.
.
.کیڵەر کەوتە ناو ئاوەکەوە و هەستی بە ساردییەکی زۆر دەکرد بەڵام بەدڵی بوو و زەردەخەنەی دەکرد...
لەگەڵ دانانی چاکەتەکەی جەستە ڕێک و بێ وێنەکەی دەرکەوت و چاوی هەموو ئەوانەی کەنار دەریا لەسەر ئەوان بوو...یونهۆ باوەڕی بە چاوەکانی نەدەکرد کە چی دەبینێت... کەمێک سەری ڕاوەشاند و زیاتر ئەوی ڕاکێشایە ناو ئاوەکەوە تا ئاوەکە تا سەر چۆکیان هات...
لەوکاتەدا شەپۆلێک بەرەو ئەوێ هات و سەرتاپای یونهۆی تەڕکرد...یونهۆ پێدەکەنی و بەهۆی ساردی ئاوەکەوە دەلەرزی و کە سەیری کیڵەری کرد بینی ئەو تەڕ نەبووە و تەنها قژە ڕەشە درێژەکەی تەڕە...
یونهۆش سەرتاپای جەستەی تەڕ بوبو و بەهۆی تەنکی جلەکەیەوە ماسولکەکانی دەرکەوتبوون و خۆی بچووک کردبۆیەوە تا جەستەی بشارێتەوە و شەرمی دەکرد...نەمدەزانی ئەوەندە ڕقی لە ئاوە تەنانەت جلەکانیشی دژە ئاون...
کیڵەر زەردەخەنەی کرد و مەچەکی یونهۆی گرت و بەدوای خۆیدا ڕایکێشا و لە ئاوەکە چوونە دەرەوە و زەردەخەنە لەسەر لێویان لانەدەچوو...
کیڵەر چووە دەرەوە لە ئاوەکەوە و قژی ڕادەوەشاند وە یونهۆش قۆڵەکانی لەناو یەک قفڵ کردبوو و سەرمای بوبو تەنها بیری دەکردەوە ئەو چەن خولەکەی یونهۆ لێرە بەسەری برد لە چەنێ تایبەت بوو بۆی و لە ژیانی ئەوەندە دڵخۆش نەبووە...
دەیویست شانەکانی گەرم بکاتەوە و سەیری لای چەپی کەناراوەکەی کرد کە پیرەژن و پیرەمێردێکی پیر بە پێکەنینێکی شیرینەوە لە دووریەکی دیاریکراو سەیریان دەکەن و پیرەژنەکە بە دەستی ڵایکی بۆ یونهۆ کرد و یونهۆش پێکەنی...
کیڵەر خەریکی قژی بوو و دەستی پێدادەهێنا و لە ناکاوێ هەستی بە گەرمی کرد بینی یونهۆ چاکەتەکەی داوە بەسەر شانیدا...
کیڵەر زەردەخەنەی کرد و موبایل و سویچەکەی لە گیرفانی چاکەتەکەی دەرهێنا و چاکەتەکەی سوڕاند و داینایە سەر شانی یونهۆ و وتی:
"بیکە بەرت سەرمات دەبێ... من جلەکانم تەڕ نین.."ئەو بەم چاکەتە قوڕسەوە دێت و دەڕوا..!
یونهۆ لە دڵی خۆیدا وای وت لای سەیر بوو چاکەتەکە کێشێکی باشی هەبوو وادیارە لەبەر قەبارە و گرانبەهاییەکەیەتی وە بەهۆی گەورەیی و کێشی چاکەتەکە هەرکە کردییە بەری زوو ئەو سەرمایەی هەستی پێدەکرد نەما... وە زۆریشی پێ جوان بوو...
کیڵەر موبایل و سویچەکەی بەدەستەوەبوو و سەیرێکی یونهۆی کرد و وتی:
"پێموابێت تۆ جارێ ناگەڕێیتەوە وایە؟...""نا نەخێر من تا دوای نیوەڕۆ لێرە دەبم... بەڵام چاکەتەکەت..."
"پێویست ناکات با لەلات بێ سەرمات دەبێ..
بەهەرحاڵ..
یونهۆ... وادیارە لە شوێنی کارەکەم نامەیەکم بۆ هاتووە بۆیە گەر کارێکت پێویست نییە یان دەتەوێ لێرە بمێنیتەوە من دەڕۆم...
وە سوپاس بۆ ئەمڕۆ..."
کیڵەر وای وت و قژە ڕەشەکەی بە تەڕی تەواوی پشت و لایەکانی جەستەی تا سەر کەمەری داپۆشیبوو...
ESTÁS LEYENDO
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Misterio / Suspenso{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...