PART 2

35 10 203
                                    

بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش🤍

N\T pov

جانتاکەم کردەوە شانم، لە شانم کەوتە خوارەوە، بەڵام ئەوە گرنگ نەبوو خۆم خستە ژوورەوە، بە قاچم پاڵم بە کوڕەکەوە نا تاکو دەرگاکە دابخەم. بە هیچ جۆرێک بە ئاگا نەهات.
"تایهیۆنگ، زۆر قورسە پەیوەندییەکە دادەخەمەوە بەهەردوو دەستم دەبێت دەرگاکە دابخەم."
تایهیۆنگ دەستی کردە پێکەنین، مۆبایلەکەم خستە نێو گیرفانمەوە، ویستم کلیلی دەرگاکە لێبکەمەوە بیخەمە نێو جانتاکەم، بەڵام لە دەستم کەوتە خوارەوە. کوڕەکەم هەڵگرتوو پاڵم نا و لە دەرگاکە دوورم خستەوە
"باشە کوڕە، ببوورە لە خەوم کردی بەڵام دەبوو بچمە نێو شوقەکە"
دوای ئەوەی ویستم دەرگاکە دابخەم هەستم بە شتێکی گەرم کرد لەلای ملمەوە. لەجێی خۆم وشک بووم. تەماشای زەویەکەم کرد، هاوارم کرد؛
"دووربکەوە لێم!"
دەستێک توند ملی گرتبووم، کوڕە سەرخۆشەکە ئەمجارە سەری هەڵبڕی و تەماشای کردم، دەستەکانیم لەخۆم دوورخستەوە و کەوتمە سەرزەوییەکە کاتێک پاڵم دەدا.
هاواری کرد؛"دەبێت بێمە ژوورەوە."
لەوکاتەدا پاڵی بە دەرگاکەوە دەنا بە دەستی تاکو بیکاتەوە، بە دەستەکەی تری پاڵێکی پێوەنام.
لەقەیەکم وەشاند لە نێو سکی، هاوارێکی کرد؛
"بەنەفرەت بیت!"
هەوڵی دەدا پێتە ژوورەوە، بەڵام هێشتا بە قاچم پاڵم بە دەرگاکەوە دەنا، دەستی لەنێو دەرگاکە گیربوو، لەو کاتەی دەمویستم هەستمەوە و دەرگاکە قوفڵ بدەم و دایبخەم گوێم لە دەنگی هاوارێک بوو، دەنگێک لە گیرفانمەوە دەهات تایهیۆنگ بوو؛
"ن/ت! ،ن/ت!"
بە پەلە موبایلەکەم لە گیرفانم دەرهێنا و خستمە پاڵ گوێم.
"ن/ت! وەڵامم بدەرەوە!"
بە هەناسە بڕکێوە گوتم؛"من باشم ئێستا دەرگاکەم کلیل داوە."
"ئای خوایە، منت ترساند، چی ڕوویدا؟"
"دەیویست بێتە ژوورەوە منیش دەرگاکەم قوفڵ دا"
چومە ژووری دانیشتنەکە کەمێک بحەوێمەوە، گڵۆپەکانم پێکرد، لە ناخەوە بە خۆمم دەوت بژیت ن/ت.. دووبارە گەڕامەوە لای دەرگاکە تاکو ئەنجامی ئەو کارە ببینم کە ئەنجامم داوە.
"همم، تایهیۆنگ" کەمێک وەستام.
"هەندێک کەلوپەلەکانم لەودیو دەرگاکە بەجێهێشتووە، بەڵام ناتوانم دەرگاکە بکەمەوە لەبەر کوڕە سەرخۆشەکە هیچ پێشنییارێکت هەیە؟"
چەند چرکەیەک بێدەنگ بوو، دواتر گوتی؛
"چیت بیرچووە لە ڕاڕەوەکە؟"
نەمدەویست وەڵامی بدەمەوە بەڵام پێم گوت؛
"جانتاکەم."
"ئای خودایە ن/ت!"
"هەروەها جانتای دەستەکەشم..."
"بۆ خاتری خودا بۆچی جانتای دەستەکەشت لەدەرەوەیە؟"
"تەنانەت کلیلەکانیشم لەدەرەوە لێکەوت."
