بە پوتـە ڕەشەڪانیەوە ڪە تا سەرو ئەژنۆی بوو و تەنورە ڪورتە ڕەشەڪەی و بلوسە خورەیەڪەی بەری هەنگاوی دەنا بەرەو درگا گەورەڪە، ئەو پارچەیە سپیەی قاچەکانی کە بە دەر ڪەوتبوو وای لە جلەڪانی کردبوو ڕەشتر دەربڪەون
بۆ ساتێڪ ڕووی ڪردە جۆنگکوک ڪە دوو قۆپچەی ڪراسە ڕەشەڪەیی ڪردبۆوە و ماسولەڪەڪانی بە باشی لە ڪراسەڪەدا دیار بوون
ڤاسیلیسـا چاڪەتە چەرمەڪەیی دایە خزماتڪارەڪە پاشان قژەڪانی بەسەر شانەڪانیدا پەخشان ڪرد و نزیڪ بۆیەوە لەوانەی سەر مێزی نان خواردنەڪە، دیواری ماڵەڪە بە تابلۆی گەورە و گڵۆپی گرانبەها ڕازێندرابۆوە، ژمارەیەڪی زۆری خواردن و خوادنەوە لەسەر مێزەڪە ئامادە ڪرابوون
ڤاسیلیسـا بۆ داپیرەی چەمایەوە و سڵاوی لێ ڪرد ، پاشان ڕووی ڪردە جیۆن و بە چاوەڪانی داوای لێ ڪرد هەمان شت بكات هەروەها جیۆن سەری بەرەو خوارەوە برد بەڵام بە هۆی ئەو هێزەی ڤاسیلیسا لەسەر پشتی بەڪاری هێنا وای ڪرد زیاتر پشتی بچەمێنێتەوە
"ئەمە جیۆن جۆنگکوکە، هاوبەشی ئەرڪەڪەمە"
داپیرەی سەری بە بەڵێ جوڵاند پاشان دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"زۆر باشە، تۆ بە زوویی هاوبەشێڪت دۆزیوەتەوە"
"بەڵام لە کوێی دونیادا هاوبەشێڪی هێندە قۆزت دۆزیوەتەوە؟"
سونمی پرسی ڪاتێڪ لەسەر یەڪێک لە کورسیەڪان دانیشتبوو
سیۆجۆنگ لەسەر ڪورسیەڪەی هەڵسا و بە هێواشی هەنگاوی بەرەو جیۆن نا ، پاشان دەستی بۆ تەوقە ڪردن پێشڪەش ڪرد و دەستی ڪرد بە خۆناساندن
"من ڪیم سیۆجۆنگم، پورزای ڤاسیلیسـا"
"تۆ تەوقـە لەگەڵ من ناڪەیت، بۆچی ئێستـا لەگەڵ هاوبەشـەڪەم ئەیڪەیت؟"
سیۆجۆنگ زەردەخەنەی ڪرد دوای ئەوەی جیۆن تەوقەی لەگەڵ ڪرد
"لەوانەیە نەتوانم لەگەڵت ڕێڪبڪەوم، بەڵام لەگەڵ هاوبەشەڪەت ئەتوانم"
ڤاسیلیسـا بۆ چەند ساتێڪ بێدەنگ بوو پاشان دەستی ڪرد بە پێڪەنین
"بەو شێوەیەی کە من لەگەڵت ڕێڪنەڪەوتوم بەڵام لەگەڵ براڪەت ڕێڪڪەوتوم؟"
خانمە پیرەڪە قوڕگی پاڪ ڪردەوە پاشان قسەی ڪرد
"دانیشـن""ڤاسیلیسـا"
بانگچـان وتی ڪە بە قاتـە ڕەشەڪەیەوە هاتە ژوورەوە و ڤاسیلیسـا زەردەخەنەی بە ڕوویدا ڪرد ڪاتێڪ لەپاڵ جیۆندا دانیشتبوو لەسەر قەنەفەکـان
"سەرەتـا سڵاو لە داپیرە بڪە"
سیۆجۆنگ وتی بە ڕووخسارێڪی جدییەوە ڪاتێک قۆڵەڪانی لە یەڪتر ئاڵاندبوو
بانگچـان چەمایەوە پاشـان دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"ببورە بە هۆی دواڪەوتنم"
"ئەبوایە لە ژەمی ئێوارەدا ئامادە بووبایت"
خانمە پیرەڪە وتی ڪاتێڪ لەسەر قەنەفەڪە دانیشتبوو و قومێڪی لە قاوەکەی دەستیدا
"وەڪ ئەبینیـت، ئەمڕۆ ڤاسیلیسـا پیاوێڪی تری لەگەڵدایە"
سیۆجۆنگ وتی ڪاتێڪ بە ڕووخسارە جدیەڪەیەوە لە زەوی ئەڕوانی، پاشان ڕووی ڪردە بانگچان و بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"بۆیە بوەستـە لە شەرمەزار ڪردنم"
"تۆ لەژێر کاریگەری کحولدایت؟"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ لە سیۆجۆنگی دەڕوانی
"نەخێر من لە ژێر کاریگەری زانیندام، ڕۆژێڪ دانێڵت لەگەڵ دایە و ڕۆژێڪ پیاوێڪی نەناسرا و ڕۆژێڪ لەگەڵ بانگچانیت، ئایە ئەمە ڕوون نییە؟"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی فراوان ڪرد و هەوڵی پاراستنی هێمنیەڪەیی دا
"تۆ بەڕاستی ئەو وشانە ئەدرڪێنیت لەبەردەم داپیرەدا؟"
"وەڪ ئەوە نییە داپیرە نەزان بێت، تۆ داوێن پیسێڪی -"
