بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش🤍
N\T pov
تایهیۆنگ هەرگیز متمانەی بەو کوڕانە نەبووە کە لەگەڵمدا بوون، یەکەم خۆشەویستم ناوی بوومین بوو کە هاوڕێی نزیکی تایهیۆنگ بوو، ئەو کاتە من تەمەنم پانزە ساڵان بوو، بوومینیش تەمەنی حەڤدە ساڵان بوو، من بوومینیم زۆر خۆشدەویست بەڕاستی. بەڵام تایهیۆنگ ڕێگای نادا پێکەوە بین، من زۆربەی کاتەکان حەزم لە هاوڕێکانی تایهیۆنگ دەکرد، چونکە لە من گەورەتر بوون بە تەمەن. بوومین شەوانی کۆتای هەفتە دەهات و دەمایەوە لەلای تایهیۆنگ، بۆیە ئەو کاتانەی کە تایهیۆنگ ئاگادار نەدەبوو زەفەرمان دەهێنا و کاتمان پێکەوە بەسەر دەبرد (مێشکتان نەڕوات). دوای چەند هەفتەیەک بوومین داوای لێکردم کە بچینە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەوە. کێشەکەش ئەوەبوو بوومین پێشبینی ئەوەی نەکردبوو تایهیۆنگ کاردانەوەی چۆن دەبێت ئەگەر بزانێت دڵی شکاندووم.
بەڵام ئەو دڵشکاندنەی ئەو ئەنجامی دا ئاسایی نەبوو کە بەسەر کچێکی پانزە ساڵاندا بێت، چونکە لەو کاتەی لەگەڵ مندا بوو لەهەمان کاتدا لەگەڵ دوو کچی تریشدا بوو، لەوکاتەی تایهیۆنگ بە ڕووداوەکەی زانی هاوڕێیەتیەکەیان کۆتای پێهات، بۆیە یەکەمین چیرۆکی خۆشەویستی من بەو جۆرە کۆتای پێهات، دوای ئەوەی تایهیۆنگ شوێنی مانەوەی گواستەوە. هاوڕێکانی دەترسان لەوە کە لە خوشکە بچوکەکەی نزیک ببنەوە، چونکە چەندین چیرۆکی ترسناکیان دەربارەی بیستبوو.
سەرەتا ڕقم لەوە دەبوەوە، بەڵام دواتر دڵخۆش بووم بە بڕیاری براکەم. لە دوای ئەو جارەشەوە خوشەویستم نەبووە، کۆتاجار خۆشەویستم هەبووبێت نزیکی ساڵێک بەرلە ئێستا بوو، بەڵام جیابووینەوە، چونکە خۆشەویستەکەم منی وەک خانمی ماڵەوە دەویست، منیش کارکردنم دەویست. ئێستاش خوێندکاری ماستەرم لە بەشی پەرستاری و دەزانم چۆن لەگەڵ پەیوەندییەکانمدا هەڵبکەم.
کە چومە چێشتخانەکە، بەو دیمەنەی بینیم سەرم سوڕما، چونکە ئەو کوڕە هەستابوو لەسەر کورسییەک دانیشتبوو بە چیچکانەوە، دەستەکانی خستبووە ژێر چەناگەی و وابزانم دووبارە خەوی لێکەوتبوەوە.
"هێی؟"
لە جێی خۆی نەجووڵا کە بانگم کرد، بەڵام دواتر بەئاگا هاتەوە لە جێی خۆی ڕاپەڕی، وەک ئەوەی لە خەونێکی ناخۆش یاخود کابووسێک بەئاگاهاتبێتەوە.
دواتر هەستایەوە سەرپێ، بەڵام قاچەکانی زەوی نەدەگرت و بەملاولادا دەکەوت، شانم خستە ژێر باڵی و لە چێشت خانەکە بردمە دەرەوە.وتم؛
"با بچینە سەر قەنەفەکە کوڕە"
سەری نوساندبوو بە سەرمەوە، ئەمەش وای کردبوو هەڵگرتنی قورسترببێت. گوتی؛
"ناوم کوڕە نییە" بە سەرخۆشییەوە؛ " ناوم جیمینە"
خستمە سەر قەنەفەکە و گوتم؛ "باشە جیمین، کەواتە بنوو."
لەگەڵ دەستیدا منیشی ڕاکێشا بۆسەر قەنەفەکە و گوتی؛
"ماری مەڕۆ."
توند مەچەکی گرتبووم دەپاڕایەوە. هەوڵیدەدا پاڵمبخات لە تەنیشت خۆیدا.
"ناوم ماری نییە، ناوم ن/ت."