وەڵامی ئەم قسەیەمی نەدایەوە، کەمێک کەوتە بیرکردنەوە، دواتر گوتی؛
"دوو خولەکم پێبدە پەیوەندی بە هاوڕێکەمەوە بکەم بزانم لەماڵە. لە شوقەکەی ئەوبەرە هەرچییەک ڕوویدا بەهیچ جۆرێک دەرگاکە نەکەیتەوە تاکو دووبارە پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە."
تایهیۆنگ پەیوەندییەکەی داخستەوە، وا نیو کاتژمێر دەبێت لە سیۆل دەژیم ئومێدەوارم ڕێگەم پێبدات لێرە بمێنمەوە تاکو کارێکم دەست دەکەوێت وەکو پەرستارێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا، ئەوکات ڕەنگە زۆربەی کات لەسەر کار بم، یاخود شەوان لەماڵ نەبم، بەو جۆرە کاتەکانم بەسەر دەبەم تاکو دەگەڕێمەوە لە زانکۆ.. زەنگی موبایلەکەم لێیدا، بەپەلە هەڵم گرت؛"سڵاو"
"ن/ت"
"بەڵێ"
سەرم سوڕما بوو بۆ هەموو جارێک کە پەیوەندی دەکات ناوم دەهێنێت، چونکە دەزانێت پەیوەندی بە منەوە کردووە، ئاخۆ لە من زیاتر کێ وەڵامی پەیوەندییەکە دەداتەوە.
"هاوڕێکەم لەماڵە"
"باشە، کەواتە یارمەتیم دەدات کەلوپەلەکانم بهێنمە ژوورەوە؟"
"بە تەواوی نا، من داوات لێدەکەم لەبەر من کارێک ئەنجام بدەیت."
هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی چونکە لەمەولا ژیانم پڕ دەبێت لەو جۆرە قسەیە، هەر لە سەرەتاوە بەم قسەیە دەستی پێکرد، کەواتە مانگەکانی داهاتووش ئەم قسانە دەبێت؛ جلەکانم بشۆ، قاپەکانم بۆ بشۆ، بچۆ بۆ بازاڕ کردن.
پرسیم؛"چیت دەوێت؟"
"ئەو پێویستی بە هاوکاری تۆ هەیە"
"دراوسێکە؟ تەماشاکە تایهیۆنگ پێم مەڵێ کە ئەو کوڕەی سەرخۆشە هەمان ئەو کوڕەیە کە یارمەتیم دەدات."
تایهیۆنگ؛"داوات لێدەکەم دەرگاکەی بۆ بکەیتەوە و بیهێنیتە ژوورەوە لەسەر قەنەفەکان پاڵی بخە، بەڵێنت پێدەدەم سبەی بەئاگادێتەوە بەرلەوەی من بگەڕێمەوە خۆی دەچێتەوە بۆ ماڵەوە."
سەرم لەقاند؛"باشە تۆ لە چ باڵەخانەیەکدا دەژیت؟ پێویست دەکات لەمەولا هەموو جارێک خۆم بۆ ئەوە ئامادە بکەم کابرایەکی سەرخۆش پەلامارم بدات؟"
"چی پەلاماری دایت؟"
"بەڵێ، بەڵام بەو جۆرەش نەبوو."
تایهیۆنگ هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و گوتی؛
"تکایە ئەو کارە بۆ من بکە دواتر پەیوەندیم پێوە بکە ن/ت"
"باشە"
هەستم بە بێزاری دەکرد لە تۆنی دەنگیدا.
پەیوەندییەکەم داخستەوە و دەرگاکەم کردەوە، کوڕە سەرخۆشەکە کەوتە سەر زەوییەکە، موبایلەکەی لەسەر سنگی بوو بە دەستییەوە، چاوی کردەوە و گوتی؛
"تۆ تایهیۆنگ نیت؟"
دووبارە چاوی داخستەوە.
"نەخێر ئەونیم، بەڵام دەبمە دراوسێ نوێیەکەت، ئەو کارەی ئێستا بۆت ئەنجام دەدەم وات لێدەکات قەرزدارم بیت بە پەنجا پەرداخ شەکر."
