوەی پێنج میل ئۆتۆمبێلم لێخوڕی بوو، لای بەیانیەکەی تەواوی کاتەکەم بە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانمەوە بەسەربرد، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە هێندە زۆر نەبوون، قژم بەتەواوی شل ببوەوە لە پشتە ملم، چونکە تەنها بە پێنوسێک کۆمکردبوەوە، نەمتوانی گیرەی قژەکەم بدۆزمەوە. بە سروشتی ڕەنگی قژم قاوەییەکی کاڵە، بەڵام ئێستە دە هێندە بووبوەوە ڕەنگەکەی کە لە ڕەنگی جانتاکەم تۆختربوو.
جانتای دەستەکەم کردەوە، سوراوەکەمم دەرهێنا کەمێک لە لێوم بدەم، دەرگاکە داخرایەوە، بەڵام بەپەلە دیسان کرایەوە، کوڕێک خۆی کرد بە ژووردا و گوتی
"سوپاس کاپ"
نەمدەتوانی کاپ ببینم، بەڵام گوێم لە دەنگی بوو لە دەرەوە، دوای ئەوەی دەرگاکە داخرایەوە کوڕەکە تەماشای کردم، دەمزانی چی لە مێشکیدا دەخولێتەوە، دەستی چەپی لە گیرفانی دەرهێنا ئەڵقەی هاوسەرگیری لەپەنجە بوو گوتی
"نهۆمی دە"
بەبێ ئەوەی چاوم لەسەر لەببات سەرنجی سنگمی دەدا، ئای خوایە ئەمە چییە دەبوو بلوسەکەم بگۆڕم.
سەرنجی جانتاکەشمی دا و گوتی
"دێیتە ئێرە؟ چ نهۆمێک؟"
بەرلەوەی بیبینێت بەنجەم بە ژمارە هەژدەدا ناوە لە نهۆمی دە هەتاکو هەژدە پەنجەم بە هەموویدا نا، پاشان پێم گوت؛
"کێشەی تۆ نییە"
دەستی کرد بە پێکەنین. پێی وابوو گاڵتە دەکەم.
سەرنجی شێوەیم دا کەمێک برۆی پڕ و تۆخ بوو، کە لەگەڵ دەمووچاوی دەهاتەوە، بەهەمان شێوەش دەموچاو و جەستەی پێکەوە دەگونجان، جەستەیەکی هەوسەرگیری کردوو، گەمژە.
تێبینی ئەوەی کرد کە سەرنجی دەدەم هەستم دەکرد پێی وایە حەزم لێکردووە، بەڵام لە ڕاستیدا بیرم لەوە دەکردەوە ئاخۆ دەبێت ئەو جەستەیە بەر چەند ئافرەتی تر کەوتبێت کە هاوسەری نەبووە. بەزەیم بە هاوسەرەکەیدا دەهاتەوە.
بەبێ ئەوەی چاوی لەسەر جەستەم لابدات کە گەشتینە نهۆمی دەیەم گوتی؛
"دەتوانم یارمەتیت بدەم."
ئای خودایە ئەم دەنگە دەبێت چەند کچی ئاشقی خۆی کردبێت، دەستی نزیک کردەوە و دەرگای بەرزکەرەوەکەی داخستەوە، دووبارە پەنجەم دایەوە لە دوگمەی کردنەوەکە، گوتم؛
"من چارەی دەکەم"
لێم تێگەشت بۆیە لە بەرزکەرەوەکە چوویە دەرەوە، پاشان ئاوڕی دایەوە و گوتی؛
"دەتبینمەوە،ن/ت"
هەستم بە نائارامی دەکرد، هێشتا نەچومەتە نێو شوقەکە ئەم مرۆڤە سەیرانەم بینی، کە من دەناسن بەر لەوەی خۆمیان پێبناسێنم. خۆم بە تەنها لە نێو بەرزکەرەوەکە لە هەر نهۆمێکدا دەوەستا تاکو گەشتمە نهۆمی هەژدەیەم، کە لە بەرزکەرەوەکە هاتمە دەرەوە مۆبایلەکەم لە گیرفانم دەرهێنا تاکو پەیوەندی بە تایهیۆنگەوە بکەم، چونکە ژمارەی شوقەکەیم لێ تێکچووبوو ئایا 1816 یاخود 1814 بوو.
ڕەنگە 1826بێت؟. لەبەردەم 1814 دا وەستام، کوڕێک لەبەردەم دەرگای شوقەکە 1814 خەوی لێکەوتبوو لەسەر زەویەکە. تکایە با 1814 نەبێت.
نامەکەم خوێندەوە کە نوسیبووی 1814 کەواتە تەواوە خۆیەتی. بە هێواشی بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم تاکو کوڕەکە بەئاگا نەیەتەوە، چونکە پرخەی خەوی دەهات هێندە بە قوڵی خەوتبوو.
پاشان کە لێی نزیک بوومەوە گوتم؛
"ببورە"
بەڵام هیچ نەجوڵا. بە قاچم لە شانیمدا؛
