ئەو شەوە لە خۆشیا نەمدەزانی چیی بکەم، سێدا هات و کۆمەڵێک جلی بۆ هێنام ، بەیانی بوو بەرەو کۆمپانی دەڕۆشتم پێشتر ڕۆشتمە سەر گۆڕی باوکم ئەنجا هاتم..
ڕۆشتمە ژوورەوەو سڵاوم کرد و ڕۆشتمە ژوورەکەم و کارەکانم کرد و دواتر ڕۆشتم تا لەگەڵ کارمەندانی ئەوێ خواردن بخۆین کاتێک ئەڤەند پەیوەندی کرد مەجبوور ڕۆشتمە ژورەکەی وتی ئەمڕۆ دیار نەبوویت خاتوو ماڤی... پێکەنیم وتم بۆ کە کارم نەبوو چ کارم بە ژووری تۆیە؟ وتی شوورەییە دوێنێ شەو قسەمان کرد... وتم قسەو شت نییە لەبیری کە.. هەستا و هاتە لام وتی تۆ هیچ هەست بە خۆشەویستی من نەکردووە؟ وتم وازبێنە کۆمپانیایە هیچ وازی نەهێنا تا ڕۆشتمە دەر و وەڵامم نەیاوە، لەوەیە موڕاد گوێی لەدەمەقاڵێکەمان بوبێت کاتی پشوو تەواو بوو هەموان هاتنەوە، موڕاد بە هاوارەوە هات و وتی کوا پەڕاوی کارەکانی باڵەخانەکە؟ دوای دوو پۆلیسی نارد و وەی هەموو لایەک بگەڕێن کەمێک وەستاو دواتر وتی لە ئێڤا خانمەوە دەست پێ بکەن ئەو لە خوارەوە بوو نەڕۆشت بۆ خوانی نیوەڕۆ... ڕێک هەموو چاوەکان کەوتە سەر من.. پۆلیسەکان هاتن و ژورەکەم گەڕان کاتێک لە ناو دۆڵابەکە بوو وتم من نییم موڕاد ویستی قسە بکا ئەڤەند هات وتی چی ڕوودەدات؟؟؟ موڕا وتی ئەو کچه دزی کردووەو دەبێت لێپێچینەوە.... ئەڤەند یەکسەر وتی من پێم وتوەو تاوانباری مەکە نیوەڕۆ لە کاتی خوانی نیوەڕۆ لە ژوورەکەی تۆ بوو داوام لێ کرد ئێستەش هەمووان بۆ سەر کاری خۆتان ئەو قسە بووە هۆی موڕاد دەم داخات و کارمەندەکانیش سەریان سووڕما کە ئەڤەند توڕە نەبوو یان چۆن هاتە دەرەوە لە ژوورەکە؟؟؟ ئەڤەند ڕوشت ڕۆشتمە لای موڕاد وتم ئەزانم کاری تۆیە بەسەرتەوە ناچێ، ڕۆشتمە ژوورەکەی ئەڤەند وتم تۆ... وتی چۆن پارێزگاری نەکەم؟؟ باشە بۆچی بردت؟ وتم تۆ باوەڕ دەکەی من بردوومە؟؟ پێکەنی و ڕۆشتمه دەر خۆم سەرقاڵ کرد بە کارەوە موڕاد بۆیە ئاوای کرد تا من بە دز تۆمەتبار بکرێم و دەربکرێم چونکە دووبارە ئاشقم بووبۆوە، چەند ڕۆژێک تێپەڕی کە هەمووان دەڕۆشتنە پشوویەکی یەک ڕۆژی هەر لە شارێکی تر بەڵام هەر لەو وڵاتەی خۆمان، منیش بە زۆر دایکمم ڕازی کرد، خۆمان ئامادە کرد کاتێک ئەڤەندیش هات و جانتایان بۆ خستە ناو ئۆتۆمبیلەکەی و کارمەندەکان هەموو سەیریان دەکردن کە گوایە ئەوە یەکەم جارە لەگەڵیان بێت زۆرێکیشیان لە نێوان خۆیان پچە پچیان دەکرود گوایە لەبەر من هاتوە، ئێمە سەرکەوتینە پاسەکەو دوای ماوەیەکی زۆر گەشتین شونکی زۆر خۆش بوو دوای ئیسراحەت دەستمان کرد بە یاری بالە، دوای کە بێزار بووین دانیشتین بە زۆر ئەڤەندە لووت بەرزیشیان هێنا کە تێکەڵی هیچ نەبوو جگە لە لەچاوکردنی عەینەکێک و سەیر کردن، دەستکرا بە یاری پرسار و شت و پرسیاریان زۆر کرد لە یەکتر کە دواتر لە من کرا، کەس بە جێی هێشتوی؟ ، سەیری موڕادم کرد و سەرم داخست و دواتر سەرم بەرز کرودوە وتم ئەوەی ڕۆی گەمژە بوو... موڕاد خێرا بە جواب هات وتی ڕەنگە هۆکاری هەبێت، وتم جگە لە هۆکاری خۆ پەرستی هیچی کەی نەبوو، وتی جوان قسەکە تۆ چوزانی لەبەر چی ڕۆشتوە، ویستم قسە بکەم و ئەڤەند قۆڵی گرتم و ڕۆشتین.. ئەو نەیبردمایە بە زۆ ئەکید بووم هەموو شت ئاشکرا ئەبوو قسەیەک لە من و قسەسەک لەو هەمووان سەیریان ئەکردین، من و ئەڤەند ڕۆشتینە کەنار دەریاکە خۆم نەگرت دەستم کرد بە گریان وتم زۆرم ڕق لێیە، زۆر خۆی بە شت ئەزانێ، ئەڤەند وتی دووەم جارە بتبینم بگری، وتم زۆرم ڕق لێیە لە سەرەتاوەش کە منی دیت بێ هۆ دەستی کرد بە ڕق، وتی خاڵی هاوبەشمان هەیە، وتم تۆ بۆ؟ سەری بە نازانم جوڵاند.... گەڕاینەوە ئێوارە خونی ئێوارەمان خوارد و ە دتاشۆوە سەیری فیلمێکمان کرد ئاگام لێبوو زەینەب ڕۆشتە لای موڕاد و لە باوەشی گرت و چەرچەفەکەی بە هەردووکیان دادا، پێم ناخۆشبوو... شەو درەنگێ هەر یەکەو بۆ ژووری خۆی ڕۆشت... خەوتین ڕۆژێکی زۆر خۆش بوو، ڕۆژی دواتر گەڕاینەوەو دواتر بۆ کۆمپانیا.... موڕاد بە تەلەفۆنی کۆمپانی پەیوەندی کرد وتی ئەمەوێت لەو شوێنە یەک ببینین گرنگە....
YOU ARE READING
تۆڵە💙
Truyện Ngắnئاسایە ڕۆژگار ڕەنگ و شێوەو روخسارت بگۆڕێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نەتوانێت ناخ و ئەسڵ و ئەخڵاقت بگۆڕێت...🍁 تەنها کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە🪽