بەشی یەکەم:

69 6 4
                                    

پشیلە ڕەشەکە:
بەیانی دەمرم بەیانی دەمرم، ئەمڕۆش دەمەوێت بە جیهان بڵێم کە چی ڕوویدا کە بەنزیکەیی بارە قورسەکەی سەر ڕو‌حمی لابرد.
بەڵام گوێبگرن! گوێبگرن پێویستە بزانن کە من چۆن لەناوچووم.
ئەو کاتەی کە منداڵ بووم سروشتیانە ڕوحم ئاژەڵی خۆشدەویست، هەموو ئاژەڵێک بەبێ جیاوازی بەڵام بەتایبەتی ئەوانەی کە ئێمە پێیان دەڵێین ئاژەڵی ماڵی، ئەو ئاژەڵانەی کە فێرکراون لەگەڵ مرۆڤدا بژین و ماڵیان لەگەڵ بەش بکەن.شتێک هەیە لە خۆشەویستی ئەم ئاژەڵانەدا کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ دڵی مرۆڤدا دروست دەکەن ئەو مرۆڤەی هەست بەم خۆشەویستییە بکات تێدەگات کە چەندە نامۆو جیاوازترە لەو خۆشەویستییەی کە لەگەڵ مرۆڤێکی تردا هەیە.
ئەوکاتەی هاوسەرگیریم کرد زۆر گەنج بووم.تۆ تێناگەیت لەو دڵخۆشیەی کە من هەستم پێکرد کاتێ زانیم کە هاوسەرەکەشم بە هەمانشێوەی من ئاژەڵەکانی خۆش دەوێت.هەر زوو کۆمەڵە ئاژەڵێکی هێنایەوە بۆ ماڵەوە تاکو پێکەوە ئاگاداریان بین.باڵندەمان هەبوو، هەندێ ماسی ئاڵتونی، سەگێکی باش لەگەڵ پشیلەیەک.
پشیلەکە ئاژەڵێکی زۆر جوان بوو، نائاساییانە گەورە بوو، وە بەتەواوەتی ڕەش بوو. ناوم لە پشیلەکە نابوو پلۆتۆ، وە ئەو ئاژەڵە بوو کە لەهەموویان زیاتر خۆشم دەویست.بەتەنیا خواردنم پێدەدا، وە بەدوام دەکەوت بە تەواوی ماڵەکەدا.بە زەحمەت دەموەستاند لەوەی کە بەدوام نەکەوێت بۆ سەر شەقامەکە. هاوڕێیەتیمان کۆتایی پێهات، بەمشێوازە بۆ ماوەی چەند ساڵێک هەروەها کەسایەتیشم زۆر گۆڕابوو. دەستم کردبوو بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شەراب وجۆرەها ماددەی کحولی خراپ تر.ڕۆژەکان تێدەپەڕین منیش لە شێوە خۆشەویستەکەی خۆم دەچووبووم، زوو توڕە دەبووم وە لەبیرم کردبوو کە چۆن زەردەخەنە بکەم وپێبکەنم.هاوسەرەکەم، هەروەها ئاژەڵەکانیشم وەک چاوەڕوانن پشیلەکەش هەستیان بە گۆڕانی کەسایەتیم کردبوو.
شەوێکیان کە زۆر درەنگ گەڕامەوە لە مەیخانە، ئەوشوێنەی زۆرترین کاتەکانم لێی بەسەر دەبرد بە خواردنەوە.بەشێوازێکی زۆر نامۆ هەنگاوم دەنا، بە ڕێگەدا دەڕۆیشتم هەوڵم دەدا ماڵەوە بدۆزمەوە. هەر کەڕۆشتمە ژورەوە پلۆتۆم بینی یان وام بیر کردەوە کە بینیومە، هەوڵیدەدا لەسەر ڕێگاکەم لابچێت تاکو خۆیم لێ بپارێزێت.ئەم کردارە لەلایەن ئەو ئاژەڵەی کە پێموابوو هێشتا خۆشی دەوێم، منی توڕە دەکرد بەبێ هۆکار.وەک ئەوە وابوو کە ڕوحم جەستەمی بەجێهێشتبێت.چەقۆیەکی بچووک کە لە گیرفانی چاکەتەکەمدا بوو دەرم هێنا.دوای ئەوە ئەو ئاژەڵە بەستەزمانەم بە مل هەڵگرت وبەجوڵەیەکی خێرا......

بەشی یەکەم
نوسەر:ئێدگار ئاڵان پۆی
وەرگێڕ:ستێلا

پشیلە ڕەشەکەWhere stories live. Discover now