Julia pov:چاوەڕێی ئێمەش بکە
سەرنجم چووە سەر دێڵییە چاوێکی لە نامجوون داگرت و نامجوون پێکەنی ، دڵنیام شتێکیان لە ژێرسەردایە ، نامجوونوو دێڵییە هاتنە پێشەوە
دێڵییە: دەی هەرکەسەو خواردنی خۆی ڕابکێشێت خێرا
نامجوونو دێڵییە زۆربەی خواردنەکانیان برد هیچ نەمایەوە بۆ من و جەنگکووکیش ئەوەی کە مابووبوویەوە خێرا بردی بۆ خۆی
نامجوون: ئێمە هەرکات کۆببینەوە وادەکەین
جەنگکووک: جولیای داماو هیچت بەر نەکەوت
ڕۆشتمە پێشەوە بۆ لای مێزەکە ، جەنگکووک سەیری منی کرد
جەنگکووک: وەرە منوو تۆ بەیەکەوە دەیخۆین باشە؟! دەمت بکەوە
دەمم کردەوە بۆ ئەو پارچە خواردنەی کە بەدەستیەوە بوو ، خواردم تامێکی ناوازەی هەبوو ، بزەیەک گرتمی بۆ دڵە گەورەکەی جەنگکووک ، دیسانەوە پارچەیەکی تری بۆ بەرز کردمەوە لێم وەرگرت و خۆم خواردم
دێڵییە: گاڵتەمان کرد شتێکی واها بوونی نییە تەنها ویستمان ئێوە تاقی بکەینەوە کاردانەوەتان چۆن دەبێ
جەنگکووک: زووتر منت تاقی کردبوویەوە
دێڵییە: بەڕاست؟! کەی؟
نامجوون دەستی کرد بە پێکەنین
نامجوون: ئەو کاتە وەکوو منداڵێک قینی کردوو ڕۆشتدێڵییە: ئۆو
دەستی کردەوە بە پێکەنین
جەنگکووک: هێیی بۆچی باسی ئەوە دەکەنەوە ئێوە زۆر بێویژدان بوون
نامجوون: خۆت بیرت خستینەوە
پێکەنین گرتمی کاتێکە هێنامە پێش چاوی خۆم کە جەنگکووک خواردنیان بەشنەداوەو ڕۆشتوە
*** *** ***
هاتینە دەرەوە لە بیناکەیان و بەرەو سەیارەکەم ڕۆشتم لەگەڵ جەنگکووک
جەنگکووک: وەرە بە سەیارەکەی من بڕۆینەوە
سویچی سەیارەکەم بۆ هەڵدا و گرتیەوە لە هەوادا
: وەرە بەسەیارەکەی من دەڕۆینەوە تۆ لێی بخوڕە
جەنگکووک بزەیەک گرتی و سەیارە گرانبەهایەکەی خۆی لەوێ جێهێشتوو بەرەو سەیارەکەم هات
*** *** ***
جەنگکووک لە شوێنێکی گشتی دابەزیو ڕۆشت و منیش بەرەو ماڵەوە ڕێکەوتم بە سەیارەکەم ، پاش ماوەیەک سەیارەکەم لە گەراج ڕاگرت و ڕۆشتم بۆ ماڵەوە (تب گەراجی سەیارەکە لە ژێر ماڵەکەیانەوەیە)
CZYTASZ
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romansهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...