قسەڪانی بڕدران ڪاتێڪ بڕێڪ ئاو قژ و جلە گرانبەهاڪانی تەڕ ڪرد، ئەو بڕە ئاوەش لە پەرداخەڪەی دەستی جیۆنەوە فڕێدرا بە ڕووخساریدا
"هیوادارم ئەم بڕە ئاوە بەس بووبێت بۆ پاڪ بوونەوەی زمانت"
کۆتا وشەڪانی درڪاند و ماڵەڪە و هەمووانی بە شۆکی بەجێهێشت"وتت ئەوەی یاسای خێـزانەڪەیە، بەڵام تەنها ویستت بۆیان بسەلمێنیت ڪە هاوبەشێڪت دۆزیوەتەوە"
جیۆن وتی ڪاتێڪ دەستی لە گیرفانی پانتۆڵەڪەیدا دانابوو و پاڵی بە مێزی کاری ڤاسیلیساوە نابۆوە پاشان بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"و وتت پێویست ناڪات هیچ بڪەیت"
"بەڵـام پێویستی نەئەڪرد وابڪەیت"
ڤاسیلیسـا وەڵامی دایەوە بە تۆنێڪی نزم و وای ڪرد جیۆن هەناسەیەڪەی قوڵ هەڵبمژێت
"لەوانەیە بەیانی بمکوژن"
جیۆن وتی ڪاتێڪ ڕووی لە پەنجەرەڪە ڪردبوو و پاشان ڕووی سوڕاند و تۆنی دەنگی بەرزتر ڪردوە
"بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵئەگریت؟"
"ڪەواتە نەئەبوو ئاوی پێدا بڪەیت"
"من ڪێشەی ڪۆنترۆڵ ڪردنی توڕەیم هەیە"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی سوڕاند و هەناسەیەڪی قۆڵی هەڵمژی پاشان وەڵامی دایەوە
"دەی ئەوەندە ترسنۆک مەبە"
"هەرچۆنێڪ بێت، من ئاگادارم ڪردبویتەوە ڪە تۆڵە ئەستێنمەوە"
جیۆن وتی ڪاتێڪ دەستی ڪرد بە زیاتر بەرز ڪردنەوی قۆڵی ڪراسەڪەی و وای لە ڤاسیلیسـا ڪرد هەنگاو بۆ دواوە بنێت هەروەها جیۆن دەستی ڪرد بە هەنگاونانی خێرا بەرەو ڕووی
"بۆستە، من تایکواندۆم خوێندوە ، هەروەها زیاتر لە ٧ جۆری مست ئەزانم"
ڤاسیلیسـا وتی ڪاتێڪ هەنگاوەڪانی بەرەو دواوە خێراتر ڪرد و جیۆن هەنگاوەڪانی بەرامبەری خێراتر ڪرد
"پێت وانەبێت ئەتوانیت ئازارم بدەیت، ئێسکم ڕەقە، پاسەوانەڪانم ڕێڪ لە دەرەوەی ژوورەڪەن"
وتی کاتێک بەردەوام بوو لە خێرا هەنگاونان بەرەو پشتەوە
تا دیوارەڪە ڤاسیلیسای وەستاند لە هەنگاونان و جیۆن لە کۆتا ئاستی نزیڪیدا لە هەنگاو نان وەستا، چەند ساتێڪ بێدەنگی فەرمانڕەوایی ئەڪرد پاشان بە دەنگە گڕەڪەی و تۆنە نزمەڪەی دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"چییە؟ ئەترسی؟" جیۆن وتی و وای لە ڤاسیلیسا ڪرد هەست بەو گەرمیە بڪات ڪە لە دەمیەوە دێتە دەر ،
مەودا کەمەکەی نێوانیان لوتی جیۆنی بە بۆنی تاڵە قژەڪانی ڤاسیلیسا و ئەو بۆنی گوڵە لیلیەی لە ملیەوە ئەهات پڕ ڪرد بوو
"چییە، ئەترسیت؟"
ڤاسیلیسا سەری بە مانای نەخێر بەملاو لادا جوڵاند ڪاتێڪ لە چاوەڪانی جیۆنی ئەڕوانی
"ڪەواتە بۆچی هەناسەت گرتوە؟"
ڤاسیلیسا هێشتـا بێدەنگ مایەوە لە بەردەم پرسیارەڪانی جۆنگکووک
"هەناسە بە، با نەخنڪێیت"
ڤاسیلیسا بێدەنگ مایەوە و وای لە جیۆن ڪرد زەدەخەنە بڪات، پاشان قۆڵەڪانی لەسەر دیوارەڪە جێگیر ڪرد و دەستی ڪرد بە قسە ڪردن
"ئەتەوێت من هەناسەت بۆ بدەم؟ تەنها چاوەڪانت دابخە و ئەوەی تر من ئەیڪەم"
ڤاسیلیسـا چاوەڪانی فراوان ڪرد و دەستی ڪرد بە هەڵمژینی هەناسەی قوڵ پاشان وەڵامی دایەوە
"من زۆر باش هەناسە ئەیەم"
جیۆن گەڕایەوە دواوە و پاڪەتێڪی جگەرەی بۆ دەستەڪانی ڤاسیلیسا هەڵدا
"ناتوانم ئۆرجیناڵەڪەی ئەم مارڪەیە بدۆزمەوە، دڵنیا ببەوە ڪە بۆم بهێنیت، لە جیاتی تۆڵەسەندنەوەڪە"
وتی پاشان ژوورەڪەی بەجێهێشت
"ئەو فەرمانم بەسەردا ئەڪات؟"
YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
Lãng mạn"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd