پەڕەی شەشەم

391 74 21
                                    



"ڪەواتە ڪۆتا ڪەس کە گەیشتـە ڪۆبونەوە خێزانیـەڪە ڪیم سیۆجۆنگ بوو، بەڵـام تەواوی سەرنجەڪان لەسەر تۆ بوون"
دانێڵ وتی ڪاتێڪ لە لای ڤاسیلیسـا دانیشـتبوو لە پشتـەوەی ئۆتۆمبێلەڪە
"مێشڪم بە خراپی سەرقاڵ دەڪەن، تەنـها بینینیان مێشڪم سەرقاڵ دەڪات"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ لە جامی ئۆتۆمبێلەڪەوە لە ئاسمانە تاریڪە ساماڵەڪەی ئەڕوانی، پاشان ڕووی ڪردە دانێڵ و قسەی ڪرد
"لەبیری بڪە، ئەمەوێت ڕاپۆرتێڪ بە پۆلیس بدەم، یارمەتیم بدە لە ڪردنی"












خەریڪی بۆیـە ڪردنی پەنجـەڪانی بوو ڪاتێڪ گوێی لە دەنگی زەنگی مۆبایلەڪەی بوو
"چی هەیە دانێڵ؟"
"ئەو لێرەیە"
ڤاسیلیسـا زەردەخەنەی ڪرد و فەرمانی هاتنە ژوورەوەی کرد
درگاڪە ڪرایەوە و ڤاسیلیسـا دانێڵی بینی لەگەڵ ئەو ڪەسەی ڪە پەرۆشی بینینی بوو
"بەخێربەیت بەڕێز جیۆن، پێم وابێت تۆ زۆر زوو بیری منت ڪردووە"
جۆنگکووک بە توڕەیی هەنگـاوی نا بۆ بەردەمی ڤاسیلیسـا و بە دەنگێڪی جدی دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"ئەوە ڪاری تۆ بوو ڕاستـە؟ تۆ پۆلیسـت ئاگادار کردەوە لە باندەڪەمان؟"
"ئەبینـم تۆ زوو لە شتـەڪان تێ ئەگەیـت"
ڤاسیلیسـا بە زەردەخـەنەوە وتی و لەسەر قەنەفەڪە دانیشـت
"بێگومان پێویسـتە وا بڪەم، تۆ هیچ چارەیەڪت بۆ من نەهێشتـەوە، ڕاستی بڵێم لە سەرەتای بینینتەوە درڪم بە ڪەلەڕەقیت ڪرد، ئەوە لە نێو چاوڪانتدا دیارە"
"پێم وتیـت نامەوێت ڪارت بۆ بڪەم بەڵام تۆ تێناگەیت، و ئەگەر بڵێم گەمژەیت پاسەوانەڪەت توڕەیی دەرئەبڕێت"
"ئێستـا ڪە بابەتەڪە هێندە دوور هاتوە، ڕازی بوونت باشترین ڕێگایـە، ئاگادارم ڪە هەندێڪ لە ئەندامەڪانت دەرفەتی ڕا ڪردنیان نەبووە و دەستگیر ڪراون، یارمەتیت ئەدەم ئازادیان بڪەیت، و تۆ و باندەڪەشت یارمەتیم بدەن"
"ئەزانیت چەند دز و گروپ لە ڪۆریا بوونیان هەیە؟ یانیش لە ڕووسیا؟ بۆچی ڪارت بە باندێڪی لەم شێوەیەیە؟"
ڤاسیلیسا زەردەخەنەی ڪرد و سەیری نینۆڪەڪانی ڪرد پاشان وەڵامی دایەوە
"من ڕەنگێک لە نینۆڪەڪانم نادەم ڪە لەگەڵ دەستم ناگونجێت، هەروەها باندی بێ توانا و بێ ئامانج لەگەڵ من و ویستەڪانمدا ناگونجێت، من زیرەڪی و توانا لە تۆدا ئەبینم"
پاشان ڕووی ڪردە جۆنگکوک و بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"هەروەهـا تۆ لە جۆری منیـت"
وتی پاشان زەردەخەنەی ڪرد، ئەو زۆر هێمن و لەسەرخۆ دیار بوو بەڵام مێشک و بیرکردنەوەکانی جیۆن وەک بورکان هەڵدەقوڵان، هیچ ڕێگەیەڪی باشتری نەبوو، بەڵام نەشیئەویست ڪار بۆ باندێڪ بڪات و سەربەخۆیی خۆی لە دەستبدات
دەستی خستە سەر چاوی و هەوڵی ئەدا توڕەیی و شڵەژاویەڪەی کۆنترۆڵ بڪات ، پاشان سەری بەرز ڪردەوە و ڕووی ڪردە ڤاسیلیسا
"مەرجـم هەیە"
"چ مەرجێڪ؟"
جۆنگکووک لەسەر قەنەفەڪەی  بەرامبەری دانیشت و بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"سەرەتـا پێویستـە ئەو ئەرڪە بزانم ڪە ئەتەوێت تیایدا یارمەتیت بدەم، و هەوڵمەدە ڪاری گەمژانە بە ئەندامەڪانم بڪەیت، هەروەهـا هەوڵبدە تەنـها لە ڪاتی پێویسـت قسە بڪەیت چونڪە دەنگت ئازاری مێشڪم ئەدات و ناتوانم بیر بڪەمەوە"
"هـێی"
دانێـڵ چەند هەنگـاوێڪ نزیڪ کەوتـەوە پاشان جۆنگکووک بە دەستی ئاماژەی بۆ دانێڵ ڪرد و سەیری ڤاسیلیسای ڪردەوە
"هەروەهـا ئەویش، دەنگی ئەو لە هەموو شتێڪ زیاتر ئازارم ئەدات"
"دانێـڵ پەڕەی ڕێڪەوتنەڪە بێنە"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now