بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش🤍
جیمین
شەش ساڵ لەوەوپێشدەرگای ژووری کاڕگێڕیم کردەوە تاکو کاغەزەکان لەسەر مێزی سکرتێرەکە دابنێم، بەرلەوەی بگەڕێمەوە بۆ وانەکەم پرسیارێکی لێکردم؛
"تۆ لەوانەی ئینگلیزی پۆلی مامۆستا 'هانی'یت جیمین؟"
"بەڵێ خاتوو جۆنگ، پێویستت بە شتێکە بۆی ببەم؟"
لەوکاتەدا زەنگی تەلەفونەکەی بەردەمی لێیدا، هەڵی گرت، دەستی بە دەمییەوە بوو، گوتی؛
"خولەکێک چاوەڕێبکە"
پاشان بە منی گوت؛ "خوێندکارێکی تازەمان هەیە بۆ پۆلەکەی مامۆستا هانی، دەتوانیت بیبەیتە پۆلەکە؟"
لەسەر کورسی ژووری کارگێڕی دانیشتم، بیرم لەوە دەکردەوە چوار ساڵە من لەم خوێندنگەیەدام، ئەوە یەکەمین جارە لەسەر ئەم کورسییانە دابنیشم، کەواتە بەڕاستی من سەرکەوتووبووم لە شێوازی ڕەفتارکردنمدا.
دایکم دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئەو شتە بزانێت، بەڵام بێئومێد بووم لە خۆم، چونکە هەر کوڕێک لە ماوەی خوێندنیدا بۆ جارێکیش بێت سەرکێشی ئەنجام داوە.
موبایلەکەم لە گیرفانم دەرهێنا بەو هیوایەی خاتوو جۆنگ بمبینێت و سزام بدات، بەڵام سەری هەڵبڕی لەسەر تەلەفۆنەکەی، زەردەخەنەیەکی کرد و هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، بەردەوام بوو لەئەنجامدانی کارەکەی خۆی.
بەنائومێدییەوە سەرم ڕاوەشاند و ویستم نامە بۆ 'جۆنگکووک' بنێرم، هیچ بابەتێکی نوێ نییە لە ئارادا، لێرە هەموو شتێک لە چێی خۆیەتی تا ڕادەیەک.
"من: ئەمڕۆ کچێکی نوێ دێتە خوێندنگا."
"جۆنگکووک: جوانە؟"
"من: هێشتا نەمدیوە، بەڵام دەبێت من بیبەمە پۆلەوە."
"جۆنگکووک: وێنەیەکی بگرە ئەگەر جوان بوو."
"من: باشە، تۆ پێم بڵێ ئەم ساڵ چەند جار سزا دراویت؟"
"جۆنگکووک: دووجار، بۆچی؟ چیت کردووە؟"
دووجار؟ کەواتە پێویستە منیش کارێک ئەنجام بدەم بەرلەوەی ئەمساڵ تەواو ببێت و ئاهەنگی دەرچوون بگێڕم، پێم وابێت باشترە هەندێک لە ئەرکەکانی ماڵەوە دوابخەم، چەند بە پەرۆشم.(کاکە گیان خۆی حەزی لە شەقە کەسیش دڵی نایە)
دەرگای ژووری بەڕێوبەر کرایەوە، بەپەلە مۆبایلەکەم داخست و خستمەوە گیرفانم، نامەوێت دووبارە سەرم دابخەمەوە. خاتوو جۆنگ وتی؛
"جیمین ژوورەکەی مامۆستا هانییت پیشان دەدات ماری."
ماری بەرەو لای من هات، لەوکاتەدا منیش هەستامەوە سەرپێ.زمانم گۆی نەدەکرد.
دەستەکانم تێکەڵ دەبوون، نەمدەزانی کە دەبێت کەسێکی تازە بناسیت چی ئەنجام بدەیت.
دڵم بیری چووبوەوە لە لێدان بوەستێت، هەستم دەکرد لێدانی دڵم لەجیاتی لێبدات دەڵێت؛
ماری.. ماری.. ماری.. ماری
لە شاعیر دەچوو. لەو کەسانە دەچوو کە ئارەزووی وشە نووسین دەکەن. بەم جۆرە؛
لە ناوەندی لاپەڕەکەدا.
ماری، ماری، ماری.
ناویم لە مێشکدا دووبارە و دووبارە دەکردەوە، چونکە ئەو، ئەو کچە بوو کە دەکەومە نێو خۆشەویستیەوە لەگەڵیدا.
بەرەو لای ڕۆشتم، زەردەخەنەیەکم کرد، واخۆم پیشاندەدا کاریگەر نەبووم بەو چاوە قاوەییانەی کە تەنها ڕۆژێک لە ڕۆژان تەنها دەبێت بۆ من پێبکەنێت. یاخود ئەو قژە ڕەشانەی کە وەک ئاو بە شانەکانیدا هاتۆتە خوارەوە، هەستم دەکرد خودا بە تایبەت دروستی کردووە.
