پەڕەی حەڤدەیەم

335 65 0
                                    






سەیری ڪاتژمێرەڪەی دەستی ڪرد ڪاتێڪ لە نێو پانتۆڵە سپیەڪەی و هودیە گەورەڪەیدا وەستابوو لە نێو فڕۆڪەخانەڪەدا و چەندین قات لەبەر دەوریان دەورە دابوو،
ژاوە ژاوێڪ بەر گوێی ڪەوت و دڵنیا بوەوە ڪە لەلایەن جیۆن و تیمەڪەوەیەتی ، دوای نزیڪ بوونەوەیان دەستی ڪرد بە قسەڪردن
"ئێوە ئامادەن؟"
پرسی پاشان لە جیۆنی ڕووانی لە نێو جلە ڕەشەڪانیدا ڪاتێڪ دەستەڪانی لە گیرفانیدا جێگیر ڪرد بوو
"تۆ هیچت نەهێناوە؟"
"نەخێر، لە ڕووسیا بە پارەکانی تۆ جل ئەڪڕم"
"چۆن ئەوێریت وا بڵێیت؟"
"تۆ بەڵێنتدا هەرچیم ویست بۆم ئەڪەیت"
"بەڵێنت داوە؟"
دانێڵ پرسی ڪاتێڪ وەڪ هەمیشە لە پاڵ ڤاسیلیسادا وەستابوو و ڤاسیلیسا بە برۆ گرژیەوە وەڵامی دایەوە
"چۆن ئەتوانیت بەڵێنەڪانی ڪاتی پەرۆشیم لە دژم بەڪار بهێنیتەوە؟"
"بەڵێن هەر بەڵێنە، گرەو ئەڪەم هێندە پارەت هەیە تەواوی کۆریا لە هەژاری ڕزگار بڪەیت"












"تۆ لە فڕین بە فڕۆڪە ناترسیت؟"
جۆنگکوک پرسی ڪاتێڪ لە نێو فڕۆڪەڪەدا لە پاڵ ڤاسیلیساوە دانیشبوو، ڤاسیلیسا بۆ ماوەیەک قاقای لێ دا پاشان وەڵامی دایەوە
"نیوەی ژیانم لە گەشتڪردن بۆ وڵاتاندا بەسەر بردووە، چۆن چاوەڕێ ئەڪەیت بترسم؟"
"تۆ هیچ خاڵێڪت نییە ڪە لە کچانی تر بچێت، چۆن ڕەگەزی خۆتت نەگۆڕیوە؟"
ڤاسیلیسا چاوەڪانی لەسەر ئایپادەکەی بەردەمی لابرد و بە تیژی لە جیۆنی ڕووانی
"بوەستە لە قسە ڪردن، گەرنا پێویستە بە زمانی بڕاوەوە دزیەڪە بڪەیت"
جیۆن زەردەخەنەی ڪرد و پاشان وەڵامی دایەوە
"ئەوە ناو مەبە بە دزی، من دز نیم"
"ڪەواتە چیت بەڕێز جیۆنی ڕەوشت بەرز؟"
"من تەنها ڪەسێڪم ڪە بە ڕێگەیەڪی جیاواز پارە پەیا ئەڪەم"
"تۆ هەموو ڕۆژێڪ سەرسامم ئەڪەیت، چۆن هەتا ئێستا هەناسە ئەدەم؟"
"تۆ هەناسە ئەدەیت تا ئەو ڪاتەی لە دوورت بمێنمەوە، هێندە نزیڪ نابمەوە ڪە هەناسەت بگریت"
وتی پاشان زەردەخەنەی ڪرد و ڕووی وەرگێڕا، و ڤاسیلیسا بۆ چەند ساتێڪ بێدەنگ مایەوە و پاشان قسەی ڪرد
"ئەتوانیت واز بێنیت لەوەی ڪە هەر دەرفەتێڪت دەست بڪەوێت دەربارەی ئەوە قسە بڪەیت؟"
"دەربارەی چی؟ دەربارەی ئەوەی وام لێ ڪردیت هەناسەت بگریت و سوور بیتەوە"
ڤاسیلیسا چاوەڪانی فراوان ڪرد و هەوڵی شاردنەوەی شڵەژاوییەڪەییدا و پاشان ئایپادەکەی دەستی ڪێشا بەسەری جۆنگڪکوڪدا














"نەفرەت، ئەبوایە پێت بوتبام ڪە چاڪەتێڪی گەرم تر بهێنم"
جیۆن وتی ڪاتێڪ جەستەی ڕەق ڪردبوو بەهۆی هەوا ساردەکەی بەرەو ڕووی ئەڕۆیشت
"مەگەر نەتبیستوە ڪە ڕووسیا ساردە؟"
ڤاسیلیسا وتی ڪاتێڪ ڕووی ڪردە دانێڵ تا چاڪەتە گەرمەڪە بدات بەسەر شانیدا پاشان دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن، جۆنگکوک لە دانێڵی ڕووانی و پرسیاری ڪرد ڪاتێڪ دانێڵی لە نێو قاتە ڕەشەڪەیدا بینی
"تۆ سەرمات نییە؟"
"نەخێر"
"پاسەوانەڪانی ئەو چەند بەهێزن"
جۆنگکوک وتی و دەستی ڪرد بە ڕۆیشتن و دانێڵیش دەستی ڪرد بە هەنگاونان ڪاتێڪ وەڵامی دایەوە
"من تەنها پاسەوانێڪی نیم، من ئەو کەسەم کە لە منداڵیەوە لە پاڵ ڤاسیلیسادایە"
جۆنگکوک بۆ ساتێڪ لێی ڕوانی پاشان هەنگاوەڪانی خێراتر ڪرد تا گەیشتەوە پاڵ ڤاسیلیسا
"با بڕۆین بۆ بازاڕ ڪردن، ئەگەر نەخۆش بڪەوم هەنگاوێڪ لە باکور نزیک نابمەوە"
جیۆن وتی ڪاتێڪ لە پێشی ئەڕوانی و وای لە ڤاسیلیسا کرد هەناسەی بێزاری بداتەوە













||خوێـنی ڕەش|| ✔️Where stories live. Discover now