part 39

555 82 168
                                    


های گایس چۆنن باشن سەرەتا داوای لێبوردنەکی زۆر گەورە قەردارم چونکە هیچ پۆستەکم نەکردبوو ئەو ماوەیە وە جوابی کۆمێنتەکانیشم نەدابوەوە بەست بەخوای برادەران لەبەر مەکتەب بوو بەجدی سەفی شەش زۆر گرانە ئەو ماوەیە هەر ئیمتەحان بوە یانی هەر بەردەوامیش دەبی بەست چبکەم یانی هەر کاتەک مەجال هەبی دەست دەکەم بە پاڕتی نوێ هەم لێرە هەم لە چیرۆکە تازەکەی تای
خۆشم دوێن دووبارە داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر بە گەورەیی خۆتان بم بورن

Pov n\t

زۆر دەترسم دڵە ڕاوکێمە هەست بەلەرزینی دەستەکانم دەکەم لە پشتێ پەردەیەکەوە وەستاوم چاوەڕێ دەکەم گوێم لە ناوی خۆم بێت ئەمڕۆ ڕۆژی پێشبڕکێکەیە زۆر دەترسم لەوەی شکست بێنم لەبەر ئەوەی نابێت بەتەنها دانس بکەم یاسای پێش بڕکێی دووەم ئاوایە

بێژەر : بەڵێ دانسەری داهاتوو کەسێکی زۆر تایبەتە و زۆر جوانە ئەو دووجار لەسەر یەکتر بە باشترین دانسەری ساڵ داندرا ئەویش ناوت

ئارام بە ناوت ئارام بە چومە سەر ستەیجەکە بەڵام چیم بینی چەپڵەی ئامادەبوان ئەم ناوەی پڕ کردبوو هەموو زۆر بە جۆشو خرۆش بوو پێکەوا نای منیان دەهێنا

بێژەر : واو لەوەدەچێت هەر ئێمە نەبین کە چاوەڕوانی دانسە نایابەکەی ناوت بین خەڵکیش وا بەجۆش و خرۆشن ئێمەش هیواداری نا ئومێدمان نەکات دووبارە شۆکمان بکات

قسەکانی بێژەرەکە زیاتر منی ڕوخاند

لێژنە : ناوت بەتەنها دانس دەکەی
ن/ت : لە ڕاستیدا
؟؟؟ : نەخێر

ئاوڕم دایەوە کوڕێکی ماسک دار بەرەو ڕووم هات لە تەنێشتم وەستا تاتۆکانی قۆڵی داپۆشرابوون بە هەموو شێوەیەک وای لە خۆی کردبوو کە کەس نەی ناسێتەوە بەڵام من هەرگیز ئەو ڕوخسارە لە بیر ناکەم کە منی هۆگری خۆی کرد بەڵێ کووکی بوو چاوەکانم قەتیس بوون دەمەوێت بگریم

لیژنە : دەی کەواتە دەست بە دانسەکەتان بکەن

گوێم لە دەنگی میوزیک بوو دەستم کرد بە دانس کردن بەڵام بێئەوەی ئاگام لە خۆم بێت تەنها سەیری چاوەکانی جۆنگ کووکم دەکرد وەک ئەوەی بڵێی جەستەم بۆخۆی دەجواڵا بێ ویستی خۆم نوقمی چاوەکانی بووبوم نەمدەتوانی چاوەکانم بۆ هیچ لایەک بسوڕێنم تا ئەوکاتەی دانسەکەش تەواو بوو ئاگاداری خۆم نەبووم تا ئەوکاتەی کووکی دەستەکانی لە سەر پشتم لادا

بێژەر : واو ئەوە چ دانسێک بوو خاتو ناوت بەڕاستی زۆر نایاب بوو
ن/ت : سوپاس
یەکێک لە لێژنەکان : وابزانم ئەم ساڵیش ناهێڵیت نازناوەکە بۆ کەس بێت ڕاست بڵێم ئەم کوڕە قۆزەشمان دانسێکی زۆر نایابی کرد دەتوانی خۆت بناسێنی

کووکی بە خێرایی سەری بە نەخێر جوڵاند زۆر کیوت دەردەکەوت منیش بزەیەکم کرد
لیژنەکە : وابزانم حەز بە خۆ ناساند ناکات

لە هەفتەیەکدا تەنها یەک ڕۆژ  18 +Where stories live. Discover now