"جیۆن"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ بە زەردەخەنەوە بەرەو ڕووی جیۆن هەنگاوی دەنا و دەنگە بەرزەڪەی پێڵاوەڪانی وای ڪردبوو تەواوی ئەوانەی دەوروبەری سەرنجیان بچێتە سەر قەشەنگیەڪەی
جیۆن ئاوڕی دایەوە و دەستی لەسەر کەمەری دانا پاشان قسەی ڪرد
"چی ئەڪەیت لێرە؟"
"هیچ پلانێڪت داناوە؟"
"پێت وایە دانانی پلانێڪ بۆ ١٣١ پاسەوان و سێ ڪامێرا یاری منداڵانە؟"
"باشە ڪەواتە، من پەلەت لێ ناڪەم بەڵام تۆ ئەزانیت ڪە پێویستە پێش کۆتایی مانگی دوازدە کارەڪە تەواو بوبێت وایە؟ تا ئەو ڪاتە هەر شتێڪت بوێت بۆتی ئەڪەم، ئەتوانی پێم بڵێیت"
"ڪەواتە تا ئەو ڪاتە مەیە بۆ ئێرە، تۆ بیرڪردنەوەم ئاڵۆز ئەڪەیت"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی سوڕاند پاشان دەستی ڪردەوە بە قسە ڪردن
"شتەڪان لەگەڵ دانێڵ چۆن ئەڕوات؟"
"تەنها بە دوای دەرفەتدا ئەگەڕێت تا دەست بڪات بە قسەڪردن دژ بە من"
"دانێڵ هیچ شتێڪ بەرامبەر هیچ ڪەسێڪ ناڪات ڪە شایەنی نەبێت"
ڤاسیلیسا وتی پاشان زەردەخەنەی ڪرد دوای چەند ساتێڪ جیۆن زەردەخەنەی ڪرد و ڕووخساری لێی نزیڪ ڪردەوە
"دڵنیا ئەبمەوە ڪە خراپترین پلانت بۆ دابنێم"
وتی پاشان دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن
"بەڕێز جیۆن، من تەنها گاڵتەم ڪرد، پێویست بە توڕە بوون ناڪات"
ڤاسیلیسـا وتی بە زەردەخەنە ساختەڪەیەوە ڪاتێڪ ئەیویست بە جیۆن بگاتەوە"باوکـم ناوی لێنـام ڤاسیلیسـا، ڪە بە مانای شاژن دێت، نازانم ڪە ئایا باوکم ویستویەتی وەڪ شاژنێڪ بژیم، یانیش پێی وابووە ڪە وەڪ شاژنێڪ دەژیم، باوڪم ئەو شاخە بوو ڪە لە زریان و گەردەلولەڪان دەیپاراستم، لەوانەیە خراپەڪارێڪ بووبێت، لەوانەیە وەڪ کەسێڪ ڕقم لێ بوبا، بەڵام ئەو بەشێڪە لەو ڤاسیلیسایەی ئەمڕۆ هەیە ... ئەو بینیمی ڪە یەڪەم هەناسەمم هەڵمژی، و من بینیم ڪاتێڪ کۆتا هەناسەیی هەڵمژی"
دوای تەواو ڪردنی قسەڪانی تۆمار ڪردنەڪە پچڕا، پاشان بە زەردەخەنەوە سەیری دانێڵی ڪرد
"ناوێڪم بۆ دۆکۆمێنتاریەڪە دۆزیەوە""ڪارڪردن لەگەڵ جیۆن سەختە؟"
ڤاسیلیسـا پرسی ڪاتێڪ کحولی ڪردە ئەو پەرداخەی لە دەستەڪانی دانێڵدا بوون و بەشێڪی زۆری بە سەهۆڵ پڕ ڪرابوو
"ئەو هەر شەیتانێـکە لە لەشی مرۆڤێڪدا"
وتی پاشان قومێڪی لەوەی دەستی خواردەوە، و وای ڪرد ڤاسیلیسـا بە دەنگێڪی بەرز پێبڪەنێت
"ڪاتێڪ ڪەسێڪ تا ڕادەیەڪی زۆر نا ئاسایی بوو دڵنیا ببەوە ڪە زیرەڪە"
دانێڵ ڕووی تێڪرد و پرسیاری ڪرد
"بەڕاستی، تۆ ناترسیت ڪە شکستت پێ بهێنیت یانیش خیانەتت لێ بڪات؟"
"چاوەڪانی جیۆن پڕ ڪراونەتەوە بە ڕق و کەلەڕەقی و بێ باکی، نەڪ چاوچنۆڪی و خیانەت، دڵنیام لەو ڪەسانە نییە ڪە هێز و زیرەڪیان لە خیانەتدا بەفیڕۆ بدەن"
دانێڵ بۆ ساتێڪ لە ڤاسیلیسای ڕووانی پاشان بە
