Day 1

1.5K 167 2
                                    

❤️🖤༒☠︎︎༒🖤❤️

_______________/___\✫————✫/___\————\___/✫————✫\____/_______________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

_______________
/___\
✫————✫
/___\
————
\___/
✫————✫
\____/
_______________________

★⁂★

\\\\\\\___________///////

پەنجەکانم توندکردبوو لە قژم دەسوڕامەوە بەنێو ئەو ژورە نەفرەتییەدا
ئێستاش ناتوانم بڕوابکەم کە جۆنگکوک ئەو کارەی بەرامبەرم کردووە
چۆن توانی چۆن...!

دوبارە فرمێسکەکانم نوێ بونەوە سەیری سەر بێدەکەم کرد
کە جلەکانمی لەسەرە وە ئێستا من جلێکی دیکەم لەبەردایە
ئەو کاتەی کە خەوتبوم جلەکەمی گۆڕیوە ئەو جەستەمی بینیوە
بەبێ ڕەزامەندی من

بە گریانەوە دوبارە سەیرئ تەواوی ژورەکەم کرد بۆ دۆزینەوە
ڕێگە چارەیەک تاکو ڕابکەم بەڵام جگە لە بە هیوایی هیچی دیکەم
دەستناکەوێت...ژورەکە هیچ پەنجەرەیەکی تیادانییە تەنانەت
کاژمێریش نازانم شەوە یاخود ڕۆژ


لەسەر قەراخی بێدەکە دانیشتم و دوبارە بیرم لە پورم کردەوە
دڵنیام ئێستا نیگەرانم بووە و بەدوامدا دەگەڕێت
خۆزگە قاچەکانم دەشکا و نەدەهاتم ئەوە ڕونە کە من بەدەستی خۆم
خۆمم خستە نێو ئەم ئازارەوە



بۆچی ئەوەندە ساویلکەبووم بۆچی متمانەم بە کەسێک کرد
کە بەباشی نەمدەناسی بۆچی نەمتوانی تێبگەم
بۆچی من ئەوەندە گەمژەم...وەستام لە قسەکرد لەگەڵ خۆمدا
سەیری قاچەکانم کرد



خۆزگە دەشکایت و ورد ورد دەبویت
تاکو نەمتوانیبایە لە ماڵەوە بێمە دەرەوە لەبەر بینینی جۆنگکوک
بەڕاستی ئێستا دەمەوێت بەخراپی لە جۆنگکوک بدەم
چونکە ئەو وایکرد کە ئازابچێژم بەوەی بووم بەو کەسەی کە
متمانەی پێکرد و گرنگیم پێیدا وەک هاوڕێیەک


بۆم دەرکەوت کە ئەو شایەنی ئەوەش نەبوو کە بۆم کرد
لەڕاستیدا هەمووشتیک هەڵەی منە
نەفرەت دڵم ئازاری هەیە وە چاوەکانم ناوەستن لە فرمێسک ڕژان
وەک ئەوەی هەڕەشەی دەرهاتنیان لێ کرابێت




:-: 10 days :-:Where stories live. Discover now