٭ ئاگاداری/ لیسا وەکو منداڵێکی نەفرەت لێکراو وایە، وشەی نەفرەت لێکراوەکە مانای ئەوە نییە کە جادوو یان شتێکی لێکراوە...واتای ئەوەیە ئەم منداڵە تەنها بەدبەختی و چارە ڕەشی هێناوە لەگەڵ خۆی هەر دوای لەدایکبوونی.
°Enjoy it°
Another's pov/
لیسا بەهێواشیەوە دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوه هەر بەهەمان شێوە دەرگاکەی داخستەوە و کلیلە زیادەکەی خستە گیرفانییەوە چاکەتە کابۆیەکەیەوە.
لەگەڵ ملپێچێکی تەنکی هاوینە کە لە ملی ئاڵاندبوو، لەگەڵ قژە ڕەشە جوانەکەی کە خەریکە درێژ ئەبێت بەری دابووە بەسەر شانیدا.
بەو شەشی بەیانییە لە کۆشکەکە هاتووەتە دەرەوە و ڕۆشتووە هەندێ شتی کڕیوەوە لەکۆتاییدا هات بۆ ماڵەکەی یۆنجوون.
نەخێر، خۆشەویستەکەی...
وانزیکەی هەشت ڕۆژ ئەبێت کە بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕی، لیسا لەو شەوەدا کە هاتەوە نەیئەتوانی بخەوێت بەهۆی ئەو کارەی کە کردی.
بەقوڵی کەوتبووە بیرکردنەوەوە بۆ ئەوەی بزانێت دوای ئەوە پێویستە چی بکات و چی هەنگاوێک بنێت.
لە بەیانییەکەیدا بەخێرایی ئەو هەواڵەی بەجێنی گەیاند، جێنی زۆر دڵخۆش بوو کە ئێستا لیسا لە پەیوەندییەکدایە سەرەڕای ئەوەی کە پەیوەندییەکە لەلایەن هەردوو لاوە درۆیە بەڵام جێنی ئەگەرێکی هەر داناوە کە ئەو پەیوەندییە ڕۆژێک ببێت بە ڕاستی.
وە بێگومان کاتێک ئەو هەواڵەی بە چانیۆلیش ووت ئەویش پێی خۆش بوو وە هیوای باشی بۆ ئەخواست و ئەو دوودڵییەی لیسای نەهێشت کە نەیئەزانی چی بکات.
وە هەندێ ئامۆژگاری کرد و هەندێ شتی پێوت کە وای کرد لیسا بەتەواوی پلانێکی باش دانێت کە لەیەک کاتدا هەم باپیرەی هەم نامجوونیش بەیەکجار چارە بکەن.
لیسا بەهێواشی کیسەکانی برد بۆ چێشتخانەکە و بەهێواشی داینا و وەستا لە جووڵەکردن بۆ ئەوەی گوێی لێبێت کە یۆنجوون هەڵنەستاوە.
ESTÁS LEYENDO
𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Aventura^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...