"مـن مافیـا نیـم، دزیش نیم، و شتـانی بێ نرخی وەک چەتـە نیم، ئەتوانم بە سادەیی بڵێم مـن سـەرۆکی نوێی بانـدی ئەنیمۆسم باندێـک کە بەڕێوە دەبرێـت لە لایەن خێزانی ئیڤانۆڤ ، دوای مردنی باوکـم شەش ساڵ لەمەو پێش بوومە یەڪەم سەرۆکی ئافرەت لە مێژووی باندی ئەنیمۆس، ئەنیمۆس یەڪێکە لە گەورەتریـن بانـدەكانی ڕووسیـا لە سەرەتـای سەدەی بیستەم ڪە لەسەر بنەمای بازرگانی و بازاڕی ڕەش دانراوە، باوکـم پێش مردنی چـەند لقێڪی تری باندەڪەی لە وڵات و شارەڪانی تر کردەوە، بەڵـام لقی گانگـنام لەلایـەن دەسـتەی ڕاوچیـەڪان زیانی پێ گەیشت بۆیـە ناچار بووم بگەڕێمـەوە گانـگنام و بانـدەڪە بەڕێوە ببەم، شتـێک دەربـارەی من؟ مـن بە خاتوونی ڕەش ناسراوم، زۆر لێم جوانـە !"
دوای تـەواوکردنـی قسـەڪانی کامێـراڪەی بەردەمـی کوژێـنرایەوە
پاشـان پیاوە باڵـا بەرزەڪە بە دەنگـە گڕەڪەیەوە دوا
"بۆچـی لە پڕ بڕیاری بەرهەمـهێـنانی دۆکۆمێنتتاریەکت دا؟"
خانـمەڪەی بەردەمی ڪە بە پەنجـە لاوازەڪانی خەریکی چاک کردنی قژی بوو وەڵامی دایەوە
"ئەبینـم ئەم ماوەیە ڕێز پیشـان نادەیـت، ئایا زۆر نەرم بووم؟"
"خاتوو کیـم ئەم بەیـانیـە گەیشـتە فڕۆکەخانـە"
"کیـم سیۆجۆنگ؟"
"بەڵێ، لەو بڕوایەدام بێـت بۆ سەردانی کردنـت"
"تۆ ناوی ئەبەیـت بە سەردانی ڪردن من ناوی ئەبەم بە هەراسان ڪردن"لە یەڪێک لە گەورەتریـن هۆڵـەڪانی گانگنام کۆبوونەوەیـەڪی تاوانـڪارانە هەبوو ، هۆڵەڪە بە چەندیـن پاسەوان لە تەواوی لاکانەوە دەپارێزرا و دەسـەڵاتداران و سەرۆکانی گروپە تاوانڪاریەکان خەریڪی ئاهـەنگ گێڕان بوون، ئەم شەو بە شەوی ڕێڪەوتن ناسراوە ، و یارییەڪە لە دوای نیوە شەو دەستپێدەڪات
خاتوون ئەمشـەو نازناوی خاتوونی ڕەشی وەرگرتبۆوە، لە نێـو درێسـە ڕەشە درێژەڪەیدا و تاڵـە قژەڪانی ڪه بەسەر شانەڪانیدا پەخشـانی کردبوو تـەواوی سەرنجی میوانـانی هۆڵـەڪەی بۆ خۆی ڕاڪێشـا بوو ، تەنـانەت ئافرەتەڪانیش بە چاوێڪی ئیرەیی لێیـان ئەڕوانی، چاوە قاوەییـەڪانی ڪه وەک ڕاوچی بوون بە هۆڵـەڪەدا ئەسوڕاند ، لە پشتی جوانی و خانمیەڪەیەوە بیرکردنەوەی ئاڵۆز هەبوون، پێویستە ئەمشەو چی ڕاوبڪات و ڪێ مەست بڪات
"ڤاسیلیسـا"
خێـرای ئاوڕی دایـەوە تا ڕووخساری ئەو کەسە ببینێت ڪە بەناوی خۆیەوە بانگی دەڪات ، بەخێـرایی بێزاری دەستی بەسەر ڕووخسـاریدا گرت
"ئەبیـنم تۆ ئەمشەو دووبارە سەرنجێڪی زۆرت ڕاڪێشاوە ڤاسیلیسا"
"بەخێربەیـتەوە، خاتوو کیم سیۆجۆنگ"
"تۆ تەنانەت نەهاتـی بۆ فڕۆڪەخانـە تا بەخێرهاتنی پورزاڪەت بڪەیت"
"هەڵسـان لە ڪاتژمێر پێنجی بەرەبەیان خشتـەی خەوتنم تێڪدەدات، نامەوێت پێستـم ماندوو دەربڪەوێت"