لە مێشکمدا قسەم لەگەڵ دەکرد.
ناوی خۆمم پێگوت پێم گوت کە دەتوانێت بەدوامدا بێت و ژوورەکەی مامۆستا هانی پیشان بدەم.
سەرەتا هیچی نەگوت، تەنها سەری ڕاوەشاند. هەر سەرنجم دەدا، ئەوە جوانترین ڕەفتار بوو تاکو ئێستا لە کچێکەوە دیبێتم.
لێم پرسی لە کوێوە هاتووە، گوتی لە دایجوەوە هاتووە.
لێم نەپرسی چی ئەوی هێناوە بۆ بوسان، بەڵام پێم گووت کە باوکم بازرگانە و چەند باڵەخانەیەکی هەیە لە دایجوو. زەردەخەنەیەکی کرد.
پێم گووتبوو کە تا ئێستا سەردانی ئەو شوێنەم نەکردووە، بەڵام دەمەوێت ڕۆژێک لە ڕۆژان سەردانی ئەوێ بکەم. دووبارە زەردەخەنەیەکی کرد.
گەشتینە بەردەم ژوورەکەی مامۆستا هانی، بەڵام لەبەرئەوەی دەمویست گفتوگۆکە بەردەوام بێت قسەم نەکرد.
پێم وابێت کە گوتی شارێکی جوانە، بەڵام بە ئەستەم دەمتوانی لە وشەکانی تێبگەم، چونکە لە مێشکمدا ناوی دەهات و دەچوو.
ماری.
دەکەومە خۆشەویستی ماریەوە.
زەردەخەنەکەی وای لێکردبووم کە بەردەوام بم لە قسەکردن، هەربۆیە پرسیارێکی تریشم لێکرد بەر لەوەی بگەینە ژوورەکەی مامۆستا هانی.
بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن.
بەردەوام قسەمان دەکرد، چونکە بەردەوام پرسیارم لێدەکرد.
هەندێک جار سەری ڕادەوەشاند.
هەندێک جار وەڵامی دەدایەوە.
هەندێک گۆرانی دەگوت، یاخود دەنگی بەو جۆرە بوو.
گەشتینە کۆتای ڕاڕەوەکە، باسی ئەوەی دەکرد کە هیواخوازبووە بزانێک ئەم قوتابخانەیە چۆن دەبێت، چونکە ئامادەی ئەوە نەبووە لە دایجو دووربکەوێتەوە.
دڵخۆش دەرنەدەکەوت بە گواستنەوەکەی.
بەڵام نەیدەزانی من چەندە دڵخۆشم بە گواستنەوەکەی
پرسی؛ "ژوورەکەی مامۆستا هانی لە کوێیە؟"
کە ئەو پرسیارەی کرد سەرنجی لێوەکانیم دەدا، لەوکاتەدا درکم بەوە کرد لێوی سەرەوەی لە لێوی خوارەوەی تەنکترە، پاشان هەستم دەکرد وشەکان زۆر جوانتر لە دەمی ئەو دێنە دەرەوە وەک لە دەمی کەسێکی تر.
چاوەکانی، هەرگیز چاوانێکی لەوە جوانترم نەدیتووە لە ژیانمدا.
چەند چرکەیەک تەماشام کرد دواتر پێم گووت کە ئێمەژوورەکەی مامۆستا هانیمان تێپەڕاند.
ڕوومەتەکانی پەمەی تر هەڵگەڕان، پێدەچوو ئەمجارە منیش کاریگەریم لەسەر ئەو هەبووبێت وەکو چۆن ئەو کاریگەری لەسەر من هەبووە.
دووبارە زەردەخەنەم کرد.
بەرەو لای ژوورەکەی مامۆستا هانی ڕۆیشتین.
ماری.
دەکەوێتە داوی خۆشەویستیمەوە ماری.
دەرگاکەم کردەووە بۆی، بە مامۆستا هانیم ناساند کە خوێندکارێکی نوێیە. هەروەها دەمویست بە هەموو کوڕەکانی پۆلەکەم بڵێم ماری هی ئەوان نییە. هی منە.
بەڵام هیچم لەوبارەیەوە نەگوت.
نەدەبوو وابڵێم، لەبەرئەوەی تاکە کەس کە دەبێت ئاگاداربێت دەربارەی ماری، ماری خۆیەتی.
تەماشای کردم و دوبارە زەردەخەنەیەکی کرد، چووە کورسییە بەتاڵەکە دانیشت.
چاوەکانی پێیان دەگوتم کە دەیزانی ئەو هی منە.
تەنها پێویستی بە کات هەیە.
