Part 1

22 5 64
                                    

  بەیانیەکی زووە و شازادە بە جلە سورەکانیەوە
لەناو دارستانەکە دەڕوا بۆ شوێنە نهێنیەکەی

ئەو گەیشت و درگاکەی کردەوه

؟؟:ئۆو کێ دەبینم شازادە گەڕایەوە

شازادە:دەمە نەفرەتیەکەت داخە

؟؟:ههه شازادە چی بوو توڕە بووی

شازادە:زۆر مەڵێ خواردنم بۆ هێناوی

؟؟:دەستەکانم بکەوە

شازادە:نەخێر هەرگیز نایبینی بۆخۆم پێتی ئەیەم

دوای ئەوەی شازادە خواردنەکەی داپێی لە شوێنەکە هاتە دەرەوە کەوا کوخێکە لەدەرەوەی شانشین و ناوەڕاستی دارستانەکە

شازادە:ئەو نەفرەتیە ئەیەوێ دەستەکانی بکەمەوە ههه کەمژە وائەزانێ بە فێڵەکانی ئەو هەڵەخەڵەتێم ئەو شایەنیەتی تا مردن لەوێ بێت هەرچەنە ئەو..ئاههـ نەفرەت ڕاوچیەکان لێرەن

کاتێک شازادە لەبەر دم خۆیەوە قسەی ئەکرد ڕاوچیەکانی دینی ڕوخساری داپۆشی و بەخێرای ڕایکرد ڕاوچیەکان ئەویان دینی و شوێنی کەوتن

شازادە:نەفرەت ئەوان شوێنی من کەوتون

شازادە بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت بەخێرای سوار دارێک کەوت

1 ڕاوچی:نەفرەت ئەوە چی لێهات

2 ڕاوچی:ئاههـ ئەوە جادووگەرە سور پۆشەکەیە

1 ڕاوچی:باخێرا بچین بۆ کۆشک بە پاشا بڵێین

ڕاوچیەکان بەخێرای ڕۆیشتن بەرە و کۆشکی فەرمانڕەوا..شازادە لەسەر دارەکە هاتە خوارەوە و چویە لایەکی دارستانهکە جلەکانی گۆڕی و سواری ئەسپێک بوو گەڕایەوە بۆ شانشینەکە

لە شانشین

خەڵکەکە بە بزەوە پێشوازیان لە شازادە ئەکرد و سەریان بۆ دادەنواند شازادەش بە بزەیەک جوابی ئەیانەوە و بەرە و کۆشک ئەڕۆیشت

شازادە:هیوادارم پێش ڕاوچیەکان بگەمە ماڵەوە(بەهێواشی)

شازادە گەیشتە کۆشک و چویە لای باوکی دینی ڕاوچیەکان تازە گەیشتون

ڕاوچی:پاشا ئێمە جادووگەرە سور پۆشەکەمان دینی لە دارستانەکە بەدوای کەوتین و لەناکاو لێمان وون بوو(خێرا قسەیەکرد)

پاشا:ئەی نازانن لە چی ئاڕاستەیەکەوە هاتبوو

بەنەفرەت بێت ئەبێ قسەیەکی تیا بکەم ئەگەرنا ئاشکرا ئەبم(لەدڵی خۆیا)

شـوێـنـی نـهـێـنـی(بەردەوامە)Where stories live. Discover now