ویستم هەڵیبستێنم و دایبنیشێنمەوە، بەڵام لەوە قورستر بوو کە بتوانم بەرزی بکەمەوە و بەئاگا بێتەوە، سەرم سوڕمابوو چۆن دەکرێت مرۆڤ بگاتە بارودۆخێک کە هێندە سەرخۆش ببێت؟
بە ڕاکێشان کەم کەم هێنامە ژوورەوە، هەر هێندەی بتوانم دەرگاکە دابخەم، دواتر کەلوپەلەکانم هێنایە ژوورەوە و دەرگاکەم کلیل دا. سەرینێکم خستە ژێر سەری، ئەوە تەواوی ئەو یارمەتیانە بوو کە دەمتوانی پێشکەشێ بکەم.
هەستم دەکرد بە ئاسوودەیی لەسەر زەوییەکە خەوتووە، بۆیە بەنێو شوقەکەدا دەگەڕام.
ژووری دانیشتنەکەی تایهیۆنگ ئێستا سێ هێندەی ژوورە دانیشتنەکەی ماڵە کۆنەکەی دەبێت. ژووری نان خواردنەکەش کراوەیە دەڕوانێتە ژووری دانیشتنەکە، بەڵام چێشتخانەکە بە دیوارێک جیاکراوەتەوە لە ژووری نانخواردنەکە. ژوورەکە بە چەند تابلۆیەک ڕازێنرابوەوە لەگەڵ قەنەفەی گەورە و گڵۆپی جوان، پاشان تابلۆیەکی جوڵاو لەلایەکی تری دیوارەکە هەڵواسرابوو. کۆتاجار کە هاتم بۆلای تەنها دۆشەکەیەکی هەبوو لەگەڵ کورسییەکی لۆکە و چەند وێنەی مۆدێلێک بە دیوارەکەوە هەڵواسرابوو.
پێم وابێت ئێستا براکەم گەورە بووە.
لە ژوورێک بۆ ژوورێکی تر دەچووم، هەموو گڵۆپەکانم هەڵدەکرد و هاوارم دەکرد؛
"تۆ زۆر ناوازەیت تایهیۆنگ."
پاشان بیرم لەوە دەکردەوە کە دەبێت لەگەڵ ئەم ماڵە کاتییەمدا ڕابێم تا ئەو کاتەی پارەی تەواو کۆدەکەمەوە.
چوومە چێشتخانەکە و دەرگای بەفرگرەکەم کردەوە، ڕیزێک بەهاراتی تێدابوو، چەند پیزایەکی ئامادە کراو، بوتڵێک شیری بەتاڵ لەنێو دەرگاکەدا دانرابوو.
بێگومان بازاڕیی نەکردووە، ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە هیچ نەگۆڕاوە.
بوتڵێک ئاوم هەڵگرت و پاشان دووبارە بەنێو ماڵەکەدا دەگەڕام ۆ ئەو ژوورەی کە چەند مانگی داهاتوو تێیدا دەمێنمەوە. دوو ژووری نوستن هەبوو، یەکێکیان هی تایهیۆنگ بوو، ئەوەی تر پێدەچوو ئەو ژوورەی من بێت، جانتاکەم لەسەر جێگاکە دانا، لە کاتێکدا جانتایەکی ترم لەنێو ئۆتۆمبێلەکەم بوو  لەبەر ئەوەی زۆر پێویستم بەو کەلوپەلانەی ترنەبوو بۆیە بۆ تایهیۆنگ بەجێهێشتبوو کە گەڕایەوە بۆم بهێنێتە سەرەوە.
جلەکانم گۆڕی، بیجامە و تیشێرتێکم لەبەرکرد، پاشان ددانەکانم شوشت و خۆم ئامادە کرد بۆ خەوتن هیچ خەمبارنەبووم لەبەرامبەر ئەوەی کەسێکی نەناسراو لە شوقەکەدا هەیە لەگەڵ من دا، چونکە ئەگەر مایەی مەترسی بوایە ئەوا تایهیۆنگ ڕێگەی پێنەدەدا لەگەڵم دا بمێنێتەوە....

.

.

.

.

.
ئەمەش پارتی تازە هیوادارم بە دڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
خۆشمەوێنن🤍🤍

خۆشەویستی ناشرین{P.JM}Where stories live. Discover now