دەمویست نامە بۆ جۆنگکووک بنێرم و پێی بڵێم کە ئەو کچە جوان نییە، بەڵکو قەشەنگە، بەڵام بێگومان جۆنگکووک گاڵتەی بەو قسەیەم دەکرد.
لەجیاتی ئەوە لەجێی خۆمەوە وێنەیەکیم گرت.
وێنەکەم نارد بۆ جۆنگکووک و گوتم؛ "ئەو دەبێتە دایکی هەموو منداڵەکانم."
وانەکەی مامۆستا هانی دەستی پێکرد.
دوودڵی پارک جیمین دەستی پێکرد.
ڕۆژی دووشەممە ماریم ناسی.
ئەمڕۆ هەینییە.
لەو ڕۆژەوەی کە یەکمان ناسیووە هیچم پێ نەگوتووە. نەمدەزانی بۆچی. ئێمە سێ وانەمان پێکەوە بوو. هەموو کاتێک دەمبینی، زەردەخەنەیەکی بۆ دەکردم، وەک ئەوەی بیەوێت قسەم لەگەڵدا بکات. هەموو جارێک ئازایەتی ئەوەم نەبوو قسەی لەگەڵدا بکەم، بۆیە قسەم بۆ خۆم دەکرد. هەوڵم دەدا بڕوام بە خۆم هەبێت.
دواتر ماری هات. ئەمڕۆ ورەم دایە بەرخۆم، چونکە ئەگەر ئەمڕۆ ئەو کارە نەکەم ئەگەری هەیە ماری لەدەست بدەم، لەبەر ئەوەی کچی وەک ئەو کەمن.
بەڵام ئەگەر ئەو خۆشەویستی خۆی نەبێت!
نەمدەزانی چیرۆکەکەی چییە، یاخود لە دایجوو لەگەڵ کوڕ و شتدا بووە یان نا، بەڵام دەبوو بە ڕێگەی خۆم ئەوە بدۆزمەوە.
لەلای دۆڵابەکەی وەستام و چاوەڕێی بووم، لە پۆلەکەی هاتە دەرەوە و زەردەخەنەیەکی کرد.
گوتم؛ "سڵاو"
کە بەرەو لای دۆڵابەکەی هات ڕاستەوخۆ ڕەنگی گۆڕا، حەزم لەو جۆرە کاردانەوەیە بوو.
پرسیارم لێکرد یەکەم هەفتەی چۆن بوو. پێی گوتم کە باش بووە. لێم پرسی کە هاوڕێی گرتووە، وەڵامی دایەوە؛ "کەمێک."
منیش زەردەخەنەیەکم کرد.
سەرنجی دەدام.
گوتم کە زەردەخەنەکەی تایبەتە.
گوتی؛ "سوپاس"
دەنگەکە نەک تەنها چووبووە نێو گوێکانم، بەڵکو لەنێو دڵیشمدا لێی دەدا. بە پێنوسی برسیکە ناویم لەسەر باڵم نوسیبوو، لەبەر ئەوەی دەمویست بە دەنگیکی بەرز و بەرزتر ناوی بڵێمەوە.
پرسیارم لێکرد کە ئایا دواتر کاتی هەیە؟
چاوەڕێبووم وەڵامم بداتەوە، چونکە ئەوە تاکە شت بوو کە دەمویست ڕووبدات.
تەنها دەمویست سەر ڕابوەشێنێت، قسەکەم وەڵامی نەدەویست؟
تەنها زەردەخەنەیەک؟
بەڵام سەر ڕاوەشاندنەکەیم دەست نەکەوت.
خۆی پلانی هەبوو بۆ ئەمشەو.
بەجارێک هەستم بە دڵتەنگی کرد، هەستم دەکرد هەموو شتەکان لە دەورووبەریدا دیوارێکیان دروست کردووە.
گوتی؛ "سبەی سەرقاڵ نابم"
قسەکەی بە جۆرێک هاتە نێو جەستەمەوە لە هەموو جێیەکی جەستەمدا جێم بۆ کردبۆیەوە، هەستم دەکرد بوومەتە ئیسفنجێک بۆ ئەوەی قسەکانی هەڵمژم.
گوتم؛ "سبەینێش بۆ من گونجاوترە."
بەپەلە موبایلەکەمم لە گیرفانم دەرهێنا؛
"دەتوانم ژمارەکەت وەربگرم؟ پەیوەندیت پێوە دەکەم."
ژمارەکەی پێگوتم. ئەو بەپەرۆش بوو. بەپەرۆش بوو.
ژمارەکەیم لە موبایلەکەم تۆمار کرد، دڵنیابووم کە بۆ ماوەیەکی درێژ ژمارەکەی دەمێنێتەوە.
وە منیش بەکاری دەهێنم. زۆر..
.
.
.
.
هیوادارم ئەم پارتەشتان بە دڵبووبێت
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ♡
