پـەڕەی پێنجەم

401 74 0
                                    





"نەگەیشت؟"
ژنـە بەتەمەنـە خانەدانەڪە بە ڪچەڪەی لایەوەی وت
"ڤاسیلیسـا هەمیشـە ڪۆتـا کەس دەگاتـە ڪۆبونەوە خێزانیـەڪان"
لە پڕ ڤاسیلیسـا هاتـە نێـو هۆڵـە گەورەڪەی نان خواردن ڪە تەواوی ڪەسە نزیڪەڪانی خێزانی دایڪی لەسەر مێزەڪە چاوەڕێیان دەڪرد
"ببورن بۆ دواڪەوتن، پێویسـت بوو چاوپێڪەوتن لەگەڵ ڪەسێڪ بڪەم"
بە زەردەخـەنەوە وتی پاشان لەسەر ئەو ڪورسیە دانیشـت ڪە دانێـڵ بۆی ڕاڪێشا
"وەڪ ئەوە نییـە یەڪەم جارت بێت، تۆ هەمیشـە ڪۆتـا ڪەس دێیـت"
کچە گەنجەڪەی دەستە چەپی وتی ڪە قژێڪی تا سەر شانی هەبوو و چاڪەتێڪی بێجی پۆشیبوو
پاشـان پیاوێڪ ڪە چەند مەودایەڪ لێوەی دوور بوو وەڵامی دایەوە
"ئەبینـم تۆ زۆر سەرنج ئەدەیت سونمی، ئەگەر هێـندە گرینگی بە دواڪەوتنی ئەو دەدەی تۆش ئەتوانیت دوا بڪەویت"
"پێم وانییـە قسەڪانم ئاڕاسـتەی ڪەسێڪ کردبێت بە ناوی جیمین، ئایا تۆ وتەبێژی ئەویت؟ یان پارێزەری؟ بۆچی وەڵام ئەدەیتەوە؟"
پاشان کچێڪی تری سپی پێسـتی چاو ڕەش دەستی ڪرد بە قاقا لێدان و وەڵامی دایەوە
"تۆ گەمژە دیاریت سونمی، هەموومان ئەزانین ڪە جیمین مردووی کچە جوانەڪانە"
"ئێستـا تایۆن گاڵتـەم پێ ئەڪات؟ بڕوا پێنەڪراوە"
جیمیـن وتی ڪاتێڪ پێڪەنینێڪی تێڪەڵ بە توڕەیی ڪرد
"بەسیڪەن، ئەم ئێوارەیە کۆنەبوینەتەوە تا دوژمنایتیتان بەرامبەر یەڪتری پیشان بدەن، ئێوە چیتر هەرزەڪاری دوا ناوەندی نین"
ژنە بەتەمەنـەڪە وتی ڪە لە سەروی مێزەڪەوە دانیشت بوو، پاشان سەیری ڤاسیلیسـای ڪرد و بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"وا باشـترە گرنگی بە ئەرڪەڪەت بدەیت، تۆ باش ئەزانیت ڪە ئەگەر لەمە شکست بهێنیت بە تەواوی لە باندەڪە دوور دەخرێیتەوە، ویستـم دانێڵ بەڪار بهێنم بۆ سیخوڕی ڪردن بە سەرتەوە، بەڵام پێموابێت لەوە دڵسۆز ترە ڪە بتوانم بە پارە هەڵیبخەڵەتێنم، بەڵام نەبوونی سیخوڕێڪ ئازادی تەواوت پێ نادات بۆیە ئاگاداری ڪارەڪانت بە"
ڤاسیلیسـا زەردەخـەنەیەڪی ڪرد و بۆ ساتێڪ لە دانێڵی ڕوانی پاشان دەستی ڪرد بە وەڵام دانەوە
"بێ خەمبە داپیرە، ئەو شوێنە ئەپارێزم ڪە باوڪم بۆمی بەجێهێشتووە"
دوای تەواو ڪردنی قسەكانی لەسەر ڪورسیەڪە هەڵسایەوە و وەڪ ڕێزێڪ سەری دانەواند پاشان هەنگاوی نا بۆ چونە دەرەوە بەڵـام گوێڪانی گوێبیستی ڕستەیەڪ بوون ڪە نەئەبوو بوترابا
"نەئەبوایە ڕێگە بدەین پورم هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێڪی ڕووسی شێت بکات"
ڤاسیلیسـا هەنگـاوەڪانی وەستـاند و ئاوڕی دایـەوە، ئەوانەی سەر مێزەڪە ئەو چاوانەیان بینی ڪە بینینی دەگمەنە، چاوانێڪ ڪە تیژ و جدی و توڕەن، دەگمەنە ڤاسیلیسـا ببینیت بە چاوانێڪی لەو شێوەیەوە لێت بڕوانێت، ئەو هەمیشـە هێمنی خۆی دەپارێزێت و بێ باکانە ڕفتار دەڪات
"جارێڪی تر ناوی باوڪم بهێننە سەر زمانە پیسەڪەتان، و دڵنیـاتان ئەڪەمەوە لەوەی هەرگیز نەتوانن قسە بڪەنەوە"
ڪۆتـا ڕستـەڪانی وت و هەنگـاوی بۆ دەرەوە نا بەڵام ئەو ڪەسەی لە پێشی دەرڪەوت کیم سیۆجۆنگ بوو، و ئەمە توڕە تری ڪرد و وای ڪرد هەنگـاوەڪانی خێرا بڪات

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now