.
.
.لویس و بڕاون خەریک بوو سەیری کەیسەکانیان دەکرد...
"ڕاندی دێڤلن و نیکۆلاس دێڤلن... چی... بۆستە؟!
ئەوان خوشکێکیان هەیە؟!"
بڕاون وای وت بە شۆکەوە کاتێک سەیری کەیسەکانیان دەکرد..."زۆی دێڤلن...!"
لویس بە شۆکەوە ناوەکەی خوێندەوە..."دەیناسی؟"
بڕاون سەیری لویسی کرد و وای وت..."ئەو... پێموابێت کیڵەر دەیناسێ..."
لویس وای وت...بڕاون دەستی کرد بە خوێندنەوەی کەیسەکان تەنها ئاماژە بەوە دراوە کە نیک و ڕاندی خوشکێکیان هەیە...
(ڕاندی دێڤلن)
تەمەنی 19 ساڵە و لە خێزانێکی مامناوەند بووە کە ئەوانیش قوربانی دەستی ئاوازی مەرگ بوونە
ڕاندی لەگەڵ براکەی نیکۆلاس دێڤلن و زۆی وادیارە دوو برای تریشیان هەبووە بەڵام مردوون...ڕاندی کەسێکی سایکۆپاثە هەروەک زۆربەی ئەوانەی تری گروپەکە... وە زۆرجار بە جەستە بێ وێنە و ڕێکەکەی دەنگی داوەتەوە...
هەرگیز ڕەحم ناکات و بەردەوام جگەرە دەکێشێت و چەقۆی تایبەت بەخۆی دروست کردووە...
وە لە ڕووی خێرایی و کاردانەوە مەحاڵە ڕکابەری بکرێت و زۆر ترسناکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە...دەوترێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرەڕای تەمەنی گەنجی بە کابوسی شارەکان ناسراوە بەڵام بە گەنج نەبینراوە چونکە زۆر لە شێوەی خۆی گەورەتر دەردەکەوت و وە چەندین جار دەستگیرکراوە بەڵام هیچ زیندانێک ڕاینەگرتووە لەبەر زیرەکییەکەی بەردەوام ڕێگایەکی هەبووە بۆ دەرچوون گەر نەشبێت خۆی دایهێناوە...
ڕاندی تاوانبارێکی ڕاستەقینەیە وە هیچ لای گرنگ نییە بەرامبەرەکەی چ تەمەن و ڕەگەزێکە هەر بیەوێ بە ئاسانترین و خراپترین شێوە دەیکوژێت...
ئەوەندە چاو نەترسە کە تەنانەت جارێکیان سەرۆک وڵاتێکی تیرۆر کردووە لەبەر ئەو سیفاتەی کە هەی بووە...ڕاندی ناسراو بوو بە کابوسی شارەکان...
لەهەر شارێک نیشتەجێ با هیچ کەسێک لە ترسی ئەو نەدەهاتە دەرەوە چونکە سیفاتێکی هەبوو کە چاوی بە هەرکەسێک کەوتبا ئەوا ئەگەری مردنی ئەو کەسە بۆ 24 کاتژمێری دواتر لە سەدا 99 بوو بە دەستی ڕاندی...
وای دانابوو بەهەر شوێنێک دا بڕوا و هەرکەسێک ببینێت یان ئەوان ڕاندی ببینن ئەوا تا 24کاتژمێری تر زیندوو نابێت و بە دەستی ڕاندی دەکوژرێ و ئەمەش تەنها بۆ خۆشی ئەنجامی دەدا...شەوێک لە کۆڵاندا دەڕۆیشت کاتێ بەلای کۆشکێکدا تێپەڕی و بە سوتفە لە پەنجەرەکەوە سەرۆک وڵاتی بینی...
زەردەخەنەیەکی کرد و شوێنەکەی جێهێشت...یەکێک لە پاسەوانەکانی بەردەرگای کۆشکەکە باوێشکی دا و ماندوو بوو...
لەناکاو چاوی تا دوا ئاست کرایەوە کە چەقۆیەک چەقییە پشتی ملی و لە قوڕگی هاتە دەرەوە...
ВЫ ЧИТАЕТЕ
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Детектив / Триллер{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...