𝙋𝙖𝙧𝙩 4

168 25 14
                                    

"کەواتە های یون تۆ دەچیتە ماڵی مینگیوو؟" من لە پەیوەندی مۆبایلدا لە های یونم پرسی

"من پلانم دانابوو بەڵام لەناکاو ئەو وتی شتێکی گرینگ هاتۆتە پێشم لە ڕۆژێکی تر یەکتری ئەبینینەوە" های یون وتی

من دەمتوانی هەست بکەم کە های یون خەمبارە

بەڵام هەستم بە دڵخۆشی ئەکرد لەبەر چەند شتێک....

"ئۆھ... ئەیبینم... دەتەوێت دواتر بێیتە ماڵەکەم ؟ " من پێشنیارم کرد

"باشە ماوەیەکی تر لەوێ دەبم " های یون وتی
-
ئەوە دەبێتە دوو کاتژمێر های یون لە ماڵەکەی منە

ئێمە بڕیارمان دا کێک دروست بکەین

ئێستا نازانین چی بکەین

بێدەنگییەکی نائاسایی هەبوو
                      
                             Pov کۆتای هات

" یوداهی ڕاستگۆ بە تۆ مینگیووت بەدڵە؟" های یون بێدەنگیەکەی شکاند و پرسیاری کرد

"ن- نەخێر نا  ت- تۆ بۆچی پ- پێت وایە ئەوم بەدڵە" یوداهی شڵەژا

"ئاھ.. دەمزانی یوداهی من دەمتوانی هەست بەو شتە بکەم  کە تۆ  بەو شێوەیە سەیری مینگیوو دەکەیت ناتوانم باوەڕ بکەم باشترین هاوڕێم کڕاشەکەمی خۆش ئەوێت کەواتە ئەوە هۆکارەکەیە کە تۆ پێت وتم خۆم بەدوور ڕابگرم لە مینگیوو کاتێک یەکەمجار یەکمان بینی " های یون وتی

"نەخێر های یون ... بۆستە " یوداهی هەوڵی ئەدا های یون بوەستێنێت بەڵام ئەو دەمێک بوو ڕۆیشتبوو

"باشە من ئەوم بە دڵە کێشەی ئەو چیە" یوداهی لە دڵی خۆی

"ئەوە کاری خۆیەتی کێ قبوڵ دەکات بەڵام هەست ئەکەم مینگیوو های یونی زیاتێ خۆشتر ئەوێت " یوداهی بە خەمباریەوە وتی
-

                          Pov:یوداهی

های یون جەوی منی گرت بۆیە بڕیارمدا ئایس کرێم بخۆم

ئێستا کاتژمێر 10:00 شەوە دایکم پێی وتم بەو کاتانە بەتەنیا نەچمە دەرەوە بەڵام من کچێکی زۆر زیرەکم من زۆر بەباشی ئەزانم چۆن خۆم بپارێزم
-
من لەسەر کورسیەک دانیشتبووم و ئایس کرێمی خۆم ئەخوارد

پیاوێک کە خوێنی زۆری لێدەهات، لەبەردەممدا کەوتە خوارەوە

"ی- یارمەتیم بدە ت- تکایە.... ڕ- ڕزگارم بکە لەو دڕندەیە" پیاوەکە  وتی لەکاتێکدا بینیم ئەو دەلەرزی
من ویستم شتێک بڵێم بەڵام  شتێک ڕای دەکرد لەناو دارەکان من خۆم ئامادەکرد بۆ شەڕکردن

"ئایا من تۆم تووشی شۆک کرد؟" ئەو کەسایەتییەی کە وادیارە مینگوو  بوو کە  قسەی کرد

"ن- نەخێر بەڵام تەنیا پیاوێک لێرە بوو لە شتێک ئەترسا هەروەها دەلەرزی و خوێنی لێدەهات" من پێم وت بەڵام  هێشتا نەمتوانی بەرگە بگرم

"ئ-ئۆھ" مینگیوو وتی

" یوداهی دەبێت دان بە شتێکدا بنێم" بە شێوەیەکی متمانەوە وتی

"بەردەوام بە" من وتم

بەڵام کاتێک من گوێم لەوە بوو... نەمدەتوانی باوەڕ بکەم!
-
بەڕای ئێوە مینگیوو چی بە یوداهی ئەڵێت😂؟

𝙔𝙤𝙪 𝘼𝙧𝙚 𝙈𝙞𝙣𝙚| 𝙈𝙞𝙣𝙜𝙮𝙪✔︎Where stories live. Discover now