"چاوپێکەوتنی چارەنووس"

50 11 18
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





چرپەی باڵندەکان ئارامی بەیانیەکەی شکاند و
خۆری هێنایە خوارەوە تیشکەکانی سەرەتای ڕۆژێکی نوێ ڕادەگەیاند


یۆنگی وەک هەمیشە زوو لە خەو هەڵسا و جلێکی
وەرزشی لەبەر کرد و چووە دەرەوە تا ڕاهێنانەکانی بەیانیان ئەنجام بدات



دوای نیو سەعات هاتەوە ماڵەوە، پاشان ڕۆشت خۆی بشوات و جل و بەرگی قوتابخانە لەبەر بکات



لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆی دەکرد، سەری پەنجە درێژەکانی بەسەر پێستی سەریدا دەخشاند، کەمێک لە بۆنە دڵخوازەکەی بەکار هێنا پاشان بەرەو کافێیەک ڕۆشت و تەنانەت هاوڕێکەی نانی بەیانی لەوێ دەخوات


~~~~~~~


چاوەکانی لە بێزاریدا کرانەوە کاتێک بۆ پێنجەم جار مۆبایلەکەی زەنگی لێدا



هەستا لە جێگاکەیدا پەنجەرەکەی کردەوە، ڕێگەی دا کە هەوای پاک بێتە ناو ژورەکەوە



"ئاهــ!! بەم بەیانیە هەست بە نوێبوونەوە دەکەم هیوادارم ڕۆژەکە بەباشی تێپەڕێت"



تاڵەکانی قژی لە دەموچاوی دوورخستەوە پاشان چووە گەرماو تەنها دەم و چاوی بەباشی شوشت و ددانی و قژی ڕێکخست، و ڕێگەی دا بەسەر شانەکانی دا بڵاوبێتەوە 


گەڕایەوە بۆ ژوورەکەی خۆی بە پانتۆڵێکی ڕەش، وبلوزێکی کورتی سپی، پێڵاوەکانی هەمان ڕەنگی پانتۆڵەکەی هەیە جانتاکەی هەڵگرت و فایلی تۆماری قوتابخانەکەی خستە ناویەوە و پاشان چووە خوارەوە.


“ئەگەری هەیە هێشتا نەهاتبێتەوە ماڵەوە؟!”

چاوەکانی لە ژوری میوان بەدوایدا دەگەڕان، بۆئەوەی بزانێ تامی کێکەکەی کردوە بەڵام پێ نەدەچوو حەزی لێ بووبێت



بەبێ  بایەخی شانەکانی بەرزکردەوە و پاشان قاوەکەی ئامادە کرد، لە کاتی خواردنەوەی قاوەکە بەدوای کێکەکەدا دەگەڕا



'sweet curse'Where stories live. Discover now