Day 3

1.3K 148 5
                                    

🖤❤️༒☠︎︎༒❤️🖤

jungkook][----][----][----][_____________________

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

jungkook
][
----
][
----
][
----
][
_____________________

لە سوچێکی ژورەکە دانیشتووم تاکە شت لە ژورەکەدا دەنگی
هەبێت دەنگی هەنسکەکانمە..دەستە بێ هێزەکانم بەرزکردەوە
بۆ ڕوخسارم تاکو بۆ جاری سێیەم فرمێسکەکانم بسڕم
دوای سڕینی ڕوخسارم دوبارە قاچە بریندارەکانم لە باوەش گرت
و سەرم لەسەری دانا و بە توندی گازم لە لێوم گرت تاکو بوەستم
لە هەسنک دان



کاتێک خەبەرم بویەوە بینیم ئەو شێتە لەسەر بێدەکە دانیشتبوو
وە پشتی لە من بوو خەریکی مۆبەکەی بوو ئەو هەستایەوە
دەمزانی کە ئاوڕدەداتەوە و سەیرم دەکات هەربۆیە چاوەکانم
داخست و وام نیشاندا کە خەوتوم پاشان هەستم کرد سێبەرەکەی
چیتر لەسەر جەستەم نییە بەخێرایی چاوەکانم کردەوە و دانیشتم
لەسەر بێدەکە و بینیم درگاکە دانەخراوە کەمێک کراوەتەوە




بەو پەڕی هیواوە هەستامەوە و سەرەتا چومە لای ئەو دۆڵابە
ڕەشەی کە لە ژورەکەدا بوو جلێکم دەرهێنا و پۆشیم چونکە
من تەنها جلی ژێرەوەم لەبەربوو...کاتێک نزیکی درگاکە بومەوە
بینیم ئەو دیارنییە هەربۆیە بە خێرایی درگاکەم بە تەواوی کردەوە
دەستم کرد بە ڕاکردن بەنێو ڕێڕەوەکەدا تاکو گەشتم بە پلیکانەکان
بەخێرایی سەیری دەوروبەرم کرد لە ترسی ئەوەی ئەو بزانێت
کە هاتومەتە دەرەوە و دەمەوێت ڕابکەم




دوای ئەوەی دڵنیابوومەوە کە دیارنییە بەخێرایی بەسەر
پلیکانەکانیشدا چومە خوارەوە و لە بەری خۆمەوە ناوی نامجونم
دەوتەوە گەشتم بە درگاکە و دەستم برد بۆ دەسکەکە و ویستم بیکەمەوە
بەڵام نەکرایەوە هەر لەو کاتەدا هەستم کرد وردە وردە هیواکانم
لەناودەچن بەڵام ئامادەنەبووم قبوڵی بکەم بۆیە سەیری هەموولایەکم
کرد بۆ دۆزینەوەی کلیلی درگاکە تاکو توانیم بیدۆزمەوە کە لەنێو
گۆزەیەک بوو لە نزیک درگاکە دانرابوو وە لەناو گۆزەکە
گوڵی سپی هەبوون





کلیلەکەم هەڵگرت و دوبارە دەسکی درگاکەم گرت تاکو
هەر لەگەڵ کردنەوەی بەخێرایی ڕابکەم دەستم سوڕاند و درگاکەم
کردەوە لەو کاتەدا خەندەیەکم کرد و ویستم ئەوە بکەم کە دەمویست
درگاکە بکەمەوە و ڕابکەم بەڵام لە دواوە شتێکی ڕەقم بەرکەوت
وایکرد بە هاوارەوە لە درگاکە دوربکەومەوە و سەیری دواوەم بکەم
بە لەرزەوە ڕووی خۆمم سوڕاند و ڕوخسارە توڕەکەی جۆنگکوکم
بینی کە بە ئاشکرا دەیوت دەتکوژم




:-: 10 days :-:Donde viven las historias. Descúbrelo ahora