" هەموو سەرەتـاڪان لە چاوەڪانیـەوە بوو! "
•••••
پیاوێکی باڵا بەرز بە تەلەفۆن قسەی دەکرد و
چەند جارێک بەدوو پەنجـەی نێو چاوانی دەگرت
مێشکی زۆر ئاڵۆز بوو ، زۆریش توڕەبوو.نەخێر ئیتر باوکە!!......باوکە من ناتوانم لەگەڵی بم بۆچی تێناگەی؟.....
خیانەتم لێدەکات خیانەت تێبگە!!!...چی پیاوێک هاوسەرەکەی لای خۆی دەهێڵێتەوە دوای ئەوەی دەزانێت خیانەتی کردووە؟....بەنەفرەت بێت!!.پەیوەندیەکەی داخست و لەسەر قەنەفەکەی دانیشت
هاوسەرەکەشی لەدەرگای هۆڵـەکەوە هاتە ژوورەوە و بەرەو
ژووری میوان بەڕێکەوت.:ئازیزەکەم گەڕامەوە...
ئا.ئا ئەوە بۆچی وا توڕە دیاری شتێک بووە؟
"دەستی خستە سەر شانی":مۆڵی دەستت لابدە
:دەیڤد شتێک بووە؟
:پێم وتی دەستە پیس و نەفرەتیەکانت لابدە!!
مۆڵی دەستی لابرد و دەیڤد هەستا ،
هەموو ئەو وێنانەی کە بۆیان ناردووە
فەڕێ دایە سەر دەموو چاوی و ڕۆشت.سویچی ئۆتۆمبیلەکەی هەڵگرت
و بەڕێکەوتە دەرەوەی ماڵەکە.مۆڵی دوای بینینی وێنەکان
مۆبایلەکەی هەڵگرت و پەیوەندی بە دۆستەکەیەوە کرد،:بەڵێ ئەی بۆن خۆشەکەم.
:مارتن کاتی ئەم قسانە نیە من لەناوچوم!
دەیڤد بەهەموو شتێکی زانیوە
زۆر هەڵسووکەوتی ڕەق بووەتەوە لەگەڵم
چیبکەم!.:جا دەیڤد دەبوو زوو بیزانیبا
هههھ بەهەرحاڵ مەترسە ئەوان ناوبانگی خێزانەکەیان زۆر خۆشدەوێت
بڕواناکەم جیا ببێتەوە.:مارتن ئەوە تۆ بەڕاستته ئەو شتانە دەڵێیت؟
وامزانی دەڵێیت خەمت نەبێت کە جیابونەوە من تۆ دەکەمە هاوسەری خۆم!.:ببورە بۆئەوقسانە نەدەبوو وابڵێم
بەهەرحاڵ کەواتە باوابێت تۆ دەکەمە هاوسەری خۆم
ئاسودەبویت؟.:بەڵێ،
دەی ماچت دەکەم خوات لەگەڵپەیوەندیەکەی داخستەوەو زەردەخەنەیەکی شەیتان ئاسای کرد
•••••
با ئەوەنـدە بەسبێت بۆ ئەم بەشەیان
بەهیوام بەدڵتان بوبێت،
وە هەر ڕەخنەو پێشنیارێکتان هەیە بۆم
بینوسن لە کۆمێنت،گەر ئەزیەت نەبێت دەتوانن کتێبەکەم بخەنە لیستەکانتانەوە
تازۆرترین کەس بیبینێت،خواتان لەگەڵ تابەشێکی تر.
YOU ARE READING
چـاوەڪانی~
Romanceهاوسەرەکەم خیانەتی لێدەڪردم هەموو ڕۆژ بەڵگەیـان بۆدەناردم، من نەم دەتوانی جیاببمەوە چونکە ئەوە بۆ ناوبانگی خێزانەڪەم خراپ بوو، مێشـڪم خەریک بوو دەوەسـتا هەموو شـەوەڪانی ژیانم لە مەیخانە بەسەردەبرد، بەڵام ڪچـێڪی لاو هاتـە ژیـانم و ئاڵۆزیـەڪانمی چارە...