part 10

63 20 0
                                    


ڤۆت بکە پێش خوێندنەوە ⭐

بەهیوای خوێندنەوەیەکی بەچێژ










دەنگی زەنگی مۆبایلێک هات
کەسێک خێرا مۆبایلەکەی هەڵگرت و بەرە و ژوری کریستین ڕۆیشت

کەسەکە:ئەفسەر کیم پەیوەندیەک بۆ مۆبایلی یەکێک لە تاوانبارەکان هات ناوی لیم دۆنگمین'ە

کریستین:باشە
مۆبایلەکەی برد و بەڕێکەوت بۆ لای زیندانیەکان دەرگای زیندانیەکەی لیم دۆنگمین لەلایەن پۆلیسێکەوە کرایەوە و کریستین ڕۆشتە ژورەوە

کریستین:ئەو ژمارەیە هی کێیە
مۆبایلەکەی خستە بەردەمی

دۆنگمین:وی گەورەم پەیوەندی کردووە
مۆبایلەکەی بەخێرای هەڵگرتەوە

کریستین:کەواتە ئەوە چۆی جۆنگهوو'ی گەمژەیە (کەمێک بیری کردەوە) کەی ئەو دوبارە یەتەوە ئەوێ

دۆنگمین:چوار ڕۆژی تر

کریستین:دوا پەیوەندیتان کەی و چۆن بوو

دۆنگمین:کاتێک ئێوە دابوتان بەسەر ئێمەیا ئەو کاتەی من دیار نەبووم پەیوەندیم پێوەکرد بەڵام وتم هەموو شتێک باشە چونکە ئێوە بەتەمابوون بڕۆن بۆیە ئێستە ئەو وائەزانێت ئێمە لەوێین
هیچ نهێنیەک لە کریستین ناشارنەوە چونکە بەڵێنی پێدابوون کە لە دادگا کەمترین سزا وەرگرن کریستینیش بۆ سەلماندنی ئەو شتانەی ئەیڵێت هەمیشە ئامێرێکی دەنگی تۆمارکەر لەنێو گیفانیایەتی کریستین مۆبایلەکەی لێسەند و بەڕێکەوت بۆ بەشی چاودێری و ئەلیکترۆنیان ژمارەکەیان خستە ژێر چاودێری بەدرێژای ماوەکە لەشوێنێک وەستابوو دواتر کریستین ڕۆشت بۆ ژوری بەڕێوبەر جین

کریستین:بەڕێوبەر جین با بڕۆین و بدەین بەسەر ئەو شوێنەیا
بەپێوە وەستابوو

بەڕێوبەر جین:کیم کریستین ئامادەیت هەموو بەرپرسیارەتییەکی دۆسیەکە بگریتە ئەستۆ
بە نیگەرانی

کریستین:بەڵێ

بەڕێوبەر جین:کەواتە باشە هەرشتێکت ویست بەدڵی خۆت لەژێر فەرمانی دادگا بیکە بەڵام ئاگادار بە بە خراپە بەسەر خۆتدا نەشکێتەوە

کریستین:زۆر سپاس بەڕێوبەر جین
سەری دانەواند و ڕۆشتە دەرەوە

لەگەڵ سێ پۆلیس سەرکەوتنە ئۆتۆمبێلێک و لەشوێنێک نزیک ئەو شوێنەی کە چۆی جۆنگهوو'ی لێبوو وەستان
کریستین:ئێستا کاتیەتی
مێش هەنگوینیە ڕۆبۆتیەکان بەڕەڵا کرد کە کامێرەی پێوە بوو لە ڕێگەی دەسکێکەوە کۆنتڕۆڵ ئەکرا ناردیانە شوێنەکە بەڵام شۆک بوون کاتێک بینیان شوێنەکە کێڵگەیەکی بچوکە کەڕوەکی لەجۆری خەشخاش'ی تیا چێندراوە

 ســــــەربــــــاز Where stories live. Discover now