نەمدەزانی بۆچی قسەکەی بۆ ڕاست دەکەمەوە لە کاتێکدا سبەی کە بەئاگادێتەوە ئەم گفتوگۆیەی هیچ بیرنەماوە، چووم و سەرینەکەم لەسەر زەویەکە هەڵگرتەوە.
بەرلەوەی سەرینەکەی پێبدەم سەرنجم دا جیمین سەری نوساندبوو بە قەنەفەکەوە، توند توند قەنەفەکەی گوشیبوو، ناولەپی سپی هەڵگەڕابوو، پێم وابوو نەخۆشە، بەڵام نەخێر.
ئەو نەخۆش نەبوو.. ئەو دەگریا.. زۆر بەقوڵیی.. بەجۆرێک تەنانەت دەنگی لێوە نەدەهات..
من ئەو کوڕەم نەدەناسی، بەڵام ئەو باروودۆخەی تێیدابوو پێدەچوو قورس بێت.
دەمویست بگەڕێمەوە لای و دڵی بدەمەوە، لەلایەکی تریش بیرم دەکردەوە ڕەنگە پێویستی بەوە هەبێت کاتی پێبدەم، چونکە تێکەڵبوونی کێشەکانی ئەوانی تر کۆتا شت بوو کە دەمویست ئەنجامی بدەم، بە باروودۆخی لەوجۆرەدا تێپەڕیوم لەگەڵ هاوڕێکانمدا، دەزانم چەندە دڵتەنگە ئێستا، بەگوێرەی ئەوەی کە شتێکم لە پزیشکی دەزانی هەستم دەکرد کە باروودۆخەکەی تەنها پەیوەندی نییە بە سەرخۆشییەکەیەوە. دانەویمەوەو دەستم خستە سەر شانی و وتم؛
"جیمین"
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی، سەری هەڵبڕی. چاوەکانی سووربووبوونەوە، دڵنیابووم ئەو سوربوونەوەیە ئاسەواری کهول نییە. گوتی؛
"من زۆر داوای لێبوردن دەکەم ماری."
دووبارە دەستی کردە ملم و نوساندمی بە خۆیەوە و گوتی؛
"من زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
نەمدەزانی ماری کێیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەوتبووە ئەو بارودۆخە خراپەوە بێگومان بووم کە دەبێت زۆر بەلایەوە گرنگ بووبێت ئەو کاتە و کارێکی نابەجێی بەرانبەری کردبێت، دەمویست مۆبایلەکەی لێ وەربگرم و پەیوەندی بەو کچەوە بکەم تاکو بێت و کەمێک ئارامی بکاتەوە. سەرینەکەم خستە ژێر سەری و گوتم؛
"بخەوەرەوە جیمین"
چاوەکانی ئازاریان لێدەباری ئەو کاتەی کە گوتی؛
"تۆ زۆر ڕقت لە من دەبێتەوە"
دووبارە دەستەکانی توند گرتمەوە و چاوەکانی داخستەوە.
لەپاڵیدا دانیشتم و دەستم لەنێو دەستیدابوو تاکو بە تەواوی خەوی لێکەوت، چونکە نەمدەویست لەوە زیاتر فرمێسکەکانی ببینم، بە هێواشی دەستم لەنێو دەستی دەرهێنا، بەڵام چەند خولەکێکی تریش لە تەنیشتیدا مامەوە.
هەرچەندە خەوی لێکەوتبوو، بەڵام هەستم بەوە دەکرد کە لە دونیای ئازاردایە، برۆکانی زوو زوو گرژ دەکرد و هەناسەی قورس دەبوو، کەمە کەمە چووە خەوێکی قوڵەوە.
سەرنجی دەموچاویم دا برینێکی قوڵ بە ڕومەتیەوە بوو، دەستم لە برینەکەیدا هەستم بە قوڵی برینەکەی کرد، سەرنجی قژیم دەدا قژێکی درێژی زۆر جوانی هەبوو، ڕەنگەکەی قاوەییەکی تۆخ بوو، دەستیشم هێنا بە قژیدا.
پێم وایە ئەو کوڕە شایەنی گرنگیپێدانە لەبەرانبەر ئەو ڕووداوەی بەسەری هاتووە لە لایەن ماریەوە.
هەرچییەکی بەرانبەر ماری کردبێت هێندەی بەسەرهاتووە بەسە بۆ ئەوەی پەشیمان ببێتەوە..
.
.
.
.
.
.
.
.
ئەمەش پارتێکی تازە هیوادارم بە دڵتان بێت ئەزانم کەمیشە باڵام دەبوو هەر ئەوەندە بێتڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن
خۆشم دەوێن🤍🤍