ڤاسیلیسا وتی پاشان ئـەوەی بەردەمی بە هەنگـاوی هێواش لە ڤاسیلیسا نزیک بۆوە و سەیرکردنێـڪی جدی پێـدا دواتر بە نزمی و هێواشی دوا
"پێم وانییـە هێنـدە زیرەک بیـت و بتوانیـت بۆ ماوەیـەڪی زۆر چێژ لە دەسەڵات و بەڕێوبردنـەڪەت ببیـنیت"
وەڪ هەمیشـە دوای تەواوڪردنی هەڕەشەڪەی دوور ڪەوتەوە و بە پێڪەنینی ڕووکەشـەوە بەرەو خەڵـڪی ڕۆیشـت
"ڕۆژێک بەهرەڪانـی جنێـودانمی پیشـان دەدەم"
ڤاسیلیسـا لە ژێر لێـوەوە وشـەڪانی دەرپەڕانـد بە هـۆی ئەو توڕەییەی ڪە کیم هەمیشـە پێیـدەدات
پاشـان زەردەخـەنەیـەڪی کرد و دەستی ڪردەوە بە هەنگـاو نان بۆ لـای ئامانجەڪانی
چـووە سەر مێزێڪی گەورە و یەڪێک لەو پەرداخە شەرابانـەی هەڵگرت ڪە بە ڕیزبەنـدی دانرا بوون و سەرجەم پەرداخەڪانی تر ڪەوتنە سەر زەویەڪە و شڪان ، ئەمە وای ڪرد خەڵڪی سەرنجیـان بۆ لای خاتوونی سەر مێزەڪە بچێـت
"ببورن، ڕاستیـەڪەی ڕێگای ئاسـایم نییە بۆ سەرنج ڕاڪێشانی خەڵڪ، مـن هەمیشـە ڕێگا جیاوازەڪان هەڵدەبژێرم"
بە زەردەخـەنەوە وتی و وای ڪردی خەڵڪی زەردەخەنە بڪەن و چەپـڵەی بۆ لێبدەن
"ئەمـە ئەوەیە ڪە ڤاسیلیسـا لە سەرۆڪانی تر جیا دەڪاتەوە، ئەنیمۆس بە هۆی ئەم جیـاوازیە تـا ئێستـا پێڪهاتە و بوونی هەیە، و ئەتوانیـن بڵێیـن بەهۆی ئەمەوە تا ئێستـا گەورەترین بانـدی سەدەی بیستەمە"
پاشـان دەسـتی ڪرد بە هەنگـاو نان لەم سەری مێزەڪە بۆ ئەو سەری
"هەمیشـە حەزم بە ڕێڪەوتن و هاوبەشـی بووە، چێژ ئەبینـم لەوەی بە ڕێگا جیاوازەڪانم پڕۆژە و ئامانجـەڪانمان سەرڪەوتـوو بڪەین، هیوادارم ئەمشـەو ڕێڪەوتنـمان ببێـتە هۆی پێڪانی ئامانجـی گەورە"
دووبارە دەنگی چەپڵـەڪان هۆڵـەڪەی گرتەوە، پاشـان پەرداخـە شەرابـەڪەی بەرز ڪردەوە و بە تۆنێـڪی بەرز دوا
"بە خـۆشی ئەو ڪەسەی ئەمشـەو لەگەڵی ڕێڪدەڪەوم"
قومێڪ لە شەرابـەڪەی خواردەوە پاشـان بانگی پیاوە باڵا بەرزەڪەی ڪرد
" دانێڵ"
دانێڵ ڪەمەری ڤاسیلیسای گرت و لەسەر مێزەڪە هێنایـە خوارەوە
"مەیڪ ئاپەڪەم تێکـنەچووە؟"
وتـی ڪاتێڪ خەریڪی ڕۆیشتن بوو بەرەو ناوەڕاستی هۆڵەڪە پاشان دانێڵ وەڵامی دایەوە
"پێم وانییـە"
ڤاسیلیسـا هەنگـاوەڪانی وەستـاند و ئاوڕی بۆ دایەوە
"پێت وانییـە؟ پێم وتیـت بە بـاشی سەرنج بـدە، بیـرتە دوو ساڵ لەمەو پێش مەیڪئاپەڪەم بە هۆی بارانـەوە تێکچـوو بوو و بەو شێوەیە چومـە کۆبونـەوەیەڪی گرنگـەوە چونڪە تۆ ئاگادارت نەڪردبومەوە"
"بەڵـام وتـم ڪە سەرنجـم نەداوە"
"هەر بۆیـە پێویستـە ئێستـا سەرنج بدەیـت، ئەمجـارە لە ملت دەدەم"
ڪاتێڪ خەریڪی ڪردنی ئەو هەڕەشـانە بوو ڪە دانێڵ بەلایـەوە گرنگ نەبوو پیـاوێڪ گفتووگۆڪەی بڕی
"خاتـوو ڤاسیلیسا؟"
YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
Romance"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd