پـەڕەی هـەشتـەم

364 71 23
                                    



"بانگچان؟" ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ لە درگای ماڵـە گەورەڪەی چووە دەرەوە بە درێسێـڪی سپی سادەوە ڪە درێژیـەڪەی تا سەر پێڵاوە بەرزەڪانی بوو، و قژە درێژە شەپۆلییـەڪەیی تا سەر ڪەمەری ئازاد ڪردبوو تا بە دڵی خۆیان بەسەر شانەڪانیدا بێنە خوارەوە
بانگچان ئاوڕی دایـەوە و زەردەخەنەیـەڪی گەورەی بە ڕوویدا ڪرد
"چی ئەڪەیـت لێرە؟"
ڤاسیلیسـا وتی بە زەردەخـەنە نەرمەڪەیەوە
"هاتـم تـا خۆم بتگەیەنـم بۆ ئاهەنگـەڪە"
بانگچان وەڵامی دایەوە و پاشـان چەپڪە گوڵە سپیـەڪەی دەسـتی دایە ڤاسیلیسـا ڪە وای ڪرد زەردەخەنەڪەی فراوانتر بێت












قومێڪی لە شەرابەڪەی خواردەوە و چاوەڪانی بەناو خەڵڪی ناو باخچەڪە دەگەڕاند تا دەنگێڪ سەرنجەڪەیی شڪاند
"ڤاسیلیسـا؟"
سیۆجۆنگ وتی لە نێو درێسە ڕەشە تەسڪەڪەی و قژە شینەڪەی ڪە بە دارێڪ لە دواوەی سەری کۆی کردبۆوە و چەند تاڵێڪی قژی کەوتبوونە سەر شانەڪانی
"ئەبینـم تۆ زۆر حەزت بە قسە ڪردنە لەگەڵم"
سیۆجۆنگ زەردەخەنەی ڪرد و پاشـان بە دەنگە هێمنەڪەی وەڵامی دایەوە
"بێگومـان، تۆ پورزا بچووڪە شیرینـەڪەمیت"
"تۆ زۆر ساختەیت، باڕبی ئیرەیی دەبات"
"لە ڕووسیـا منداڵەڪان فێری ڕێز ناڪرێن بەرامبەر بە گەورەڪان؟"
سیۆجۆنگ وتی پاشـان بە باشی لە تەواوی جەستـە و جلوبەرگەکەی ڤاسیلیسـای ڕووانی
"باشـە، تۆ ئەمشـەو ڪەمێڪ لە من جوانتریت، ئەویش چونکە وزەی خۆ ڕازاندنەوەم نەبوو"
"لە کۆریـا گەورەڪان خۆیان لەگەڵ بچووڪەڪان بەراورد دەکەن؟"
"بەو بۆنەیەوە، نزیڪی تۆ و بانگچـان هەواڵێڪی گەرمی نێو خێزانەڪەیە"
"ئایا دەترسیـت لەوەی ببم بە براژنت؟"
ڤاسیلیسـا وتی پاشـان پێڪەنی و لە سیۆجۆنگ نزیک بووەوە
"مەترسـە، بانگچـان لە جۆری من نییـە"





"ئەمڕۆ چ بەروارێکە؟"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ بە پێڵاوە بەرز و قاتـە ڕەشەڪەیەوە بەرە و ژووری کۆبوونـەوە دەڕۆیشـت
"٣ی مانگی تازە"
دانێـڵ وتی ڪاتێڪ لە پشـتی ڤاسیلیسـاوە بە هەمان خێرایی و ئاڕاستـە دەڕۆشـت
"جیۆن هێشتـا پەیوەندی نەڪردووە؟"
"نەخێر"





ڤاسیلیسا تەواوی ئەو توانایەی هەیبوو بەڪاری هێنا ڪاتێڪ قیژەی ڪرد ، تەواوی ئەوانەی لە ماڵەڪەدا بوون گوێڪانینان گرت و ڕووخسـاریان گرژ ڪرد
پاشـان خاوەنی قیژەڪەیان بینی ڪە بەخێرایی لە پلیڪانانەڪان دەهاتە خوارەوە بە درێسێڪی تەنڪی بێجی خەوەوە ڪە بەهۆی خێراییەڪەیەوە هەواڪە دەیجوڵاند
"جیۆنی نەفرەتی گەمژەی لوت بەرزی نەزان"
وتی ڪاتێڪ لە ناوەڕاستی هۆڵەڪەدا وەستـا و هەناسەی بە تووندی ئەدا
دانێـڵ بە هێمنی چاڪەتە ڕەشەڪەیی لەبەری داڪەند و دای بە سەرشانەڪانی ڤاسیلیسـادا وەڪ ئەوەی لەم ڕفتـارانەی ڤاسیلیسـا ڕاهاتبێـت ، پاشـان ڤاسیلیسـا ڕووی ڪردە دانێڵ و دووبارە بە دەنگێڪی بەرز دووا
"تەورێڪم ئەوێت، تەورێڪی زۆر گەورە، داوا لە چین بڪە تەورێڪی زۆر گەورەم بۆ دروست بڪەن تا جیۆنی پێ پارچە پارچە بڪەم"
"باشـە، من تەورێڪی گەورە دروست دەڪەم بۆیە ئێستـا دەنگت نزم بڪەوە"

||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now