"ببوورە دەبێت بچمە ژوورەوە."
چاوی کردەوە تەماشای کرد وەک ئەوەی پێشتر قاچی نەدیتبێت لە نزیکەوە، دواتر قاچمی لادا لەسەر شانی و دووبارە خەوی لێکەوتەوە.
نایابە، تایهیۆنگ تاکو سبەی ناگەڕێتەوە کەواتە پێویستە خۆم باروودۆخی ئەم کوڕە چارەسەر بکەم. پەیوەندیم پێوەکرد بەبێ ئەوەی سڵاو بکات گوتی؛
"ن/ت؟"
"بەڵێ، گەشتمە شوێنەکە، بەڵام ناتوانم بچمە ژوورەوە، چونکە لەبەردەم شوقەکەت کوڕێکی سەرخۆش خەوتووە. چی بکەم؟"
"هەزار و هەشت سەد و چواردە؟ تۆ دڵنیایت لە شوقە ڕاستەکەیت؟"
"بەڵێ"
"سەیرە، چی لەبەردایە؟"
"بۆچی دەتەوێت بزانی چی لەبەرە؟"
"ئەگەر جل و بەرگی فڕۆکەوانی لەبەردایه ئەوا لەنێو باڵەخانەکەماندا دەژی و لە هێڵەکەمان کار دەکات."
ئەو کوڕە هیچ جۆرە جلێکی فەرمی لەبەردا نییە، بەڵام تیشێرت و پانتۆڵێکی ڕێک و پێی لەبەردایە.
"جلی فەرمی لەبەردا نییە"
"دەتوانیت بە تەنیشتیدا تێپەڕببیت بەبێ ئەوەی بە ئاگای بهێنیت؟"
"وام کرد بەڵام هەر دەرگاکە بکەمەوە دەکەوێتە سەر زەوییەکە"
هەستم بە بێزاری دەکرد، چونکە شەش کاتژمێر ئۆتۆمبێلم لێخوڕیوە دووبارە بگەڕێمەوە خوارەوە بەم هەموو پلیکانەیە، هەست ناکەم کارێکی باش بێت لە ئێستادا. لەبەر ئەوەی کاپ کۆتا کەسە کە بتوانێت ئەم باروودۆخە چارەسەر بکات.
"لەسەر هێڵبە تاکوو ئەو کاتەی دەچمە نێو شوقەکەت."
پلانەکانی خۆمم خۆشدەوێت. مۆبایلەکەم لە نێوان گوێ و شانمدا ڕاگرتبوو، لەو کاتەی کلیلەکەم لە جانتاکە دەرهێنا و دەرگاکەم کردەوە، کوڕەکە کەوتە نێو دەرگاکە بە خەوتوویی بەبێ ئەوەی چاوی بکاتەوە. بە تایهیۆنگم وت؛
"زۆر داماوە، بەڵام بە شێوە وادەرناکەوێت."
"ن/ت، تەنها بچۆ ژوورەوە و دەرگاکە دابخە تاکو دەگەڕێمەوە."
ئەو هەمیشە برا سەرکردەکەی من بووە، دەیناسم، هەمیشە پەیوەندیمان بەو جۆرەیە، ئەو وەکو باوکێک ڕەفتارم لەگەڵ دەکات، تەنانەت کاتێک مناڵتریش بووین. هەرچۆنێک بێت کاتم نەبووە بۆ دۆزێنەوەی کار و شوقەی خۆمم هەبێت. بەرلە وانە تازەکانم جێگیر بووم، هەرچۆنێک بێت ئەو برایەم منی بە هەڵبژاردەی کەمەوە بەجێهێشتووە.
هیوادارم باروودۆخی نێوان من و تایهیۆنگ جیاوازتربێت وەک لەو کاتەی کە مناڵ بووین، هەرچۆنێک بێت ئەو ئێستا تەمەنی بیست و پێنج ساڵە و منیش بیست و سێ ساڵم، بێگومان زۆر شتمان گۆڕاوە و گەورە بووین.
لە ڕابردوو کە بەیەکەوە دەژیاین کێشەمان زۆربوو پێکەوە، بە نمونە تایهیۆنگ کێشەی هەبوو لەگەڵ ئەو کەسانەی کە من ژوانم لەگەڵیان دەبەست، جگە لەوەی کێشەی لەگەڵ هاوڕێکانمدا هدەبوو، بەڵام من گوێم بە ڕایەکانی ئەو نەدەدا. کات و مەودا لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا بێگومان هەردووکمانی گۆڕیوە و هەست دەکەم دووبارە ئەم پێکەوە ژیانەمان تاقیکردنەوەی ئارامگریی هەردووکمان بێت.

.

.

.

.

.

چۆنن جەماعەت ئەمە چیرۆکێکی تازەیە خۆی کتێبە بەس من کردوومە بە چیرۆک
جا بە هیوای بە دڵبوونتان ڤۆت و کۆمێنت بکەن تکایە وە بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن
خۆشمەوێنننن

خۆشەویستی ناشرین{P.JM}Where stories live. Discover now