دەستەڪانی لە یەکتر ئاڵانـدبوو و قاچی لەسەر یەڪ دانابوو، بە نیگا پڕ لە توڕەییـەڪانیەوە لەوەی بەرامبەری ئەڕوانی ڪە هۆڪاری توڕەییەڪەی بوو
"پێم وتیـت تا کۆتایی مانگی یازدە، نازانیـت ئەمڕۆ چ بەروارێڪە؟"
"کۆتـا جار بینیـت كە چ پەشێویەڪت بۆ دروست ڪردوم، پێویستـم بە ڪات بوو تا ئەندامەڪانم ڕێکبخەم"
"بەڵام خۆ من ڪاتم پێدایـت"
"ئەگەر پەشیمان بویتەتەوە و ناتەوێت بیڪەیت تەنها بیڵێ"
جیۆن وتی ڪاتێڪ قاچی لەسەر یەڪتر دانابوو و قۆڵی بە درێژی لێواری قەنەفەڪە درێژ ڪردبۆوە
"نەک هەر نایەوێت، داوای ڪردوە تەورێڪی تایبەتی بۆ پارچە ڪردنت دروست بڪرێت"
دانێڵ وتی ڪاتێڪ لە پاڵ ڤاسیلیسادا وەستـابوو و چاوە ڕەشە سامناڪەڪانی لەسەر جیۆن جێگیر ڪردبوو
"ئەزانیـت، ئەگەر شارەزایت هەبێت پێویست بە تەور ناڪات ئەتوانی بە مقەست ئێسـڪەڪانم ببڕیت"
جیۆن وتی ڪاتێڪ لە چاوەڪانی ڤاسیلیسای ئەڕووانیژوورە گەورەڪە پڕ بوو لە خەڵڪی، ڪە پێڪهاتبوون لە تاوانبار و دز و بڪوژ کە کەسانی کارامە و لێهاتوون لە کارەڪانیاندا، ڪە لەلایەن جیۆنەوە بوون
جیۆن سەیرێڪی ڤاسیلیسای ڪرد ڪە لە قەرەباڵغیەکەی ئەڕوانی پاشان قسەی ڪرد
"ئێستـا پلانت چییـە؟"
ڤاسیلیسـا زەردەخەنەی ڪرد و ئاڕاستـەی چاوەڪانی لەسەر قەرەباڵغیـەڪە هێشتـەوە
"سەرەتـا با لەلایـەن تیمەڪەمەوە ڕاهێنـانیان پێ بڪرێت، هەروەها لەگەڵم وەرە"
وتی پاشـان دەستی ڪرد بە هەنگـاونان"کۆتاجار ... دڵت شڪا؟"
جیۆن پرسی ڪاتێڪ دەستەڪانی لەنێو گیرفانی پانتۆڵەڪەیدا بوو و لەگەڵ ڤاسیلیسـا ڕێی دەڪرد
ڤاسیلیسـا بۆ ساتێڪ لێی ڕووانی و پاشـان پرسیاری ڪرد
"لەبەر چ شتێڪ؟"
"چونڪە توڕەییەڪەمم بەسەردا بەتاڵ ڪردیتەوە"
"مادام هێندە زیرەڪیت و ئەزانیت داوای لێ بوردن بڪە"
جیۆن بزەیەڪی ڪرد پاشان وەڵامی دایەوە
"بۆچی داوای لێ بوردن بکەم ئەوەی کە منداڵە تۆیت"
ڤاسیلیسا درگا گەورەڪەی ژورێڪی ڪردەوە، ڪە لە نێو ژوورەڪەدا چەند ڪەسێڪ دانیشـتبوون ، هەر یەڪە لە جیۆن و ڤاسیلیسـا لەسەر کورسیەڪ دانیشتن
ڤاسیلیسـا ڕووی ڪردە جیۆن و دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"چانگبین بەرپرسیار ئەبێت لە ڕاهێنان ڪردن بە ئەندامەڪانت و مۆمۆ هاڪڪەران و سیستـەمەڪە بەڕێوە دەبات، دانێڵ هاوبەشـت ئەبێت و هەر زانیـاریەڪت پێ ئەدات ڪە ئەتەوێت، بەڕێز ڪیم ...."
جیۆن بە دەستـەڪانی هێمای وەستـانی بۆ ڤاسیلیسـا ڪرد و قسەڪانی پێ بڕی، پاشان بە ڕووخسارێڪی ناڕازیەوە دووا
"بۆچی لەو هەموو ڪەسەدا ئەو چەنەبازە ئەڪەیت بە هاوبەشم؟"
"من نزیڪترین و زیرەڪترین یاریدەدەرمم پێ داویت پێت وایە ناڕەزایەتی دەربارەی چی دەرئەبڕی"
ڤاسیلیسـا وتی و وای ڪرد بێ هیوایی ڕووخساری جیۆن دابپۆشێت
"هەروەها بەڕێز ڪیم لێپرسراوی چەڪە و ئەتوانێت پێویسـتیەڪانتان پێ بدات و هیونجین سیخوڕێڪە ڪە ئەتوانێت لە پلانەڪەتاندا یارمەتیتان بدات"
وتی پاشـان هەڵسـا و چووە لای ئەو دارتاشۆ گەورەیەی ڪە وێنەی دەزگایەڪی گەورەی لەسەر بوو و بە چەندین پاسەوان دەورەدراو
"ئەمە دەزگایەڪە لە باکوری ڕووسیا، وەک ئەبینن ئاسایشی زۆر توندە و بە ئەستـەم توانیومانە لە مەودایەڪی دوورەوە وێنەی بگرین، نزیڪەی ١٢٥ پاسەوان دەوریان داوە و لە ڕووی دەرەوە پارێزگاری لێ دەڪەن، پاسەوانەڪان هەر شازدە ڪاتژمێرێڪ دەگۆڕدرێن بە خێرایی شوێنیان دەگیرێتەوە، بەهۆی هیونجینەوە توانیومانە بزانین ڪە لە نێو دەزگاڪەدا چل و پێنج ڪاربەدەست هەیە و ئەو ژوورەی ڪە ئامانجەڪەی تێدایە بە شەش پاسەوانی تر دەورە دراوە و سێ کامێرا تەواوی چرڪەڪان تۆمار دەڪەن"
"ڪەواتە .. ئامانجەڪە چییـە؟"
جیۆن پرسی ڪاتێڪ پاڵی بە کورسیەڪە دابۆوە و قاچەڪانی لەسەر یەڪتر دانابوو
"ئەڵماسێڪ ، ڪە گرانترین و دەگمەنترین جۆری ئەڵماسە، ئەڵماسەڪە لە ساڵی ١٩٥٦ لە لایەن باپیرەمەوە پارێزراوە و دواتر لە لایەن یەکگرتوانی دراکۆلاوە دزراوە، ئەڵماسەڪە لە کۆنەوە لە لایەن باوباپیرانمەوە پارێزراوە، کەواتە خاوەندارێتی ئەڵماسەڪە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی ئیڤانۆڤ و باندی ئەنیمۆس"
ڪاتێڪ لە ڪردنی قسەڪانی تەواو بوو هەنگاوی نا بەرەو جیۆن و لەبەردەمی وەستـا
"دانانی پلانێڪی زیرەڪانە لە ئەستۆی تۆدایە"
زەردەخەنەی ڪرد و ژورەڪەی بەجێهێشت
YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
Romance"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd