𝙋𝙖𝙧𝙩 7

101 27 0
                                    

________________"مینگیوو چی بەسەر یوداهی هاتووە ؟"یوداهی بە ترسەوە بە مینگیوو وت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

________________
"مینگیوو چی بەسەر یوداهی هاتووە ؟"
یوداهی بە ترسەوە بە مینگیوو وت

کاتێک مینگیوو گوێ لەدەنگی یوداهی بوو لەناکاو سەری بەرز کردەوەو زۆر ترسا

'لێوی مینگیوو بەخوێن داپۆشراوە من لەهیچ شتێک تێناگەم ئایا ئەو وای لە های یون کردووە؟ بارودۆخی های یون بەهۆی ئەوەوە بووە؟' یوداهی وتی

"ئا-ئا یوداهی تۆ چی دەکەیت لێرە؟"
مینگیوو وتی کاتێک ڕوخساری خۆی پاک دەکردەوە

یوداهی چاوەکانی پڕ ئاو ببوون و نەیتوانی بەرگە بگرێت بەراستی ئێستا یوداهی دەترسێت

"ت-تۆ وا دڕندەی"
یوداهی بە گریانەوە وتی

"نەخێر.. بەهەڵە لێم تێمەگە لەمن مەترسە تکایە من ڕقم لەوەیە تۆ بەم شێوەیە بیت من ئەتوانم هەموو شت ڕون بکەمەوە"
مینگیوو وتی کاتێک لەیوداهی نزیک بۆیەوە

"نەخێر لەمن نزیک نەبیتەوە دووربکەوە"
یوداهی وتی کاتێک دەلەرزی لە ترسا

"تکایە یوداهی تەنیا یەک جار گوێم لێ بگرە"
مینگیوو پاڕایەوە

"تەنیا تۆ چی دەکەیت لێرە؟ چیت دەوێت؟ ئەم کچە داماوە چی کردووە وات لێ کرد؟"
یوداهی وتی

"ئەوە هەڵەی منە ؟ کە بەم شێوەیە لەدایک بوم؟ ئەوە هەڵەی منە لەخێزانێکی خوێنمژ لەدایک بووم؟"
مینگیوو هاواری کرد

"چی تۆ مەبەستت خوێنمژە؟ " یوداهی بەشۆکەوە وتی

"بەڵێ ئەوە راستیە من خوێنمژم لەو کاتەی های یونم بینیوە چاوم خستۆتە سەر خوێنی ئەو خوێنێکی تایبەتی هەیە بۆیە داوام لێ کرد بێتە پارکەکەی نزیک ڕووبارەکە بۆ ئەوەی تامی خوێنی ئەو بکەم کاتێک تۆ پێت وتم بچم داوای لێبوردنی لێ بکەم بێگومان ئەو هات و دواتریش تۆ ئەزانیت چی ڕویداوە"
مینگیوو بە جدیەوە وتی

"ئەوە مانای ئەوەیە تۆ دەتەوێت من بکوژی؟ ئەوە هۆکارەکەیە تا ببمە خۆشەویستی تۆ؟"
یوداهی وتی

"نەخێر یوداهی من تۆم بەدڵە من بۆ ماوەیەکی زۆر تۆم بەدڵە من نەمتوانی پێت بڵێم کە خوێنمژم چونکە دەترسام ڕۆژێک تۆ لەدەست بدەم بۆ هەتا هەتایە زۆر داوای لێبوردن ئەکەم"
مینگیوو وتی کاتێک فرمێسک لە ڕوخساریەوە کەوتە خوارەوە

"من متمانە بەتۆ ناکەم چیتر"
یوداهی وتی کاتێک سەیری زەوی کرد

"بەراستی یوداهی هەڵەیە خوێنمژێک ئاشق بێت؟"
مینگیوو وتی لەکاتێکدا دەگریا

"نەخێر هەڵەیە کەوا خوێنمژێک ئاشقی مرۆڤێک بێت چیتر من نابینیەوە"
یوداهی وتی لەکاتێکدا ڕۆیشت....

𝙔𝙤𝙪 𝘼𝙧𝙚 𝙈𝙞𝙣𝙚| 𝙈𝙞𝙣𝙜𝙮𝙪✔︎Where stories live. Discover now