chapter 1

354 48 8
                                    






ئارێز
—————



‎کۆتاییەکانی ساڵی یەکەمی ناوەندی بوو  بەهۆی نۆژەنگ کرنەوەی باڵەخانەی تەنیشت قوتابخانەکەمانەوە چەن درزێ کەوتە دیواری مەکتەبەکەمان





بەجۆرێ کە لە ئانو ساتی داڕوخاندابوو







قوتابخانە داخراو لەپاش گردبوونەوەی دایک و باوکی قوتابییەکان و ناڕەزایی دەربڕین






ئیتر دەبوو مشورێ لە حاڵی ئێمە بخورێ ، بۆیە لەپاش بێنەو بەردەیەکی زۆر ، بڕیاردرا ئێمە بخرێینە بینای قوتابخانەی کچان ، کە چەن گەڕەکێ لەولای قوتابخانەکەی خۆمانەوەبوو تاکو کێشەی قوتابخانەکەمان چارەدەکەن







بەو ئاوایە ئێمە چوینە بینا تازەکەو دەوامەکەمان کەوتە پاش نیوەڕوان ، لە پاش دوو هەفتە پشوو دەبوو بڕۆمەوە بۆ مەکتەبێکی جیاواز کە کەشێکی تەواو کچانەی هەبوو







پێشتر هەروەخت بەپێش قوتابخانەی کچاندا بڕۆشتمایە پێمخۆشبوو بزانم لە ژوورەوە چی ئەگوزەرێ و چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ قوتابخانەی کوڕاندا ؟








‎بەو هۆیەوە هەر لە ڕۆژی یەکەمدا بەوردی دیقەتی شتەکانم دەدا ، ویژدانەن هەموو شتێکی بەسەلیقەو جوان بوو





بەڕێوەبەرو جێگرەکەی هەمیشە چاویان لەسەرمانبوو نەوەک سەرپێچی بکەین ، خوێندن لەم قوتابخانەیە هەستێکی جیاوازی هەبوو





بۆنی عەتر و سەرپۆشە بەجێماوەکانی ناوپۆل و تارە مووە درێژەکان کە جارو بار بەسەر کورسی و مێزەکانەوە بەدی ئەکران ئەمانە ئاوێنەی دونیای ڕەگەزی بەرامبەر بوون






دونیایەکی پڕ لە داستان بەلای کەمەوە بۆمن شتەکان وا دەهاتە پێش چاو


.



.

||ئەشقی نەبینراو||✔️Where stories live. Discover now