𝑪𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝟏

262 32 67
                                    

هــەلاو خــوێــنـــەرە قــوتــیــلــەکــانــم🫶🏼💋
دەزانــانـــم ئـــیــــهـــمـــالـــم کــردبـــوون بـــمــبــورنــــــ
مـــواهــ هـــیــوادارم ئـــەم چـــیـــرۆکـــەتـــان بـــەدڵــ بــێ✨️♥️

تــــکـــایـــە کـــۆمـــێـــنــتـــ لــە ڕیـــزەکـــان جـــێــبــێــڵــە و ڤــۆتــ بـــکــە 💞💕

/°~°~°~°~°~°~°~°~°~°~°~°/

𝑃𝑂𝑉 / 𝐿𝐼𝐿𝐼

سەرم ئازارێکی توندی هەبوو, لەسەر سیسەمەکەم دانشتم سەیری کاتژمێرم کرد.

10:36 AM

چاوەکانم فرمێسکیان لێ کۆئەبۆوە بەهۆیی ماندوێتی تازە لەخەو هەڵساوم ئەمڕۆ زانکۆم نییە، هەڵسام ڕۆشتمە گەرماوەکە، ئاوی گەرمی نێو بانیۆمەکەم کردەوە و چاوەڕێم کرد تاوەکو پڕبێ، ڕۆشتمەوە ژوریی نوستنەکەم و سەر جێگاکەم ڕێکخستەوە و بوکەڵەکانم لەسەر سیسەمەکە ڕێک خست، جلێکم لە کانتۆرەکە دەرکرد و لەسەر سیسەمەکەم دانا، جلەکانی بەرم داکەند و خستمە سەلەی جلە پیسەکانەوە و ڕۆشتمە گەرماوەکە و بە هێواشی خۆم کردە نێو بانیۆکەوە و هەناسەیەکی توندم هەڵمژیی و دامەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونمە

22/9/2001

دەبم بە بیست و دوو ساڵ..
زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد، من لە سیئۆل دەژیم
باوکم و دوو براکەم کە چل خولەک لە شوقەکەمەوە دوورن، لێرە لە دەرون ناسی دەخوێنم وە تاکە شت ماوە بیکەم ئەوەیە کە بەدوایی کارێکدا بگەڕێم گونجاو بێ بۆ دابین کردنی ژیانم ناوتانم بۆ هەتا هەتایە داوای پارە لە براکانم بکەم.

ــــــــــــــ

لەسەر کورسی نانخواردنەکە دانشتبووم جلی ماڵەوەم لەبەرا بوو لەگەڵ خاولیەک بەسەرمەوە بۆ ئەوەی قژم وشک ببێتەوە بۆ ئەم شەو، من و هاوڕێ نزیکەکەم ئەچینە باڕێکەوە بە بۆنەی ڕۆژی بوونم وە بەیانی ئەچم سەردانی ماڵەوە ئەکەم.
سەیری مۆبایلەکەم ئەکرد و نوودڵسەکەم ئەخستە دەممەوە
ئەمەوێ تێربم پێش ئەوەی هەموو شەوەکە بە دانس کردن ببەمە سەر و خۆشی ببینم بە سکی بەتاڵەوە.

ــــــــــــ

7:21 PM

ماکیاژەکەم ئەکرد، پشتچاوێکی ڕەساسی و قاوەیی, ماسکارە و ئایڵاینەرێی سادە لەگەڵ جلمدا بگونجێ سوراوێکی قاوەیی خوێنیم لێیا و زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد.
قژم لەسەرەوەی نێو قەدمە بە ئووتو لولم کردوە و جلەکانم پۆشیوە.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 18, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

{𝑷𝒖𝒓𝒆 𝑳𝒐𝒗𝒆} 𝑲.𝑻𝑯Where stories live. Discover now