بە توندی دەستـەڪانی لە قۆڵەڪانی دانێڵدا دەرڪرد و گڵۆپەڪانی ژووری خەوتنەڪەیی ڪوژاندەوە ڪاتێڪ تاریڪی دەستی بەسەر شارەڪەدا گرتبوو پاشان قسەی ڪرد
"بڕۆ دەرەوە ئەمەوێت بخەوم"
"هێشتـا ڪاتژمێر هەشتی شەوە، تۆ ئەم ڪاتانە ناخەویت"
"پێویستە پێت بڵێم چ ڪاتێڪ بخەوم؟"
دانێڵ بۆ ماوەیەڪ لە ڤاسیلیسای ڕووانی پاشان دەستیڪردەوە بە قسەڪردن ڪاتێڪ لە پێشیدا وەستابوو
"لە دوا نیوەڕۆوە پەیوەندیت پێوە ئەڪەم، بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟"
"لە بیرت ڪردووە پێویستە کاممان لێ پرسینەوە لە کاممان بڪەین؟"
"ئایا هەرگیز منت نەبینیوە ڪە شەڕ بڪەم؟ بۆچی ئێستا ڪاردانەوەت بەم شێوەیەیە؟"
"تەنها ڕقم لێیە ڪە ئەو دیمەنە بەرچاوەڪانم بگرێت"
"نەخێر، تۆ ڕقت لەوەیە ڪە ئەو ڪەسەی شەڕی لەگەڵ دەڪەم جیۆن بێت"
ڤاسیلیسا بێدەنگ مایەوە و پاشان دەستی ڪرد بە پاڵنانی دانێڵ بەرەو دەرەوەی ژوورەڪە
"نە تۆم بەلاوە گرینگە و نە ئەو ئاژاوەچیە لاسارە"
دوای ڪردنە دەرەوەی لە بەردەمیدا وەستا و بەردەوامی بە قسەڪانی دا
"بۆیە ئەتوانن دوای تەواوڪردنی ئەرڪەڪە بە ددانەڪانتان گۆشتی یەڪتر لێ بڪەنەوە"
ڤاسیلیسا دەستی بۆ درگاڪە برد و هەوڵی داخستنیدا بەڵام دەنگی دانێڵ بۆ ساتێڪ وەستاندی لە ڪارەڪەی
"تەنانەت ئەو بابەتە ئەزانیت ڪە قسەمان دەربارەی ئەڪرد؟"ٚ
"گرینگ نییە بەلامەوە"خۆر دووبارە تیشڪەڪانی بە شاردا بڵاو ڪردبۆوە و چۆلەڪە و گەڵای دارەڪان لە ژێریدا سەمایان دەڪرد ،
بەڵام ڤاسیلیسا دوور لە هەموو چێژ و ئارامی بەیانیەڪە لەسەر ڪورسی ژووری کۆبونەوەڪەی دانیشتبوو و چاوەڪانی لە زەویەڪەیان ئەڕوانی
"نرخی ماددە هۆشبەرەڪان دابەزیوە، پێم وایە باندێڪی تر دەستیان ڪردووە بە بازرگانیەڪە و پێویستە بیانوەستێنین"
"هەروەها گەشتیەڪەی ٧ی مانگ ڪە بڕیاربوو لە چینەوە پێمان بگات لە ناوەڕاستی دەریادا تاڵان ڪراوە"
"گەر بەم شێوەیە بڕوات مەترسییەڪی زۆر ئەکەوێتە سەر باندەڪەمان و ڪارە یاساییەڪانیشمان"
"پێم وایە ئەمانە هەموویان لە لایەن گروپێڪەوە ئەڪرێن، پێویستە بیانوەستێنین و پیشانیان بدەین ڪە لەگەڵ ڪێدا تێوەگلاون"
هەمووان ڕاڪانی خۆیان دەربڕی و پاشان چاوەڕێی وەڵام بوون لە ڤاسیلیساوە، بەڵام هیچ شتێڪ نەبیسترا
تەنها شتێڪ ڪە ئەیڪرد ڕووانینی بوو لە مێزەڪەی بەردەمی، هەمووان بە قوڵی بیریان ئەڪردەوە لەو شتەی ڪە بە لای ڤاسیلیساوە گرینگ ترە لە ڪارەڪانی، بەڵام هیچ شتێڪ مێشڪیانی پڕ نەڪردەوە
پاشان دانێڵ لە درگای ژوورەڪە چووە ژوورەوە و وەڪ هەمیشە لە پشتەوەی ڤاسیلیسا وەستا ، ڤاسیلیسا بۆ ساتێڪ لێی ڕووانی و پاشان دەستی ڪرد بە قسەڪردن ڪاتێڪ ڕووی بۆ ئەوانەی سەر مێزەڪە جوڵاند
"بەڵێ، باندەڪە بدۆزنەوە، شتێڪی باشە ڪە باندەڪە بدۆزنەوە"
وتی پاشان لەسەر ڪورسیەڪەی هەڵسا و بەرەو دەرەوەی ژوورەڪە هەنگاوی نا
"تیمەڪەی جیۆن لە لایەن خۆمانەوە ڕاهێنانیان پێ ئەڪرێت، وایە؟"