ڕووخسارێڪی جدیەوە پرسی
"تۆ لە من زیاتر متمانەت پێیەتی؟"
ڤاسیلیسـا پێڪەنی و وەڵامی دایەوە
"بێگومان نەخێر"
دانێڵ لە پاڵ ڤاسیلیسـادا هەڵسا و کۆتا وشەڪانی بۆ ڤاسیلیسا ڪرد
"ڕقم لەو ڪەسانەیە ڪە سەرنجێڪی زۆریان ئەدەیتێ"ڕۆشتـە نێو هۆڵە گەورەڪە ڪە بە یاریە وەرزشیەڪان پڕڪرابۆوە، تەنها ڪەسێڪ ڪە لەوێ بینی جیۆن بوو، ڪاتێڪ ئارەقە جەستە ڕووتەڪەیی داپۆشیبوو و وای لە ماسولڪەڪانی کردبوو بدرەوشێنەوە، ئارەقە لە تاڵە قژەڪانیەوە دەڪەوتە سەر مل و شانە پانەڪەی بە هۆی زۆری ئەو هێزەی بەڪاری هێنابوو
ڤاسیلیسـا زەردەخەنەی ڪرد و چەند هەنگاوێڪ نزیڪ بۆیەوە و دەنگی پێڵاوەڪانی جیۆنی وەستاند لە ڪارەڪەی، پاشان ئاوڕی دایەوە و ڤاسیلیسای بینی ڪە خەریڪی پێوانە ڪردنی شانەڪانی بوو لە دوورەوە
"تۆ شانێڪی لەوە پان ترت هەیە ڪە بیرم لێ دەڪردەوە"
جیۆن دەبەی ئاوەڪەی هەڵگرت و بە خواردنەوەی خێرای ئاوەڪە دەمارەڪانی ملی زیاتر دەکەوتنە بەرچاو، پاشان قسەی ڪرد ڪاتێڪ هەنگاوەڪانی بەرەو ڤاسیلیسا بوون
"پێم وتیت نەیەیت"
"ئەتەوێت ئارەقەڪەت بۆ بسڕم؟"
جیۆن چەند هەنگاوێڪ لێی نزیڪ بۆیەوە پاشان دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"بۆچی لە جیاتی ئەوە خۆت لە ژیانمدا ناسڕیتەوە؟"
"ئەگەر دانێڵ لێرە بووبا بەهێزترین جۆری مستی پێشڪەش دەڪردی"
"هەروەها تۆ دەستیت دەگرت"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی سوڕاند و وەڵامی دایەوە
"باشە، ڕووخساری تۆ لەوە قۆزترە ڪە بهێڵم ئاوا بە ئاسانی بشێوێندرێت"
"بۆچی لێرەیت؟"
جیۆن پرسی و چەند هەنگاوێڪ ڕۆیشتە دواوە ڪاتێڪ بە خاولیەڪەی دەستی تاڵە قژەڪانی وشڪ دەڪردەوە
"ئەم ئێوارەیە کۆبوونەوەیەڪی خێزانیم هەیە"
"ڪەواتە، ئەتەوێت ستایلێڪت بۆ ڕێڪبخەم؟"
"پێویسـتە وەڪ هاوبەشم لەوێ ئامادە بیت"
جیۆن بۆ چەند ساتێڪ لێی ڕاما پاشان دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن، ڤاسیلیسـا خێرا بە دەستەڪانی باوەشی بە قۆڵە ماسولڪەدارەڪەیدا ڪرد و دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"تکایە"
"بۆچی لە کۆبونەوەی خێزانێڪدا بم ڪە نایناسم؟ پێت وایە من بێ ژیانم؟"
"ئەوە یاسای خێزانەڪەیە تۆ ناتوانیت بیگۆڕیت"
جیۆن قۆڵی لە باوەشیدا دەرڪرد و بۆ ساتێڪ بێدەنگ بوو و هەناسەی قوڵی هەڵمژی
"دەی شتێڪی هێندە گەورە نییە، تەنها پێویستە بێیت تا بتبینن و پێویست ناڪات هیچ شتێڪ بڪەیت"
جیۆن بۆ چەند ساتێڪ بێدەنگ بوو و پاشان دەستی ڪرد بە قسە ڪردن ڪاتێڪ ددانەڪانی جیڕ دەڪردەوە
"وا باشترە پەشیمان نەبیتەوە لەوانەی هەر ئێستا وتت چونڪە بە باشی تۆڵەت لێ وەردەگرمەوە"
YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
Romance"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd