پەڕەی چوارەم

427 80 9
                                    

لـە ڪافێیـەڪ کە دیمەنی ئێوارانی گانگنام و پەڵە هەورەڪان ڪە بەهێواشی بەری مانگیان چۆڵ ئەڪرد دیمەنی پەنجەرەڪانی بوو، لەنێو درێسە سپیە ڕێڪەڪەی ڪە درێژیەڪەی تا سەری ئەژنۆی بوو بە خانەدانانە دانیشت بوو و تاڵە درێژەڪانی قژی بەسەر شانەڪانیدا بڵاو ڪردبۆوە تا بە ئاسوودەیی خۆیان لەسەر شانی جێ بڪەنەوە،چاوە ڕەشە نەرمەڪانی بە سوچەڪانی ڪافێڪەدا ئەگێڕا و لێی ورد ئەبووەوە پاشان سەرنجی چاوەڪانی چووە سەر دانێڵ و ئەو ڪورە باڵا بەرزە قژ ڕەشەی لە درگاڪەوە چوونە ژوورەوە، بە نزیڪ بوونەوەیان ڤاسیلیسا بە بە زەردەخەنە گەرمەڪەیەوە ڪە لێوەڪانی پڕ تر دەرخستبوو و سەر ڪوڵمەڪانی بەرز ڪردبۆوە لەسەر ڪورسیەڪەی هەڵسایەوە و بە دەستی پێشنیاری تەوقەی ڪرد پاشان بە دەنگە خانمانەڪەی دوا
"خۆشحاڵم ڪە لێرەیت"
ئەوەی بەردەمی ڪاتێڪ دەستەڪانی ڪە بە تاتۆ پڕ ڪرابوونەوە لە نێو گیرفانی پانتۆڵە ڕەشەڪەی هێشتبۆوە بە چاوە تیژەڪانی تەواوی جەستەیی گەڕا پاشان لەسەر ڪورسیەڪەی پاڵی دانیشت، ڤاسیلیسا دەستی گەڕاندەوە دواوە و دووبارە لەسەر ڪورسیەڪەی دانیشتەوە و قاچی ڕاستی لەسەر قاچی چەپی جێگیر ڪرد پاشان دەستی ڪردەوە بە قسەڪردن
"هیچ شتێڪ هەیە بتەوێت بیخۆیتەوە؟"
"ئەگەر بمەوێ شتێڪ بخۆمەوە خۆم توانای ئەوەم هەیە، ڕاستەوخۆ بچۆ سەر بابەتەڪە"
ئەوەی بەرامبەری وەڵامی دایەوە ڪاتێڪ بە چاوە بەتاڵەڪانیەوە لە خانمەڪەی بەردەمی ئەڕوانی
"تۆ سەرۆڪی باندە بچووڪەڪەی دزی ڪردنیت ڕاستـە؟ ئەوەی بانڪەڪەی بەڕێز لی تاڵان ڪرد"
"تەنـها دوو ڪەس دزی وەڪ ئێمە ئەناسێت، پۆلیس، هەروەها تاوانبـار، پێم وانییـە پۆلیس بیت، ڪەواتـە تاوانبـاریت"
ڤاسیلیسـا زەردەخـەنەی ڪرد و قومێڪی لەو شەربەتەی بەردەمی خواردەوە ڪە دانێڵ بۆی دانـا
"با بە ڕوونی گفتووگۆڪەمان بڪەین، پرسیار بە پرسیار وەڵام نادرێتەوە، تۆ سەرۆڪی باندەڪەیت؟"
"من بەڕێوەیان دەبەم"
"ئەو باندەی بانڪەڪەی تاڵان ڪرد؟"
"بەڵێ"
"ناوی تەواوت جیۆن جۆنگکوکە؟"
"ڕاستە"
"چۆن؟ چۆن بانڪێکی واتان تاڵان ڪرد؟"
"بە جۆرێڪ"
ڤاسیلیسا زەردەخەنەڪەیی گەورەتر ڪرد و ڪارتێڪی لەبەردەمی دانا
"مـن ڤاسیلیسام، خاوەنی باندێڪی ڕووسی"
"ڤا چی؟ ئایا ناوی چەڪێکی لەناوبەرت هەیە؟"
"ئەوەی ڪە پێویستە سەرنجی بدەیت ناوەڪەم نییە، ئەوەیە ڪە من ڪێم"
"سەرنجی هیچیان نادەم و ئەم هەڵیت و پەڵیتانەم بەلاوە گرنگ نییە"
"ڪارم بۆ بڪە"
"بۆچی وابڪەم؟"
"بۆچی نەیڪەیت؟ تۆ تەنانەت نازانیت داهات و هێز و گەورەیی باندەڪەم چەندە"
"ڕێک وایە، و خۆشحاڵم"
"دڵنیـایت؟ ئەزانیت چەند سفر لەلای ژمارەی مووچەڪەتەوە ئەبێت؟"
ئەوەی بەردەمی پشتی ڕێڪ ڪردەوە و دەستەڪانی لەسەر مێزەڪە جێگیر ڪرد پاشان ڕووخساری لە ڤاسیلیسا نزیڪ ڪردەوە تا وشەڪانی بە باشتر بگەیەنێت
"پێم وتیـت گرنگی نادەم، ئایا پێویستە بە ڕووسی بیڵێم؟"
"بەڵا..."
"پێم وایە ئەگەر بە ڕووسیش بیڵێم تێناگەیت، تۆ گەمژەیت"
دانێڵ هەنگاوێڪ چوە پێشەوە بەڵام دەستی ڤاسلیسـا وەستاندی
"ئاگاداری ئەو وشانەبە ڪە لە دەمت دێتە دەر"
جۆنگکوک لەسەر کورسیەڪەی هەڵسـا و دووبارە ڕستەڪانی بە بێ باڪیەوە درڪاند
"خۆشحاڵ ئەبم ئەگەر دووبارە یەڪتری نەبینینەوە"
پاشان بۆ ساتێڪ لە دانێڵ ڕاما و کافێڪەی بەجێهێشت
"بۆچی ڕێگەت دا بەو زمانە بدوێت؟"
"تۆ ئەزانیت ئەو تاڪە چارەی منـە"
پاشان سەیری دانێڵی ڪرد و بەردەوامی دا بە قسەڪانی
"ئەو بە پێڪانی خۆی دێتـەوە بۆ لام، هەر وەڪ چۆن ئەمڕۆ بە پێیەڪانی خۆی ئێرەی بەجێ هێشت، بە پێیەڪانی خۆی ئەگەڕێتـەوە بۆ لام"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now