"بەڵێ، لە دوێنێوە دەستیان پێ ڪردووە""بەجگەرەوە ڕاهێنان ئەڪەیت؟ چ بەرەوپێشچوونێڪی باشە"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ بەرەو جیۆن هەنگاوی دەنا و چاوەڪانی ئاشنای جیۆن بوون ڪە خەریڪی ڪێشانی جگەرەبوو ڪاتێڪ تاتۆڪانی بە باشی دیار بوون بە هۆی نەبوونی هیچ پارچەیەڪ ڪە بەشی سەرەوەی جەستەی بشارێتەوە پاشان لەگەڵ نزیڪ بوونەوەی ڤاسیلیسا جگەرەڪەی لە ژێر پێڵاوەڪانی ڪوژاندەوە بۆیە ڤاسیلیسا دژ بە کارەڪەی دووا
"جگەرە مەخە سەر زەوی هۆڵەڪەم"
"هۆڵەڪەی خۆمان باشتربوو، ئێرە چێژی ڕاهێنانی نییە"
"باسی ئەو هۆڵەی خۆتان ئەڪەیت ڪە هەمیشە تاریڪی ڕەها دایپۆشیبوو؟"
جیۆن زەردەخەنەی ڪرد ڪاتێڪ پاڵی بە یەڪێڪ لە یاریە وەرزشیەڪانەوە نابۆوە پاشان وەڵامی دایەوە
"سوڪایەتی مەڪە"
پاشان تیشێرتەڪەی ڪەوتە نێو دەستەڪانی ڪە لەلایەن دانێڵەوە هەڵدرا
"تۆ لە هۆڵی وەرزشیت نەک گەرماو"
" ناتوانم بە جلەوە ڕاهێنان بڪەم، ئەگەر دڵنیا بوبام ڪە ڤاسیلیسا نایەت بۆ ئێرە پێویستم بە پانتۆڵیش نەئەبوو"
"چەند شۆڪهێنەرە، واتا تۆ ئەشتوانیت ڕێز لە ڕەگەزی بەرامبەر بگریت؟"
ڤاسیلیسا وتی و وای لە جیۆن ڪرد زەردەخەنە بڪات پاشان هەنگاوی نا بۆ لای ئەوانی تر و زەردەخەنەی بە ڕوودا ڪردن
"چەند شتێڪی جوانە ڪە ئەبینم ئێوە لە سەرۆڪەڪەتان زیرەڪ تر و تێڪۆشەرترن، دڵنیا بن موچەیەڪی باشتان پێشڪەش ئەڪەم"
"بێگومان بەهۆی هێمنی و پشتگیری تۆوەیە"
یەڪێڪ لە ڪوڕەڪان وتی ڪاتێڪ ئاسنەڪەی دەستی دانا و وای لە ڤاسیلیسا ڪرد زەردەخەنەڪەی گەورەتر بڪات
"تۆ بە باشی ڪوڕەڪانمت هەڵخەڵەتاندووە"
جیۆن وتی ڪاتێڪ هەنگاوی بۆ لای ڤاسیلیسا نا و لە پاڵیدا وەستا
"تەنها ئەوە قبوڵ بڪە ڪە لە تۆ باشترم"
"ئەوان وا ئەڪەن تەنها لەبەر ئەوەی جوانیت"
جیۆن وتی پاشان بە پەنجە گەورەڪەی پەستانی لە پەنجەی ناوەڕاستی ڪرد و بە نەرمی ڪێشای بە نێوچەوانی ڤاسیلیسادا
"ئەتەوێت پەنجەت بشڪێنم؟"
جیۆن زەردەخەنەی ڪرد و پاشان وەڵامی دایەوە
"من تەنانەت ئازارم نەدایت"
"هەر چۆنێڪ بێت، بەیانی تیڪتەڪانی فڕۆڪە ئەهێنم، پێویستە لە ٢١ی مانگ کۆریا بەجێ بهێڵین"
قسەڪانی تەواوڪرد و پاشان دەستی لەبەردەمی جیۆندا ڪردەوە، جیۆن دوای سەیرڪردنی دەستەڪانی لێی ڕوانی و پرسیاری ڪرد
"چییە؟"
"چەرخەڪەتم پێ بدە"
جیۆن زەردەخەنەی ڪرد بۆ ماوەیەڪ و پاشان وەڵامی دایەوە
"تەنانەت ئەگەر ئەم چەرخەشم لا نەبێت ئەتوانم جگەرە بڪێشم"
"گرینگ نییە، ئەمەوێت بزانم بوونی چەرخەڪەت لە لای من ئەتوانێت وات لێ بڪات دەست بەسەر خۆتدا بگریت؟"
جیۆن چەرخەڪەی دەرڪرد و پێش ئەوەی بیڪاتە نێو دەستەڪانیەوە ئاگاداری ڪردەوە
"نەڪەیت ونی بڪەیت، ئەوە دڵخوازترینمە"
وتی و پاشان لە نێو دەستەڪانی ڤاسیلیسای دانا و وای ڪرد ڤاسیلیسا زەردەخەنە بڪات

YOU ARE READING
||خوێـنی ڕەش|| ✔️
RomanceCompleted ✅ "پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمهاتووی خەیاڵی نووسەرن" start:12/Dec/23 end:6/jan/24 #2-kurd