.·:*¨༺ ~ Part 35 ~ ༻¨*:·.

85 23 79
                                    


هەموو کەسێک لە ژیانت کە دەیناسی
کۆتا ساتی بە دەستی تۆ دەبێت
تەنها شتێک هەیە ئەوەیە...
هیچتان نازانن
کەی

:
:
:

"خاتوون بۆ ئەمجارە بە قسەمان کە تەنها یەک داواکاریمان هەیە بۆمانی جێبەجێ بکە خۆ لە هیچت کەم نابێتەوە!..."
بە ساردی و جدییەوە وای وت

"بۆنا؟... دەمتان داخەن و بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆتان دەی!..."
بە توڕەییەوە وای وت و دەستی بۆ ژوورەکان درێژکرد کە لە پشتەوە دەنگی ڕووخانی سەقفی یەکێک لە ژوورەکان هات...

.
.
.







•---------•






.
.
.





ئاشورا سەری کۆتا پیاوی بە چەقۆیە گەورەکەی لێ کردەوە و فڕێیدایە سەر جەستە مردووە کەڵەکەبووەکان...

بە جەستەی پڕ لە برین و خوێن لێ چۆڕاو هەڵسایەوە و قۆڵەکانی لەبەر شەڕی زۆر و لێدانی بەهێز شل بوبون و مشتەکانی خوێنیان لێ دەهات....

سیۆنگمین بە شۆکەوە سەیری ئاشورای دەکرد کە بە هێواشی بەرە و ڕووی هات و خوێنی ڕوومەتی دەسڕی...

هاتە لای سیۆنگمین و دەستی درێژکرد تا هەڵی سێنێتەوە...

"ئاساییە ئەوە کاری ڕۆژانەمە..."
بە کەمێک هەناسە بڕکێوە وای وت و چاوەڕێ بوو دەستی بگرێت و هەڵی سێنێت و بە جدیەوە سەیری دەوروبەری دەکرد تا بزانێت کەسی تری لێیە یان نا...

سیۆنگمین بە دوودڵییەوە دەستی گرت و ئاشوورا بە خێرایی هەڵی ساندەوە و بێ ئەوەی سەیریشی بکات سوڕایەوە تا سەیری جادەکە بکا گەر سەیارەی تر هاتبان بێگومان بۆ ئەوان دەبوون چونکە یەکێک لە پیاوەکان پێش ئەوەی بیکوژێت هەواڵی ڕاگەیاند...

ئاشوراش لە شەڕکردن زۆر ماندوو بوو...

"ئەو نەفرەتیانە..."
بە بەردەم خۆیەوە وتی و خوێنی سەری لەسەر لایەک لە ڕووخساری بە قژ و برۆی و برژانگە پڕەکانیەوە کەڵەکەبوبو...

هەندێک سەیارەی ڕەشی تێبینی کرد لە دوورەوە و کەمێک گەڕایەوە پاش...

"سیۆنگمین بوو چیبوو ناوت... لە پشتم بمێنەوە باشە؟..."

ئاشورا بە ماندوویەتی وای وت و سەیری چەکەکانی کرد گولەیان تێدا نەبوو و هەموو ئەوەێ هەیبوو دامبۆکس و چەقۆیەکەی بوو... مشتەکانی شکابوون و بە ئازار دەبوون گەر بە دەست شەڕی کردبا هەرچەن دەیتوانی... خۆیشی نەیدەزانی بۆچی پێویستە بەوجۆرە یارمەتی ێەکێک لە گەنجەکان بدات کە بە هەموویەوە دووجار قسەیان لەگەڵ ێەک نەکردووە بەڵام ئەمە بۆ خاتری چان و ڕێککەوتنی نێوانیان بوو... جگە لەوەی هیچ یەکێک لەوان ڕقیان لە گەنجەکان نەبوو چونکە دەیانزانی ئەو داماوانەش تێوەگلاون لەگەڵ ئەوان...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang